هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

بارانی بەخوڕ لافاو هه‌ڵده‌سێنێت له‌ خێمەی ئاوارەکانی باکوری سوریادا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

گۆماوی لافاو لە کەمپێکی خۆرهەڵاتی پارێزگای حەمما دوای بارانێكی بەخوڕی ئه‌مدواییانه‌. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

گۆماوی لافاو لە کەمپێکی خۆرهەڵاتی پارێزگای حەمما دوای بارانێكی بەخوڕی ئه‌مدواییانه‌. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بارانی بەخوڕ لە باکوری سوریا بۆتە هۆی زیادکردنی مەینەتی ئاوارەکان لە دەوروبەری ئیدلیب و حەمما، کە سەدان خێزان بێ داڵده‌ ماونه‌ته‌وه‌ لە ئەنجامی لافاودا، چالاکوانێكی ناوچەکە وتی.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت دوایین زریان کە ناوچەکەی گرتەوە بارانی بەخوڕی هێنا و لافاوی هه‌ڵسان لە کەمپی ئاوارەکاندا و دای به‌سه‌ر خێمەكاندا.

وتی خاکەکە بەهۆی بارانی پێشووەوە بووبووە قوڕاو، ئەمەش بووە هۆی شەپۆلی بەخوڕ، کە هەموو شتێکی لەبەردەم خۆیدا رادا، بەتایبەتی لە کەمپە نافەرمیەکان کە لەسەر زەوی کێڵگەکان دامەزرێندرابوون.

وتی زۆربەی کەمپەکان لە ئیدلیب و پارێزگای حەممای خۆرهەڵات زیانیان بەرکەوت، بەتایبەتی سەرحا، دێر حەسان، لەستوم وەحدەکوم، جەوید و غورەبا.

منداڵێك بەنێو لافاودا دەڕوات کە بە کەمپی ئاوارەکانی باکوری سوریادا بڵاوبۆتەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

منداڵێك بەنێو لافاودا دەڕوات کە بە کەمپی ئاوارەکانی باکوری سوریادا بڵاوبۆتەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وتیشی زۆرێك لە دانیشتوان هەڵاتن، لەکاتێکدا ئەوانیدی لە کەمپەکاندا گیریانخواردبوو کە بەهۆی لافاوەوە خراپبووبوون، لەبەرئەوەی ئەو رێگایانەی دەهاتنە سەر کەمپەکان و رێگە ناوەکییەکانیان توانای هاتوچۆیان تیادا نەماوە.

وتی رێکخراوە مرۆییەکان لەوێ نەبوون لەکاتی ئەم قەیرانەدا به‌هۆی تەحریر شامه‌وه‌، ئه‌و هاوپەیمانێتییه‌ توندڕەوه‌ی ناوچەکەی له‌ژێرده‌ستدایه‌.

ئیدلیبی وتی دۆخەکە پێویستی بە دەستێوەردانێكی به‌رفراوانه‌ بۆ رێگرتن لە زیاتر خراپبوون، بەتایبەتی لەبەرئەوەی باران پاشەڕۆی نێو چاڵەکانی راداوه‌ و ناوچەکەی پیسکردووه‌.

وتی ئەمە ریسکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لە کەمپەکان زیادکردووە.

وتی: "جیا لەوەش، ئەو راخەرانەی لە کەمپەکەدا دانرابوون لەگەڵ خێمەکان بەهۆی لافاوەوە رادراون و مەدەنیەکان بەبێ پشتیوانی بەجێماون لە ئێستادا."

وتیشی: "ته‌نها کۆمەك دەستپێشخەریی تاكه‌كه‌سییه‌ لەلایەن چالاکوانانی سەربەخۆ و دانیشتوانەوە، کە هەوڵدەدەن هێندەی پێیاندەکرێت یارمەتی بدەن."

ئیدلیبی وتی کۆمەکەکە بریتیشه‌ له‌ کردنەوەی رێگەی کەمپەکان و گواستنەوەی هەندێك لە ئاوارەکان بۆ ناوچەی وشکتر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500