چالاکوانێکی ناوخۆیی پێنجشەممە (18 نیسان) بە دیارونای وت وەك بەشێك لە هەڵمەتی بەهێزکردنی کاریگەریەکانی لە سوریا، سوپای پاسدارانی ئێران کۆمەك و پارەی کاش وەك هاوکاری دهدات بە مەدەنییەکان بۆئەوەی دڵسۆزیان بۆلای خۆی رابکێشێت.
ئەم هەوڵانە لەکاتێکدایە نیگەرانییهكی زۆر لەناو ئێراندا هەیە دهربارهی ناكارایی رژێم له ڕووبهڕووبوونهوهی ئاکامەکانی ئەو لافاوانەی تەواوی وڵاتەکەی گرتۆتەوە لە 19 ئازارەوە.
لێكۆڵەر لە ناوهندی شەرق بۆ توێژینهوهی ستراتیژی، فەتحی سەید، کە شارەزای کاروباری ئێرانە، وتی: "لێشاوی لافاوەکان بەهۆی باران بارینەوە ئەو فەرامۆشکردنەی ئاشکراکرد کە زۆربەی ناوچەکانی ئێران پێوەی دەناڵێنن."
وتی دەسەڵاتی ئێران "ئهمهیان خوڵقاندووه لەڕێی ئاراستەکردنی داهاتی میللەتهوه بۆ پرۆژەکانی سوپای پاسداران لە دەرەوەی وڵات".
سورییەکان "سەریانسوڕماوە" لە کۆمەکەکانی سوپای پاسداران
چالاکوانێكی ناوخۆیی، جەمیل عابد بە دیارونای وت سوپای پاسداران بەردەوامە لە بەرفراوانکردنی شوێنپێی خۆی لە پارێزگای دێرەزوور و دێهاتەکانی پارێزگای حەما، "كه لهوێ دەیەوێت گەنجان و خێڵەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت".
وتی لە چەند رۆژی رابردوودا سوپای پاسداران لەڕێی دەزگای جیهاد ئەلبینابەشێكی زۆر خۆراك و کۆمەكی دیکەی بەسەر دانیشتووانە ناوخۆییەکەدا دابەشکرد -- لانیکەم 2,500 بەشە خۆراك -- وەك هەوڵێك بۆ هاندانیان تا ببنە ئەندامی میلیشیاکان.
وتیشی سوپای پاسداران کۆمەکەکەی دابەشکرد هەرچەندە "ژمارەیەك لە بەشە خۆراکەکان دانرابوون بۆ خێزانی ئەندامە کوژراوەکانی میلیشیاکە".
عابد وتی: "دانیشتووانە ناوخۆییەکە سەریانسوڕماوه بەمە چونکە چاوەڕوان بوون کۆمەك بوەستێت لهكاتێكدا هاوڵاتیانی ئێران پێویستیی دەستبەجێیان پێیەتی دوای کارەساتی لافاوەکان کە زۆربەی ناوچەکانی ئێرانی گرتەوە."
سوپای پاسداران گەنجانی دێرەزوور دێنێتە ریزەکانییهوه
ناوبراو وتی لە هەمانکاتدا بەرپرسانی سوپای پاسداران و سەرکردەی میلیشیاکان کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەری خێڵەکان ئهنجامدا لە شاری موحەسهن لە دێرەزوور بۆئەوەی هاوئاهەنگی بکەن بۆ راکێشانی گەنجانی هەرێمەکە بۆناو ریزەکانی ئهو میلیشیانهی سەر بە ئێرانن.
وتی ئامادەبووان گەیشتنە رێکەوتنێك "لەسەر موچەی ئەندامە نوێکان و ئەو کۆمەکەی دەبێت بەردەوام دابینبکرێت بۆ دانیشتووانە ناوخۆییەکە".
عابد وتی لەسەر ئەوەش رێکەوتن هاوئاهەنگی بکەن بۆ چالاکییە ئایینیەکان و دامەزراندنی بنکەی ئایینی و هۆڵی حوسەینییە لە هەرێمەکە.
وتیشی ئەفسەرانی سوپای پاسداران پێداگرن لەسەر دەستکردن بە دروستکردنی بنکە ئایینیەکان وەك مەرجێك بۆ دابینکردنی کۆمەك و "لە ئێستاشەوە پیاوانی ئایینی عێراقی و لوبنانیان هێناوە بۆئەوەی سەرپەرشتی ئەو کارانە بکەن لە شارەکە و ناوچەکانی دەورووبەری".
وتی ئهو راپۆرتانهی دزەیانپێکراوە لە کۆبوونەوەکانەوە، ئاماژەدەکەن بەوەی ریشسپیی خێڵەکان رازیبوون "بە ئامادەکردنی لیستی ئهو گەنجانهی بچنە خوێندنگا ئایینیەکان لە ئێران تا پەروەردەبکرێن لەسەر ئایدۆلۆژیای ئایینی و چۆنێتی بڵاوکردنەوەی".