پۆلیسی دیالە سێ ئەمیری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە زنجیرەیەك "بەسەردادانی کتوپڕ"دا لە پارێزگاکە، فەرماندەیی پۆلی سێشەممە (9 نیسان) رایگهیند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید غالیب عەتیە بە دیارونای وت: "هێزێکی هاوبەشی پۆلیس و هەواڵگری سێ سەرکردەی تیرۆریستیان دەستگیرکرد کە وەك ئەمیری داعش خزمەتیان دەکرد."
وتی دەستگیرکردنەکان لە ئەنجامی "بەسەردادانی کتوپڕدا بوون بۆ سەر شوێنی سەرکردەکان لە ناوچەکانی موخەیسە، نەدا و مەقدادیە".
عەتیە وتی دەستبەسەرکراوەکان تێوەگلاون لە چەندین تاوانهوه و وتیشی دەستگیرکردنیان لە ئەنجامی هاریکاریی هاوڵاتیانهوه بوو لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان.
وتی هێزەکانی عێراق "کاردەکەن شانبەشانی دەزگا هەواڵگرییەکان بۆ شوێن دۆزینەوەی چەتەکانی داعش" و ئاماژەیکرد بەوەی "دەستمانکردووە بە پشتبەستن بە زانیاریی هاوڵاتیان".
وتی ئەم زانیاریانه "توانایەکی زیاتریان پێداوین بۆ شوێن دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش و لێدانیان لە ئۆپەراسیۆنی کواڵیتی باڵادا بەبێ پێویستی بەگەڕخستنی یەکە ئەمنیەکان و ئەنجامدانی هەڵمەتی گەڕانی فراوان بۆ تیرۆریستان لە شار و گوندە دوورەدەستەکان".
زانیاری خەڵکی ناوچەکە "بووەتە بەشێکی گرنگی کارەکەمان، لەگەڵ ئەو زانیاریانەی پێماندەگات لە ددانپێدانانی پاشماوە دەستبەسەرکراوەکانی داعشەوە".
عەتیە وتی هێزەکانی پۆلیس و سوپا و خێڵەکیەکان کۆنترۆڵی هەموو ناوچەکانی پارێزگاکە دەکەن و جەختیکردەوە كه "هیچ شوێنێك نیە بۆشایی ئەمنی تێدابێت".
وتی: "پاشماوەکانی داعش چیتر کاریگەرییان نیە چونکە زۆربەیان یان هەڵاتوون، دەستگیرکراون یان کوژران لەکاتی هەڵمەتە ئەمنیەکاندا کە بەردەوام ئەنجامدەدرێن شانبهشانی یەکە سەربازییەکانی دیکە و خێڵەکییەکان."
وتیشی: "پێشڕەویی بەدەستدەهێنین لە هەوڵەکانماندا بەهۆی ورەی هاوڵاتیان و گەشەکردنی بەردەوامی دەزگا هەواڵگرییەکانمانهوه."