هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

'ناوه‌نده‌ كه‌لتووریه‌كان'ی پاسداران گەنجانی سووری رادەکێشن و باوەڕیان دەگۆڕن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بەرپرسێكی ناوه‌ندێكی کەلتووری ئێرانی (ناوەڕاست) لە پارێزگای دێرەزووری سوریا وانە دەڵێتەوە لە نوسینگه‌یه‌كی یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێری سەر بە رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

بەرپرسێكی ناوه‌ندێكی کەلتووری ئێرانی (ناوەڕاست) لە پارێزگای دێرەزووری سوریا وانە دەڵێتەوە لە نوسینگه‌یه‌كی یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێری سەر بە رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

چالاکوانێکی ناوخۆیی دەڵێت سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە بره‌وپێدانی هه‌ژمونی خۆی لە پارێزگای دێرەزووری سوریا لە رێگای چەندین ناوه‌ندی کەلتوورییه‌وه‌ کە لە هەرێمەکە کردوونیەتەوە.

چالاکوانێك لە دێرەزوور، جەمیل عابد وتی ئەم ناوه‌ندانه‌ تەنیا بۆ کاری کەلتووری بەکارناهێنرێن بەڵکو بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای سوپای پاسداران و راکێشانی گه‌نجان بۆنێو هێزەکانیشی.

وتی سوپای پاسداران ناوه‌نده‌ كه‌لتووریه‌كانیان لە چەندین بەشی دێرەزوور کردۆتەوه‌ کە لەژێر کۆنترۆڵیدایە و "ئۆپه‌راسیۆنی گەورەی ئەندام کۆکردنەوە لەژێر ناوی چالاکی کەلتووریدا ئەنجامدەدەن".

وتیشی "چالاکییە کەلتوورییەکان" وانە وتنەوە لەخۆدەگرن بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای مەزهەبگەرا و سیاسیی سوپای پاسداران.

ناوه‌ندی کەلتووری ئێرانی لە بۆنەیەكدا لە زانکۆی فورات لە دێرەزوور رێز لە مامۆستا و خوێندکاران دەنێت. چالاکوانان دەڵێن لە رێگای ئەم بۆنانەوە سوپای پاسداران دەیەوێت کاریگەریی خۆی زیادبکات. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

ناوه‌ندی کەلتووری ئێرانی لە بۆنەیەكدا لە زانکۆی فورات لە دێرەزوور رێز لە مامۆستا و خوێندکاران دەنێت. چالاکوانان دەڵێن لە رێگای ئەم بۆنانەوە سوپای پاسداران دەیەوێت کاریگەریی خۆی زیادبکات. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

ناوه‌ندێكی کەلتووری ئێرانی لە دێرەزوور بۆنەیەکی ئایینی دەگێڕێت. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

ناوه‌ندێكی کەلتووری ئێرانی لە دێرەزوور بۆنەیەکی ئایینی دەگێڕێت. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

عابد وتی یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێری سەر بە رژێمی سوریا رێگای خۆشکردووە بۆ کاری ناوه‌نده‌ کەلتوورییەکان.

یەکێتییەکە بەمدواییانە بانگهێشتی سەرۆکی ناوه‌ندێكی کەلتووری کردبوو، کە هاوڵاتیەکی ئێرانییە و وانەی ده‌وتەوە لە بارەگای یەکێتییەکە لە شارۆچکەی جورا له‌ شاری دێرەزوور.

بەرپرسەکە باسی لە کارەکانی سوپای پاسداران کرد و جەختیکرده‌وه‌ لە پێویستی پشتیوانیکردنی و بوونه‌ ئەندام لە میلیشیاکانیدا و باسیشی لەو سوودانه‌ کردبوو کە کەسێك وەریدەگرێت لە سوپای پاسداران دوای ئەوەی دەبێتە ئەندامی لقێکی.

باوەڕهێنان بە گەنجانی سوری

عابد وتی ناوه‌نده‌ کەلتوورییەکان دەستیانکردووە بە ناردنی خوێندکاران بۆ زانکۆ ئێرانییەکان لەسەر بەخششی خوێندن، ئەولەویەتیش دراوە بە خوێندکارانی بابەتە ئایینیەکان.

وتیشی بۆچوونەکە ئەوەیە دەرچووان بگەڕێنەوە لە ئێرانەوە بۆ سوریا بۆ بڵاوکردنەوەی پرەنسیبە سیاسی وئایینیەکانی کە سوپای پاسدارانی لەسەر دامەزراوە.

عابد وتی ناوه‌نده‌ کەلتوورییەکان سەرنجیان لەسەر مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکانە لەگەڵ کوڕانی سەربازانی رژێمی سوریا کە لە جەنگدا کوژراون.

وتی ئەمە لەژێر ناوی "هاوکاری بۆ منداڵانی شەهیدان"دا ئەنجامدەدرێت، بە قۆستنەوەی رەوشی خراپی داراییان.

عابد وتی ناوه‌نده‌كان دیاری و پارەش دابەشدەکەن بەتایبەتی بەسەر منداڵاندا و بۆنەی ئایینی دەگێرن تا لەوکاتەدا باوەڕیان بگۆڕن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌م وتاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی داعش و گروپی تیرۆریستیی تر نوسراوه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌دوورگرتن له‌ راستییه‌كان. ته‌واو لایه‌نگرانه‌یه‌ به‌ پشتگیریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ندێك گروپی دیاریكراو.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌