لافاو و بارانی بەلێزمە زۆربەی ئێرانی گرتەوە لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا کە بووە هۆی وێرانکاریی بەرفراوان و لەدەستدانی ژیانی چەندان.
پسپۆڕان بە مەشاریقیان وت كه لافاوه‌كه کەمتەرخەمی حوکمداریی ئێرانییشی دەرخست و رژێمیان تۆمەتبارکرد بە فەرامۆشکردنی ژێرخانی وڵات و شکستهێنان لە پلانداناندا بۆ کارەساتی سروشتی چونکە بەدوای ئەجێندایەکی سیاسیی دەرەکییەوەن.
مەرگی هاوڵاتیان به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه له 11 پارێزگا تۆمارکراوە له سه‌رجه‌م 31 پارێزگای ئێران و 62 کەسیش بەهۆی ئەو زریانەوه مردن كه لە ئازاردا دەستیپێکرد.
لێکۆڵەر لە ناوه‌ندی شەرق بۆ زانسته ستراتیژییه‌كان، فاتیح سەید، کە شرۆڤەکاری تایبەتی کاروباری ئێرانە، وتی: "لافاو و لێزمە بووە هۆی بارانی زۆر کە ئەو کەمتەرخەمیەی دەرخست زۆر ناوچەی ئێران بەدەستیەوە دەنالێنن."
وتی بەرپرسانی ئێران "بوونەتە هۆی ئەمە بە گواستنەوەی سامانی ئێران بۆ دابینكردنی خه‌رجیی پرۆژەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دەرەوە،" بە بڕی پاره‌ی وا کە دەکرا لە ژێرخاندا خەرجبکرێت لەجیاتی گواستنەوەی بۆ گروپە چەکدارەکان.
بە مەشاریقی وت رژێمی ئێران ئەوەی هەڵبژارد کە خەرجی بدات بە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە خۆی "لەجیاتی گەشەدان بە پلانی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی دۆخی کتوپڕی لەوشێوەیە".
جەختیکردەوە لەوەی کێشەکە قوربانیانی زریان نیە، چونکە دەکرێت لە هەر وڵاتێك رووبدات، بەڵكو "ڕادەی ئەو گەندەڵیە بەربڵاوەیە کە سەریکێشاوە بۆ کەمتەرخەمی".
وتی گەر بەنداو دروستبکرانایە و ئیدامه‌یان بدرایه، دەکرا لە زۆر ناوچە بەر بە کارەساتەکە و ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ بگیرایە و ئاماژەیکرد بەوه‌ش كه ئەم جۆرە لە ژێرخان بەتایبەتی گرنگە لە ناوچە کشتوکاڵییە وشكه‌كان کە مه‌ترسیی لافاویان هەیە.
وتی لەجیاتی دابینكردنی ژیرخانێك كه ده‌شیا یارمه‌تیده‌ر بێت، رژێم دۆخەکەی خراپترکردووە بە لەناوبردنی دارستانەکانی ناوچەکان کە رەنگە وەك بەربەستێکی سروشتی بوونایە بۆ بەرگرتن بە لێزمە و ئاوی باران.
وتی هاوکات، جۆگەکانی ئاو کە دەکرا ئاوی زیادە لەخۆبگرن چەندین ساڵە لە پاشەڕۆ پاکنەکراونەتەوە.
توڕەیی خەڵك زیاد ده‌كات
توێژەر شیار تورکۆ، کە لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له کاروباری سوپای پاسداران و سەرچاوە داراییەکانی، وتی رەگی کەمتەرخەمیی سەرکردایەتی ئێران لە تەرخانکردنی بێ قازانج و نەدراوەی بودجەدایە بۆ هەندێك مەبەستی تایبەت کە بۆیان تەرخانکراون.
ئاماژەی كرد بە نەبوونی پاڵپشتی دارایی رژێمیش بۆ گەشەدان بە پرۆژەکانی ژێرخان و وتیشی پاسدارانی بەهێز "هەموو ئه‌م پارەیه‌ی لاداوە بۆ خزمەتکردنی مەبەستەکانی خۆی" و ئه‌وه‌ش بۆتەهۆی بەڵا بۆ زۆر بەشی وڵاتەکە.
به‌ڕێوبه‌ری بەشی نوێی میدیا لە ناوه‌ندی توێژینەوە و لێكۆڵینه‌وه مەیدانییه‌كانی ئیبن وەلید، مازن زەکی وتی: "توڕەیی جەماوەریی کۆبۆتەوە لە ئێران لەوکاتەوەی ئاکامەکانی لافاو زانراون."
بە مەشاریقی وت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پڕن لەو کۆمێنت و وێنانەی رادەی توڕەیی دەردەخەن و ئاماژەیکرد بەوەی خەڵکی ئێران لەئێستاوە ئازار دەچێژن لە ئەنجامی رووخانی ئابوری و بێکاریی بەرفراوان.
زەکی وتی کۆمێنتەکان ئاماژەده‌كه‌ن بە "نەبوونی کۆمەکی راستەقینە بۆ مەدەنییه ئاوارەكان و نەبوونی دەزگای حکومی لە ناوچە زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و شکستی دەزگاکانی حکومەت لە یارمەتیدانیان سەرەڕای گەورەیی کارەساتەکە".
هەوڵ بۆ لادانی تۆمەت
بە روونبوونەوەی رادەی کارەساتەکە، وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف هەوڵیدا بەرپرسیارێتی دۆخەکە له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لابدات و سزاکانی ئەمریکای تۆمەبارکرد بۆ کورتهێنان لە کۆپتەری فریاگوزاری لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.
بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ رەتیکردەوە تۆمەتەکە لەئەستۆ بگرێت، ئاماژەیکرد بەوەی سزاکان بە هیچ جۆرێك نابنە بەربەست لەبەردەم کۆمەکی رەوای یارمەتی.
پۆمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئەم لافاوانە جارێکی دیکە ئاستی خراپ بەڕێوەبردنی رژێمی ئێرانی دەردەخەن لە پلانی شار و ئامادەیی بۆ دۆخی کت‌وپڕ."
پۆمپیۆ وتی: "رژێم قەوارە دەرەکیەکان تۆمەتباردەکات کاتێك راستیەکەی خراپ بەڕێوەبردنی خۆی سەریکێشا بۆ ئەم کارەساتە."
وتیشی: "ئەمریکا ئامادەیە یارمەتی و بەشداریی فیدراسیۆنی خاچی سووری نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەکانی مانگی سوور بدات، کە دواتر راستەوخۆ پارەکە لەڕێی مانگی سووری ئێرانییەوە بگه‌یه‌نێت بۆ فریاگوزاری."
بۆچی لۆمه‌ی حكومه‌تی ئێران بكه‌ین كاتێك باران بووه هۆی لافاوهه‌ڵسان؟! باران له‌لای خودای مه‌زنه‌وه دێت. ئایا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ته‌حه‌دای خودا بكات به ره‌وشه مرۆییه‌كانی له‌به‌رده‌م خودادا؟! ئای نه‌فامان، خودا لاماندات؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتێكی بوێت، هه‌ر هێنده به‌سه بیڵێت و یه‌كسه‌ر ده‌بێت! ئایا ئه‌مریكا ده‌توانێت ته‌حه‌دای ئه‌و خالقه به‌هێزه بكات به ره‌وشه مرۆییه لاوازه‌كانی؟ ئه‌مه پرسیارێكه له وڵاتانی گه‌وجی عه‌ره‌ب: له‌بیرتان چۆته‌وه كه خودا توانای هه‌موو شتێكی هه‌یه؟! ئایا ئه‌مریكا له‌پشت ئه‌وه‌وه‌ی ئێوه ده‌یشارنه‌وه له خودای مه‌زن گه‌وره‌تره؟! به‌ڕاستی ئێوه خه‌ڵكێكی نه‌فامن و له سه‌رده‌مانێكدا ده‌ژین كه به‌هێز لاواز ده‌خوات و مه‌زنترین و به‌هێزترین له هه‌مووان له‌بیرده‌كه‌ن!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت