چالاکوانێکی سوری وتی تادێت توڕەیی رای گشتی زیاتردەبێت لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمدا لە سوریا بەهۆی کەمیی سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنییهوه.
چالاکوان محەمەد بهیك، كه خهڵكی ناوچه گوندنشینهكانی دیمەشقه، وتی ریزی درێژی ئۆتۆمبیل و هاوڵاتیان لە چاوەڕوانیی کڕینی بوتڵی غازی ناوماڵدا وێنەیەکی ئاساییە لە زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەستی رژێمدا.
بە دیارونای وت ئەمە بەتایبەتی لە دیمەشق و حەلەب و شارە گەورەکانی دیکەی ژێردەستی رژێمدا دەبینرێت لەگەڵ ناوچەکانی کەنار دەریا و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه خاوەن شۆفێرەکان هەندێكجار 12 کاتژمێر دەوەستن بۆئەوەی چەند لیترێك بەنزینیان دەستبکەوێت.
بهیك وتی بۆ غازی ناوماڵیش هەمان رەوشە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه هەندێك لە ناوچە گوندنشینهكانی دیمەشق زیاتر لە دوو مانگە غازی ناوماڵیان نییە.
![سوریەکان لە ریزدا وەستاون لە وێستگەیەکی پڕکردنەوەی غاز. [وێنەكه لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]](/cnmi_di/images/2019/04/15/17651-Syrians-gas-cylinder-600_384.jpg)
سوریەکان لە ریزدا وەستاون لە وێستگەیەکی پڕکردنەوەی غاز. [وێنەكه لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]
![وێنەیەك لەلایەن چالاکوانانەوە بڵاوکراوەتەوە كه سوریەکان نیشاندەدات ئەسپ بەکاردەهێنن لەکاتی دابەشکردنی بەشە بەنزیندا. [وێنەكه لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]](/cnmi_di/images/2019/04/15/17649-Syrians-riding-horses-600_384.jpg)
وێنەیەك لەلایەن چالاکوانانەوە بڵاوکراوەتەوە كه سوریەکان نیشاندەدات ئەسپ بەکاردەهێنن لەکاتی دابەشکردنی بەشە بەنزیندا. [وێنەكه لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]
بهیك وتی نرخی فەرمیی بوتڵێك غاز 2,650 لیرەی سورییە (5.50 دۆلار) بەڵام دەستناکەوێت.
وتی لە بازاڕی رەشدا دەتوانیت بوتڵی غاز بە 7,000 لیرەی سوری (13.60 دۆلار) بکڕیت -- دووقاتی نرخی فەرمی -- 20 لیتر بەنزینیش لە بازاڕی رەشدا دەگاتە 10,000 لیرەی سوری (19.40 دینار).
کاریگەریەکان لەسەر هاتوچۆی گشتی
بهیك وتی بە هۆی کەمیی بەنزین و نرخی بەرزەوە، شۆفێری ئۆتۆمبیلە بازرگانییەکانی وەك تەکسی و شۆفێری پاسەکان نرخەکانیان دووقات کردووە، ئەمەش بێزاریی ئەو هاونیشتمانیانی لێکەوتۆتەوە کە ئەم خزمەتگوزارییانە بەردەوام بەکاردەهێنن.
وتیشی لەهەمانکاتدا رژێم هەوڵیداوە لە دژواری رەوشەکە کەمبکاتەوە لەێی دەرکردنی بەیاننامە و ئامارەوە کە دیدگایەکی هەڵە لەسەر راستییەکان نیشاندەدەن.
وتی: "چیتر بابەتەکە نهێنی نییە، ریزی درێژی ئۆتۆمۆبیلەکان چەندین جار دەبنە هۆی داخستنی شەقامەکان و دووڕیانەکان و وەستانی ترافیك و قەرەباڵغی."
بهیك ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه مازۆت (نەوت) لە بازاڕ نەماوە، هەرچەندە ئێستا بە بەراورد لەگەڵ زستان خواستی کەمتری لەسەرە.
وتی زۆربەی هاوڵاتیان لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم گوێدرێژ و ئەسپ بەکاردەهێنن بۆ هاتوچۆ بەهۆی کەمیی بەنزینەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه بەکارهێنانی ئاژەڵەکان بۆ گواستنەوە تا دێت وەك دیاردەیەکی ئاسایی لێدێت.