دەزگای هەواڵگری و دژەتیرۆریزمی عێراقی بەمدواییانە دوو شانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکردووە، کە بۆتە هۆی پوچەڵکردنەوەی ئەو هێرشانەی بەنیازیان بوون، پسپۆڕێکی ئەمنی چوارشەممە (17 نیسان) وتی.
ئۆپەراسیۆنە ئەمنیە بەرپێگرەکان"زیاتر و زیاتر کاریگەردەبن،" شیکاروانی ئەمنی فازل ئەبوڕەغیف بە دیارونای وت.
وتی لەڕێی کاری درکپێکردنی خێراوە، کە بەدواداچوونی زانیاری هەواڵگری و مامەڵەکردنی تەواو نهێنی بەو زانیاریانەوە لەخۆدەگرێت، پیلانە تیرۆریستیەکان دەکرێت پوچەڵبکرێنەوە پێشئەوەی بتوانرێت ئەنجامبدرێن.
وتی بە کارکردن لەسەر زانیاریی هەواڵگری، هێزە ئەمنیەکان سەرکەوتوبوون لە "شکستهێنان بە پیلانی دوو شانەی داعش کە پلانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی فراوانیان هەبوو دژی مەدەنیەکان لە باکور و ناوەندی وڵات".
ئەبوڕەغیف وتی: "یەکەم شانە پێنج ئەندامی تێدابوو کە دوو هەفتە لەوەوپێش دەستگیرکران لە ناوچەیەکی بیابانی خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا، بەدووری 125 کیلۆمەتر لە سنسوری سوریاوە."
دەستگیرکردنەکان لەکاتی "کردەی خێرا وکتوپڕدا لەلایەن خانەی هەواڵگریی هەڵۆکانهوه ئەنجامدران، دوای چاودێریکردن و شوێنپێهەڵگرتنی جوڵە و چالاکیەکانی شانەکە".
وتی ئەندامانی شانەکە "پلانێکی بەرفراوان"یان ئامادەکردبوو کە "ناردنی خۆکوژ و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی تێدابوو لە بیابانی نەینەواوە بەرەو پارێزگای سەلاحەدین و بەغدای پایتەخت" کە لە شوێنە گشتییەکان دەتەقێنرایەوە.
ئەبوڕەغیف وتی ئەندامانی شانەکە "تیرۆریستی مەترسیداربوون کە پێشتر تەقینەوەیەیان ئەنجامدابوو"، لەنێویاندا هێرشێكی ئەمدواییانە لەسەر پردێك له نەینەوا.
شانەیەك له سەلاحەدین دەستگیرکرا
ئەبوڕەغیف وتی پێشتر لەم مانگە، بهڕێوبهرێتی دژە-تیرۆری سەلاحەدین هەشت بۆ 10 ئەندامی شانەیەکی دیکەی تیرۆریستی دەستگیرکرد.
وتی لە زنجیرەیەك کردەدا دەستگیرکران "لە خۆرئاوای شاری تکریت، لەنێوان شارۆچکەکانی جەلەم و موتەیبیجەدا لە باشوری خۆرهەڵاتی سەلاحەدین".
وتیشی: "بەرپرس بوون لە لانیکەم هەشت تەقینەوەی پێشتر لە پارێزگای سەلاحەدین و نەینەوا و ئەنبار" و ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی شەپۆلێك هێرشی نوێ لەو پارێزگایانە.
ئەبوڕەغیف وتی: "پێش دەستگیرکردنی ئەم دوو شانە تیرۆریستیە، ئەمساڵ دەستگیرکردنی زۆر تیرۆریست و شانەی تایبەتمەند لە تیرۆرکردن و چاندنی بۆمبی دەستکرد و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیلدا ئهنجامدرا."
وتیشی لەنێو دەستگیرکراوانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا "تۆڕی پشتیوانی دارایی فراوانی تیرۆریستان" هەبوون لەگەڵ ئەو تاکه كهسانەی زانیاری و پاڵپشتی لۆجستییان دابینكردبوو بۆ ئەو ئەندامانەی داعش کە خۆیان لە ناوچە بیابانی و چیاییەکاندا شاردبووهوە.
زۆر سوپاس بۆ ئهمه!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت