هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

تەحریر شام دوو زانکۆ لە سوریا دادەخات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خوێندکارانی زانکۆی ئازادی حەلەب خۆپیشاندان دەکەن لە بەرامبەر بڕیاری تەحریر شام بۆ داخستنی زانکۆکەیان. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

خوێندکارانی زانکۆی ئازادی حەلەب خۆپیشاندان دەکەن لە بەرامبەر بڕیاری تەحریر شام بۆ داخستنی زانکۆکەیان. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

تەحریر شام كۆلێژه‌كانی زانکۆی ئازادی حەلەب وزانکۆی رێسکیو ئینتەرناشناڵیداخست لەسەر ناڕەزایەتی كۆلێژه‌كان و خوێندکاران.

بڕیارەکە دوای ئەوە دەرکرا كه‌ ئیدارەی زانکۆکان رەتیانکردەوە پابەندبن بە بڕیارەکانی بەناو "حکومەتی رزگاری"یه‌وه‌، کە بەرەی سیاسی تەحریر شامە.

چالاکوانی ئیدلیب موسعەب عەساف بە دیارونای وت دەزگاکان ئەو بڕیارانەیان رەتکردەوە چونکە وایاندەکرد هاوپەیمانییە توندڕەوەکە کۆنترۆڵی بەسەر زانکۆکان و بەرنامەکانی خوێندندا بسه‌په‌ێنێت.

وتی بارگرژی چەند ناوچەیه‌کی ئیدلیب و حەلەبی گرتۆتەوە دوای ئەوەی بڕیار دەرکرا بۆ داخستنی زانکۆی ئازادی حەلەبو زانکۆی رێسکیو ئینتەرناشناڵ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای زانکۆکانه‌وه‌ کە سەر بە حکومەتی رزگارییە.

مامۆستایان و کارمەندانی ئیداریی زانکۆی ئازادی حەلەب ناڕەزایەتی دەردەبڕن دژ بە بڕیارەکەی تەحریر شام بۆ داخستنی زانکۆکە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

مامۆستایان و کارمەندانی ئیداریی زانکۆی ئازادی حەلەب ناڕەزایەتی دەردەبڕن دژ بە بڕیارەکەی تەحریر شام بۆ داخستنی زانکۆکە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وتیشی هەوڵی تەحریر شام بۆ کۆنترۆڵکردنی ئیدارەکان و بەرنامەکانی خوێندن لە هەردوو زانکۆکە لەلایەن خوێندکاران و کارمەندانی ئیدارییەوە وەك هەوڵێك بۆ بابەتی دیکە ده‌بینران کە پەیوەندییان بە پەروەردەوە نییە، لەبەرئەوەش نیگەرانیەکان لەسەر ئەوە بوون کە بەرنامەکانی خوێندن نزیكدەکرانەوە لە ئامانج و ئایدۆلۆژیای تەحریر شام.

عەساف وتی: "ستافی مامۆستایان و خوێندکاران لە چالاکییەکانیان بەردەوامن بە رێپێوان و کەمپینەکانی لە ناوچەیەك زیاتر ئەنجامدەدرێن و ئامانجیان ئەوەیە ئەنجومەنەکە بڕیارەکە هەڵوەشێنێتەوە."

هەڕەشە لە خوێندکاران دەکرێت

گرژی روویدا لەکاتی کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ئەنجومەنی باڵای زانکۆکان و نوێنەرایەتی خوێندکاران و ئیدارە و کۆلێژەکاندا، ئەوەش دوای ئەوەی خوێندکارەکان بە چەك و بە دەرکردن هەڕەشەیان لێکرا.

ناوبراو وتی هاوپەیمانییە توندڕەوەکە هەڕەشەی "دەرکردنی لێکردوون لە ناوچەکانی ژێردەستی، هەروەك چۆن لەگه‌ڵ ركابه‌رانی تردا ده‌یكات".

وتی داهاتووی ئەکادیمی هەزاران خوێندکار ئێستا کەوتۆتەوە سەر ئەوەی تەحریر شام مۆڵەتیان پێبدات خۆیان بگوێزنەوە تەنیا بۆ زانکۆی حەلەب، ئەوەش لە دەرەوەی توانای دارایی خوێندکارەکانە.

وتیسی کێشەیەکی دیکە سەختیی هاتوچۆیە لە ناوچە دێهاتییەکان.

هه‌روه‌ها وتی ئەو فاکتەرانە رێگرن لە خوێندکاران بچنە زانکۆ، چەندین مامۆستا و ستافی ئیدارە و کارمەند و کرێکاریش بێکار دەبن.

عەساف وتی ئەمە بێکاری زیاتری لێدەکەوێتەوە "لە ناوچەیەك کە کار تێیدا هەلێکی زێڕینە و ئاسان نادۆزرێتەوە".

تەحریر شام دوو کارمەندی ئیداریی زانکۆی ئازادی حەلبی دەستگیرکردووە، یەکێکیان جێگری کۆلێژی زانستی زانکۆکە عیماد خەتابە و ئەوی دیکەش سەرۆکی دیوانی داراییە، ئەحمەد رابیح بیلۆ.

عەساف وتی بەهەمانشێوە خوێندکار محەمەد بەشیر باشییان دەستگیرکردووه‌، بە کۆمەڵێك هۆکار کە پەیوەندییان بە رێپێوانەکانەوە هەیە، هه‌روه‌ها کەلوپەلی كۆلێژه‌كانی زانکۆکانییان بردووه‌ بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500