فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لە 1 ئازار رایگەیاند کە هێزەکانی بەتەواوەتی باخەکانی دیالەی پاککردۆتەوە لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
لە 21 شوبات، هێزەکانی عێراق هەڵمەتێکی بنکە فراوانی چوار رۆژەیان ئهنجامدا بۆ گەڕان بەدوای پاشماوە و حەشارگەکانی داعشدا لە چەندین باخی نێو پارێزگاکە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لیوا عەبدولموحسین عەباسی وتی یەکە سەربازییه گهورهكانی فیرقەی 5ی سوپا و پۆلیسی دیالە و هێزی ئاسمانی، لەگەڵ هێزە خێڵەکیەکان بەشدارییان کرد لەم هەڵمەتەدا.
بە دیارونای وت: "سەرەتا پلانمان دانا و ئامانجەکانمان دەستنیشانکرد و دواتر باخەکانمان پشكنی و بەسەرماندادان کە بەگوێرەی هەواڵگریمان چالاکی تیرۆریستییان تێدابوو."
بەسەر باخەکاندا درا، لەنێویاندا مەخیسە، ئەبو کەرمە، جەلابی، کوببە، شێخی، ئەلبو حاید و حەوزی وەقف، کە کەوتوونەتە شارۆچکەکانی عەزیم، ئەبی سەیدا و ئابارە لە باکوری دیالە.
عەباسی وتی هەڵمەتەکە بریتیبوو له "شهنوكهوكردنی ناوچە کشتوکاڵییه فراوانهكان بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی تیرۆریستان و شانەکانیان کە لەوێ خۆیان شاردبۆوە".
وتی ئەمەش بووە هۆی "كوشتنی سێ تیرۆریست بە پاڵپشتی ئاسمانی لە سوپاوە، لەگەڵ دەستگیرکردنی چەند گومانلێکراوێك و تێکشکانی شوێنی پشوودان و دەستبەسەراگرتنی چەندین بۆمبی دەستکرد و چەك".
بەگوێرەی راپۆرتە ئەمنیەکان، پێنج شوێنی پشوودانی داعش کە بۆ خۆشاردنەوە بەکاردەهێنران روخێنران.
وتی: "ژمارەیەکی کەم لە تیرۆریستان خۆیان شاردبووهوە لە باخەکاندا و بە دەستپێکی هێرشەکە، زۆربەیان هەڵاتبوون. بەڵام هێشتا بەدوایان دەکەوین و لەهەرکوێ بن تێکیاندەشکێنین."
عەباسی وتی: "باخەکان بەتەواوی لە تیرۆریستان پاککراونەتەوە و سەرکەوتووبووین لە بەتەواوی پاککردنەوە و پاراستنیان."
ئاماژەیکرد بەوەی "یەکەکەمان لە هەموو شوێنێك جێگیرکرد و بازگە و هێڵەکانی بەرگریمان دانا،" جەختیکردەوە لەوەش كه دۆخەکە "دڵنیایی بەخشە".
زیادبوونی هاریکاریی هاوڵاتیان
هێزە ئەمنیەکان رێگە و دەرچەکانیان لە نزیکەی سێ کیلۆمەتر بەقوڵایی نێو باخەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەوێ و ئاسانکاریی جوڵەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان.
هێزەکان لەو ناوچانە جێگیرکران کە پێشتر بۆ ژمارەیەك ساڵ پێیان تێ نەخستبوو.
ئەحمەد رەزوقی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە وتی باخەکان حەشارگەیەکی نمونەیی دهبهخشنه تیرۆریستان چونکە سەوزایی و گژوگیا بەربەست لەبەردەم چاودێریی ئاسمانییدا دادەنێن و رێگردەبن لە ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان لەوەی بچنە قوڵاییانەوە.
بە دیارونای وت: "هەرچەندە لە ژمارەدا کەمن، ئەم ئەندامانەی [داعش] سەرچاوەی مەترسین. هەندێکیان نیشانگرن و ئەوانیدی بۆمبی دەستکرد لەسهر رێگە کشتوکاڵیەکان دەچێنن یان هاوەن دەهاوێژن لە باخەکانەوە بەرەو گوندەکانی ئەو ناوچەیە."
وتی: "ئەوەی ئەم هەڵـمەتەی ئەمدواییەی جیاکردەوە ئەوەبوو ناوچەیەکی فراوانی لە باخەکان پاککردەوە، لەکاتێکدا رێگەی بە هێزە ئەمنیەکان دا ناوچەکە بەدەستەوە بگرن، کە گرنگە لە رێگرتن لە تیرۆریستان لە گەڕانەوە بۆی."
رەزوقی ستایشی خەڵکی ناوچەکەشی کرد بۆ پشتیوانی و ئاستی بەرزی هاریکارییان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، عەلی داینی وتی: "حکومەت هەوڵدەدات دەرفەتێك بداتە دانیشتوانی گوندە کشتوکاڵیەکان بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایش."
بە دیارونای وت: "بەرپرسانی ئەمنی لە بەغدا بەڵێنی پێدانی 100 شوێنی كاریان داوە لە سوپا و پۆلیسدا بۆ دانیشتوانی ئەم گوندانە و جێگیرکردنیان وەك بەشێك لەو یەکانەی بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی باخەکان."
داینی باسی لە گرنگی ئەم هەنگاوە کرد لە داخستنی ئهو بۆشاییه ئەمنییانهدا کە توندڕەوان بەکاریاندەهێنن بۆ چوونەناو و کۆنترۆڵکردنی ناوچە کشتوکاڵیەکان.
من پێویستم به یارمهتییه. ههڕهشهی ئهلیكترۆنیم پێدهگات لهسهر بڵاوكردنهوهی وێنهكانم. سوپاس.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت