هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

چالاکوانان زه‌خیره‌یه‌كی کۆمەك لای تەحریر شام دەدۆزنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەو خۆراک و دانەوێڵەیەی لەلایەن تەحریر شامەوە کۆکرابووه‌وە لێرەدا دەبینرێت لەنێو داروپەردووی جبەخانەیه‌كی چەكدا کە کەوتە بەر تۆپباران لە ئوروم جۆز له‌ ئیدلیب. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

چالاکوانانی سوریا کە سەردانی دیمەنی جبخانەیه‌كی چەکی تەحریر شامیان کرد لە ئیدلیب کە بە تۆپبارانی رژێم وێرانكرا بۆیان دەرکەوت ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە ئەمبارێك لە خۆراکی شاردۆتەوە، تەنانەت لەوکاتەدا کە مەدەنیەکان لە ناوچەکە لە مەینەتیدا بوون، چالاکوانێك وتی.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت خواردنی کۆکراوە دۆزرایەوە دوای ئەوەی تۆپبارانی رژێمی سوریا ئەمبارێکی تەحریر شامی کردە ئامانج لە شارۆچکەی ئوروم جۆز لە باشوری پارێزگای ئیدلیب.

ئیدلیبی وتی جبەخانەکە تێکشکێنرا کاتێك چەك و تەقەمەنیی هه‌ڵگیراو لەنێویدا تەقییەوە و بووە هۆی دەرخستنی ئه‌و خۆراکه‌ی کەلەوێ پارێزرابوو، "کە بەشێوەیەکی سروشتی چیتر بۆ خواردن ناشێت".

وتیشی زه‌خیره‌ی خۆراکەکە بڕه‌كی زۆری برنج و دانەوێڵە و خواردنی لەقوتونراو و شمەکی دیکەی تێدابوو کە لەلایەن رێکخراوە مرۆییەکانەوە ده‌به‌خشران و لەلایەن تەحریر شامەوە دابەشدەکران.

چالاکوانان شوێنی خەو و لێفەیان دۆزییەوە کە پێده‌چێت تەحریر شام دەستی بەسەردا گرتبن لە رێکخراوە فریاگوزارییەکان لە جبەخانەیەکی بۆمبارانکراوی ئیدلیبدا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

چالاکوانان شوێنی خەو و لێفەیان دۆزییەوە کە پێده‌چێت تەحریر شام دەستی بەسەردا گرتبن لە رێکخراوە فریاگوزارییەکان لە جبەخانەیەکی بۆمبارانکراوی ئیدلیبدا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئه‌مبارێكی تەحریر شام کەوتە بەر تۆپباران و دەرکەوت تەقەمەنی و خۆراك و کاڵای فریاگوزاریی تێدایە کە تەحریر شام لە مەدەنیەکانی شاردبووه‌وە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئه‌مبارێكی تەحریر شام کەوتە بەر تۆپباران و دەرکەوت تەقەمەنی و خۆراك و کاڵای فریاگوزاریی تێدایە کە تەحریر شام لە مەدەنیەکانی شاردبووه‌وە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئیدلیبی وتی ئەمە دەبوو دابەشبکرانایە بەسەر مەدەنیەکان و ئاوارەکاندا لە ناوچەکە، کە لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین.

وتی ئەو دۆزینەوەیە بووە هۆی توڕەکردنی مەدەنیەکانی ناوچەکە و ئاماژەیکرد بەوەی جیا لە خۆراكی کۆمەکی دزراو، چالاکوانان بۆیانده‌ركه‌وت کە تەحریر شام بڕێكی زۆر پێخه‌ف و دۆشه‌ك و چه‌رچه‌فی كۆكردبووه‌وه‌.

خەڵکی ناوچەکە زۆر پێویستیان بەم كه‌لوپه‌لانه‌ هەیە.

چالاکوانان ئەم حه‌شارگه‌یه‌ تۆماردەکەن

ئیدلیبی وتی وادەردەکەوێت کە تەحریر شام دەستیگرتووە بەسەر بڕێکی زۆردا لە کۆمەکی مرۆیی پێشئەوەی کۆمەك بوەستێنرێت بۆ ناوچەکە، بە پاساوی ویستی سەرپەرشتیكردنی دابەشکردنی لەلایەن خۆیەوە.

وتی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە توانیی تاوانەکانی بۆ بچێتەسەر تا ئەوکاتەی زه‌خیره‌ شاراوەكه‌ی شمەکە دزراوەکانی كه‌وته‌ به‌رچاو.

ئیدلیبی وتی چالاکوانان توانییان ئەوە پشتڕاستبکەنەوە بە وێنە و ڤیدیۆ دوای ئەوەی ئەندامانی تەحریر شام لە ناوچەکە هەڵهاتن و ئاماژەیکرد بەوەی "بڕێكی زۆری دانەوێڵە، برنج، سەوزەی لەقوتونراو و میوە و پەنیری قوتویان" دۆزییەوە.

وتی لە هەمووی خراپتر، تەحریر شام خاوەنی ئەم خۆراکانەیە لەکاتێکدا ناوچەکە توشیباران و لافاوی سەخت بۆتەوەکە زیانی به‌ کەمپەکانی ئاوارەیی گه‌یاند و خێمەکانی تێكدا.

وتیشی: "جگه‌ لە له‌ده‌ستدانی شمەك و ئامێره‌ كه‌مه‌كانینا، دانیشتوانی کەمپەکە لە پێویستی زۆردا بوون بۆ کۆمەکی مرۆیی، له‌وانه‌ خۆراك و پێخه‌ف."

هه‌روه‌ها وتی: "له‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا، تەحریر شام پەنجەیەکی نەجوڵاند و دانیشتوانی ناوچەکە هەر خۆیان مابوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و یارمەتیدان بە هەرجۆرێك پێیانبکرایه‌."

وتی هه‌رچه‌ندیشیان پێكرا كه‌لوپه‌ل و ئامێریشیان به‌خشی، لەکاتێکدا بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) یارمەتی تەختکردنۆ زەویی هەندێك لە که‌مپەکانیان دا تا شیاو بن بۆ دووبارە چەقاندنەوەی خێمەكان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500