هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سوپای عێراق هێرشێكی خۆکوژی داعشی پوچه‌ڵكرده‌وه‌

خالید تائی

هێزەکانی عێراق نێردرانە شەنگال هەفتەی رابردوو بۆئەوەی ئەمنییەت پتەوبکەن. [خاونەی وێنە: پەیجی فەیسبوکی تەلەفزیۆنی ئەلموسڵییە]

هێزەکانی عێراق نێردرانە شەنگال هەفتەی رابردوو بۆئەوەی ئەمنییەت پتەوبکەن. [خاونەی وێنە: پەیجی فەیسبوکی تەلەفزیۆنی ئەلموسڵییە]

سوپا رایگه‌یاند كه‌ سێ خۆکوژی گومانلێکراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) یەکشەممە (24 ئازار) خۆیان تەقاندەوە لە باکوری عێراق، رۆژێك دوای ئەوەی گروپەکە لەناوبرا لە سوریای هاوسێ.

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا رایگه‌یاند كه‌ وتەبێژی سوپا عەمید یەحیا رەسوڵ وتویێی رووداوەکە لە هەرێـمێك نزیك به‌ سنووری سوریا روویداوە، بڕوادەکرێت لەو شوێنە شانە نوستووەکانی داعش هەبن.

وتی گومانلێکراوەکان کوژران دوای ئەوەی هێزەکان گەمارۆیاندان و هیچ زیانێك بە هێزە عێراقییەکان نەکەوتووە.

بەرپرسانی ناوخۆییش وتیان گومانلێکراوەکان کوژران لەکاتێكدا هەوڵیاندابوو هێرشبکەنە سەر هێزەکان لە گوندی قەیرەوان، لە هەرێمێکی شاخاوی لە باشوری شەنگال کە سنووری بە سوریاوەیە.

فەرماندەی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم کۆبانێ شەمە هۆشداریدا لەوەی قۆناغیكی نوێی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە داعش دەستیپێکردووە و داوای بەردەوامیی هاوکارییەکانی کرد لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆئەوەی "شانە نووستووەکان" لەناوببرێن.

پاشماوەکانی داعش بوونیان لە ناوچە شاخاوییەکان و هەرێمە بیابانییەکاندا ماوە لەنێوان عێراق و سوریادا، هەرچەندە عێراق لە 2017 سەرکەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند.

دۆزینەوەی خێرای پاشماوەکانی داعش

سەرۆكی شارەوانی شەنگال، فەهد حەمید بە دیارونای وت هێزەکان زانیارییان پێگەیشت لەسەر ئەوەی چەکدارانی داعش خۆیان حەشارداوە لە گوندی سەبایا عەماش لە قەیرەوان.

وتی: "هێزێكی هاوبەش لە هەواڵگری و فەوجی 29 و هێزەکانی حەشدی عەشائیری یەکسەر جوڵەیانکرد بۆ هەڵمەتبردنە سەر شوێنەکە."

وتیشی هێزەکان گەمارۆی حەشارگەکەی داعشیان دا کە هێلەکی بۆمبڕێژکراویان لەبەرکردبوو، داوایانلێکرا خۆیان بدەن بەدەستەوە بەڵام رەتیانکردەوە.

وتی پێکدادان دەستیپێکرد و دواتر هەر سێ چەکدارەکەی داعش خۆیان تەقاندەوە.

وتیشی چەکدارەکان دزەیانکردبووە ناو عێراقەوە دوای ئەوەی شەڕ سەختببوو لە رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئەو هێزانەی سوریای دیموکرات کە هەوڵیاندەدا دوا حەشارگەی پاشماوەکانی داعش ئازادبكه‌ن لە باغوز.

حەمید وتی دووان لە خۆکوژەکان عێراقی بوون و خەڵكی شەنگال بوون، یەکێکیان بەناوی فەهد دەحانی مەتیوتی کە خەڵکی گوندی كحیلو بووە و ئەوەی دیکەش ناوی عەبد زاهیر مەتیوتی بوو، خەڵكی ناوچەی بیلیج بووە.

وتی خۆکوژەکەی سێهەم نەناسراوەتەوە.

هه‌روه‌ها وتی دۆزینەوەی خێرا و کردنە ئاماجی چەکدارەكانی داعش دەریدەخات كه‌ هێزەکانی عێراق چەند "خۆڕاگرن و توانای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانەکانی تیرۆریستانیان هەیە بەرلەوەی ئەنجامبدرێن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500