هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

هەڵمەتێکی بەرفراوان موسڵ پاکدەکاتەوە

خالید تائی

ئۆتۆمبیلێكی شارەوانی موسڵ دەبینرێت لەکاتی هەڵمەتی پاککردنەوەی شارەکەدا لە پاشماوە و پاشەڕۆی شەڕ. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەری راگەیاندنی شارەوانی موسڵ عەلا محەمەد]

ئۆتۆمبیلێكی شارەوانی موسڵ دەبینرێت لەکاتی هەڵمەتی پاککردنەوەی شارەکەدا لە پاشماوە و پاشەڕۆی شەڕ. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەری راگەیاندنی شارەوانی موسڵ عەلا محەمەد]

لە هەڵمەتێکدا کە 6 نیسان دەستیپێکرد، شاری موسڵ پاکدەکرێتەوە لە پاشماوە و پاشەڕۆی شەڕ لەسەر شەقام و شۆستە گشتییەکان.

هەڵمەتەکە، لەژێر دروشمی "بۆ موسڵێكی پاکتر و جوانتر"، لەلایەن شانەی قەیرانی سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدییەوە دەستیپێکرد کە دروستکراوە بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا دوای لەسەرکار لادانی پارێزگار نه‌وفەل حەمادی.

پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بە لادانی حەمادی لە پۆستەکەی دوای ئەوەی 100 کەس مردن لە كاره‌ساتی بەلەمێكداکە بووە هۆی شەپۆلێك لە خەم و توڕەیی.

بەڕێوبەری راگەیاندنی شارەوانی موسڵ، عەلا محەمەد بە دیارونای وت هەڵمەتەکە پشتیوانی بەرفراوانی پێگەیشتووە لە "شارەوانیەکانی پارێزگای نەینەوا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی ناوچەکەوە".

لاوانی موسڵ به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر بەشدارن لە هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاککردنەوەدا کە سەرەتای ئەم مانگە دەستیپێکرد. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەری راگەیاندنی شارەوانی موسڵ عەلا محەمەد]

لاوانی موسڵ به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر بەشدارن لە هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاککردنەوەدا کە سەرەتای ئەم مانگە دەستیپێکرد. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەری راگەیاندنی شارەوانی موسڵ عەلا محەمەد]

وتی هەڵمەتەکە، کە لەلایەن شارەوانی موسڵەوە و لەژێر چاودێری شانەی قەیراندا جێبەجێدەکرێت، یەکێکە لە به‌رفراوانترین ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوە دوای ئازادکردنی موسڵ لە دەست گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

وتیشی شانەی قەیرانی نەینەوا پێکهاتووە لە "پۆلیسی نەینەوا و فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرۆکی زانکۆی موسڵ".

محەمەد وتی هەڵمەتەکە "هەر نۆ گەڕەکەکەی بەشی خۆرهەڵات و خۆرئاوای شارەکەی گرتۆتەوە، بەجۆرێك 3,000 کارمەندی شارەوانی و خۆبەخش و 500 ئۆتۆمبیل و لۆری خزمەتگوزاری بەشداریدەکەن".

وتی بڕی زۆری پاشماوە و پاشەڕۆ لەو بینایانەدان کە روخێنران لە شەڕدا و رۆژانە بەڕادەی 3,592 مەتر سێجا داروپه‌ردوو، له‌گه‌ڵ 3,500 ته‌ن خۆڵوخاشاك لادەبرێت، بە جۆرێك تەرکیز لەسەر کۆڵانەکانی موسڵی کۆنە.

محەمەد وتی: "هەڵمەتەکە بۆتە هۆی کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە شەقامەکان کە بە بەربەستی کۆنکرێتی داخرابوون لەکاتی شەڕدا،" بەجۆرێك تائێستا زیاد لە 150 شەقام کراونەتەوە.

وتی سەرەڕای ئەوەش، کارمەندانی هەڵمەتەکە شەقامە زیانبەرکەوتوەکانیان چاککردەوە بە قیر و چاڵەکانیان پڕکردەوە کە بەهۆی هێرشی تیرۆریستی و تەقینەوەوه‌ دروستبووبوون.

وتیشی: "لەئێستادا یەك وێستگەی دروستکردنی قیرمان هەیە لە خۆرهەڵاتی موسڵ، کە لەوکاتەوەی دەستیکردۆتەوە بە کار لە ئایاری 2017 قیری دابینکردووە تا ئەمڕۆ بە نزیکەی 100,000 تەن لە قیر."

هه‌روه‌ها وتی ئەو ماددەیە بەکارهاتووە لە پاراستن و چاککردنەوەی شەقام و رێگەکاندا.

گەنجانی ناوچەکە بەشداریده‌كه‌ن لە هەڵمەتەکەدا

محەمەد وتی ئەندامانی تیمی لاوە خۆبەخشەکان وەك تیمەکانی "بدینا" (دەستمانپێکرد)، "انا ازرع" (دەچێنم) و "خلوها اجمل" (شارەکە جوان بکەن) "بەشدارییان کردووە نەك تەنیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەدا، بەڵکو لە هەوڵەکانی چاندنی دار لە شۆستە ناوەندییەکانی سەر رێگە و مەیدانە گشتیەکانیشدا".

وتی خەڵکی ناوچەکە زۆریش هاریکار بوون لەگەڵ شارەوانی لە ئەنجامدانی بۆنە خزمەتگوزارییه‌كاندا و پێشوازیدەکەن لە چالاکییه‌كانی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریدا کە یاوەریی هەڵمەتەکە دەکەن.

وتیشی به‌شێك لەم چالاکیانە تکاکردنیش لە دانیشتوان له‌خۆده‌گرێت "بۆ خۆلادان لە فڕێدانی هەڕەمەکیی خۆڵوخاشاك و بەکارهێنانی زه‌رفی پاشەڕۆ و پاککردنەوەی دەرەوەی ماڵەکانیان".

محەمەد وتی شارەوانی رووبەڕووی زۆر ئاستەنگ بۆتەوە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکاندا بەهۆی نەبوونی ئامێری تایبەتمەند و پشتیوانیی ماددی و سوتەمەنی.

وتیشی: "ناتوانن ئەو هەموو پاشماوەیەی لە شارەکەدا کەڵەکەبووە کۆبکەنەوە کە دەخەمڵێنرێت بە 1,750 تەن لە خۆڵوخاشاكی رۆژانە له‌لایه‌ن نزیکەی 1.75 ملیۆن کەسه‌وه‌ بەرهەمدێت."

وتی بەڵام هەڵمەتەکەی ئەمدواییە یارمەتی شارەوانی داوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا و "هەوڵەکانمانی بەرەوپێش بردووە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500