بەرپرسێکی ناوخۆیی لە ئەنبار هەینی (22 ئازار) وتی بەڕێوبەرێتی هەواڵگری سەربازی عێراق چەند شانەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی لەناوبرد لە پارێزگای ئەنبار.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم كهعود بە دیارونای وت: "هێزەکانی بەڕێوبەرێتییەکە بەمدواییانە چەندین ئەنجامی نمونەییان بەدەستهێناوە بە دەستگیرکردنی شانەکانی داعش و ئەندامەکانیان لە پارێزگاکەدا."
وتی تەنیا لە ئازاردا، 14 چەکدار دەستگیرکران لە چەند شوێنێکی ئەنبار و هەموویان داواکراوبوون بە تاوانی تیرۆریزم و شەڕکردن لە ریزەکانی داعشدا لە کاتی شەڕەکانی رزگاریدا.
وتی دووانیان دەستیانهەبووە لە هێرشێكدا کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی تێدا كوژرا لە شارۆچکەی سەقلاویە نزیك فەلوجە لە ئەیلولی 2014.
وتی چەکدارێکی داعشیشیان گرت بەناوی ئەبو سەراقە، کە بەرپرسی راکیشانی منداڵان بووە بۆ ناو داعش.
كهعود وتی پێنجشەممە هێزەکان چاکدارێکی داعشیان لە هیت دەستگیرکرد کە بەرپرسی دارایی و کۆکردنەوەی باج بوو بۆ گروپەکە.
رۆژێك پێشتریش، یەکەکانی هەواڵگری سەربازی شەش ئەندامی داعش و شانەیەکی تیرۆریستییان دەستگیرکرد کە لە دوو گروپ پێکهاتبوون لە قائیم و کەربەلا.
پێشڕەویکردن له شەڕی داعشدا
كهعود وتی بەڕێوبەرێتی هەواڵگری سەربازی "پێشکەوتنی گەورەی بهدهستهێناوه لە ئەرکە ئەمنییەکانیدا".
وتی: "گورزی گورچکبڕیان داوە لە [داعش] به دۆزینەوەی ئەندامان و شانە نوستووەکانیان لەڕێی ئەو سەرچاوانەی زانیاریی درووست دەدەن تەنانەت لە ناوچە دوورەدەستەکان و ئەوانەش كه ئاوەدان نین."
وتی هێزەکانی بەڕێوبەرێتیەکە چاودێری ئامێرەکانی پەیوەندی چەکدارەکان دەکەن لەگەڵ چالاکییەکانیان لەسەر ئینتەرنێت بۆئەوەی بیاندۆزنەوە. پشتیشیان بەستووە بەو سەرەداوانهی هاونیشتمانیان دەیدەن لەگەڵ راپۆرتەکانی فڕۆکەکانی چاودێری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
كهعود وتی: "دەستگیرکردنەکان بە ئاستێکی باڵای پیشەیی ئەنجامدراون." وتیشی بۆسه دادەنرێت بۆ گرتنی هەندێك ئەندامانی داعش و ئەوانەی دیکەش لەوکاتانەدا دەگیرێن کە هەوڵدەدەن بە بەڵگەنامەی ساختەوە بێنە ناو وڵاتەکەوه.
ههروهها وتی: "تیرۆریستەکان یەك لەدوای یەك دەکەون. ئەمەش ئەو دەستکەوتە گەورەیە دەردەخات کە کاری هەواڵگری بەدەستیهێناوە و ئەمڕۆ پێشڕەوی شەڕەکانە لە دژی پاشماوەکانی [داعش]."
خودا ههوڵهكانی هێزه ئهمنی و ههواڵگرییهكانی سهربازیمان سهربخات! ئهوانه قارهمانن! ههر بژی عێراق! بڕوخێ داعش، كه لهلایهن ئهمریكا و ئیسرائیلهوه دروستكرا!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت