هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق شەڕڤانانی سەحوە بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی پارێزگای دیالە

خالید تائی

ریشسپیانی خێڵەکان و هێزە ئەمنییەکان بەشداری کۆنفرانسێکی هاوبەش دەکەن لە پارێزگای دیالە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی شکستهێنان بە تیرۆریزم، وەك لەم وێنەیەدا دیارە کە لە 22 ئەیلول 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ریشسپیانی خێڵەکان و هێزە ئەمنییەکان بەشداری کۆنفرانسێکی هاوبەش دەکەن لە پارێزگای دیالە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی شکستهێنان بە تیرۆریزم، وەك لەم وێنەیەدا دیارە کە لە 22 ئەیلول 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە چوارشەممە (13 ئازار) رایگه‌یاند كه‌ شەڕڤانانی خێڵەکان لە هێزەکانی سەحوەی عێراق جارێکی دیکە بەشدارن لە پاراستنی ئارامیی چەند ناوچەیەك لە پارێزگای دیالە.

فەرماندە عەقید عەبدول موحسن عەباسی بە دیارونای وت: "هەموو گرێبەستەکانمان نوێکردەوە بۆ شەڕفانانی سەحوە کە سەر بە خیڵە جیاوازەکانن."

وتی: "گرێبەستەکانمان نوێکردەوە بۆ ئەمساڵ دوای ئەوەی ئەو پارەیەی مابوو بدرێت پێیاندرا کە مانگانە 500,000 دیناره‌ (420 دۆلار) بۆ هەر شەڕڤانێك."

وتی ئەو شەڕڤانانە ناونوسکراون لە هێزە ئەمنییەکان و لە سەرانسەری دیالە بڵاوەیان پێکراوە، وەك شارۆچکەکانی خان بەنی سەعد و شارەبان و گوندەکانی باشوری بەهراز و باشوری بەلەدروز و مقدادیە.

عەباسی وتی بە بڵاوەپێکردنی شەڕڤانانی سەحوە، سەرکردە سەربازییەکان دەیانەوێت دانیشتوانە ناوخۆییەکە بەشداربن لە باشکردنی ئەمنیەتی ناوچەکان دژ بە مەترسی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

وتی؛ "دەمانەوێت خەڵك بەشداربن لە هەوڵەکاندا بۆ گەڕانەوەی ئەمنییەت و پشتگیریمان بکەن لە شەڕی دژ بە [پاشماوەکانی] شانە نووستووەکاندا، بەتایبەتی لە گوندە کشتوکاڵییەکان و ناوچە بیابانییەکان."

وتیشی ئه‌و پیاوانه‌ی دیکەی خێڵەکان كه‌ چوونەتە ریزی هێزەکانی حەشدەوە، ژمارەیان ئێستا 6,500 شەڕڤانە و ناونوسکراون و مانگانە موچە وەردەگرن.

عەباسی وتی ئەوانە لەپاڵ هێزە عیراقییەکاندا شەڕدەکەن بۆ پاراستنی چەند سێکتەرێكی ئەمنی.

جەختیکردەوە كه‌ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرکردەی هێزە چەکدارەکانی سوپا پابەندن بە هاوکاریکردنی شەڕڤانە خێڵەکییەکان و هەرچییەکیان پێویست بوو بۆیان دابینکەن.

سەحوەکان ئەو یەکانەن کە لە خێڵەکان دروستکران لە 2017 لە پارێزگای ئەنبار بەرلەوەی فراوانبکرێن بۆ پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا و ناوچەکانی دەوروبەری بەغدا.

شەڕڤانانی سەحوە لە کاتێكی کەمدا سەرکەوتووبوون لە دەرپەڕاندنی قاعیدە لە ناوچەکانیان، ئەمەش کۆتایی هێنا بە توندوتیژی مەزهەبی کە ئەوکاتە وڵات بەدەستییەوە دەیناڵاند و کوژرانی هەزاران کەسی لێکەوتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500