سەرچاوە ئەمنییەکان دەڵێن دوای شکستی سەربازیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، هێزە عێراقییەکان هەوڵەکانیان زیادکردووە بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی سەرچاوە داراییەکانی گروپەکە.
وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆریزم، سەباح نوعمان بە دیارونای وت بڕینی تهوژمی داهاتیان "ئەولەویەتی سەرەکییە" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه کەمی دارایی رێگردەبێت لە یهكگرتنهوهی شانە تیرۆریستییەکانی داعش.
وتی: "کاردەکەین لەگەڵ دەزگا ئهمنی و حكومیهكان، وەك بانکی ناوەند، بۆ بڕینی ئهو سەرچاوە داراییانهی بە هەر بههانهیهك بێت دەگەنە ئەندامانی داعش."
نوعمان وتی ئەو رێکارانە دانراون بۆ "رێگرتن لە تیرۆریستان له یهكگرتنهوه و راكێشانی ئەندامی نوێ تا نەتوانن جارێکی دیکە چالاکی ئەنجامبدەن."
وتیشی ئەو هەوڵانە "سەرکەوتووبوون" ههر وەك ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی توانیویانە پاشماوەکانی داعش بدۆزنەوە و حەشارگەکانیان لەناودەبەن.
وتی کاری هاوبەشی گەورە ئەنجامدەدرێن لەنێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی دژە تیرۆریزمی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمەش هەوڵەکانی چڕترکردۆتەوە بۆ کردنە ئامانجی لایەنە داراییەکانی تیرۆریزم.
دەستگیرکردنی بەرپرسانی دارایی داعش
لە کۆتایی 2017، ئەو کاتەی داعش لە عێراق تێكشکا، هێزەکانی عێراق چەندین بەرپرسی داراییان دەستگیرکرد کە کاریان دەکرد لە پشت پەردەوە بۆ کۆکردنەوە و پێدانی پارە بە گروپەکە.
شارەزایهكی ئەمنی لە بواری گروپە تیرۆریستەکاندا، فازڵ ئەبو رەغیف وتی: "ناردنی پارە لە نوسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو و حەواڵەکانەوە سەرچاوەی سەرەکی دارایی داعش بوون."
بە دیارونای وت وەك بەشێك لە هەڵمەتەکان بۆسەر دارایی تیرۆریستان، هەندێك تۆڕی گەورەی دارایی دەرکەوتوون کە کۆمەکیان بۆ داعش ناردووە.
وتی لەوانەتۆڕێ دارایی راوی، کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەك و وەبەرهێنانی بیانییەوە "مەزەنەدەکرێت خاوەنی ملیۆنان دۆلار بن لە چەند سێکتەرێکی وەك کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبیل و خانووبەرە و کشتوکاڵ."
10 ئەندامی تۆڕەکە، بە سەرۆکایەتی فەواز راوی، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی عێراقدا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆریزمی کوردی لە بەغدا و هەولێر دەستگیرکران لە تشرینی یەکەم.
هەر لە تشرینی یەکەمی پاردا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرپرسێكی دارایی داعشیان دهستگیركرد بە ناوی ئەمیر حەمزە کە لە ئیماراتەوە هێنرابووهوە ناو وڵات.
هەندێك لە هاوکارەکانیشی دەستگیرکران، کە کۆمپانیای خزمهتگوزاریی داراییان بەرێوەدەبرد لە هەرێمی کوردستان و دەرکەوت دەستیان هەبووە لە ناردنی پارە بۆ داعش.
لێکترازانی تۆڕە تاوانکارەکان
لە 21 شوبات، هێزەکانی هەواڵگریی عێراق تۆڕێكیان تێکشکاند کە پێکهاتبوو لە 15 عێراقی و 20 هاوڵاتی فەرەنسی کە زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاریان پێبوو، بەکاریاندەهێنا بۆ مەبەستی وەبەرهێنان و ههروهها بۆ رووپۆشكردنی کاروباری دارایی داعش.
ئەبو ڕەغیف وتی هێزەکانی هەواڵگری ئهو بەرپرسه داراییانهیان دەستگیرکرد کە ئەرکیان ناردنی پارەی نهخت بوو بۆ گروپەکە ئەو کاتەی چەند ناوچەیەکی عێراقیان لەژێردەستدابوو.
یەکێك لەوانە چەکدارێکی داعش بوو كه کرابووە بەرپرسی کۆکردنەوەی باج بۆ گروپەکە و لە 21 ئازار یەکەیەکی هەواڵگری دەستگیریکرد.
جگە لە سهپاندنی باج بهسهر خەڵكدا لە ناوچەکانی ژێردەستی، داعش پارەی کۆدەکردەوە بۆ داهاتەکەی لەڕێیقاچاخچێتی و فرۆشتنی نەوتو كهلهپوور و بازرگانیکردنهوه بە پارچە ئاڵتون و زیو و ئاژەڵداری و کشتوکاڵ.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شوبەیب سەبعاوی بە دیارونای وت هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ دەستگیرکردنی کەسێك بە تۆمەتی پێدانی پارە بە تیرۆریزم "جێگای شانازییە".
وتی: "بەمدواییانە چەند فەرماندەیەکی هەواڵگری و ئەمنیمان بینی و زانیارییان پێبهخشیین دهربارهی چالاکیەکانی هێزەکانمان بۆ بڕینی دارایی داعش." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەو هەوڵانە بوونەتە هۆکاری دەستگیرکردنی چەندین کەس و تۆڕهكانی گروپەکە.
وتیشی ئەو رێکارە "بههێز و كارایانه" بوونەتە هۆی پچڕاندنی پشتیوانی دارایی بۆ تیرۆریستان و شانە نووستووەکانیان.