هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

4 چەکداری داعش کوژران لە هێرشێکدا لە باشوری روتبە

خالید تائی

کۆپتەرێکی سوپای عێراق یاوەریی یەکە سەربازییەکان دەکات لە پێشڕەوییاندا لە بیابانی روتبە لە 5 تشرینی یەکەم 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

کۆپتەرێکی سوپای عێراق یاوەریی یەکە سەربازییەکان دەکات لە پێشڕەوییاندا لە بیابانی روتبە لە 5 تشرینی یەکەم 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

چوار ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران لە هێرشێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا دووشەممە (11 ئازار) کە بنکەكه‌یانی کردە ئامانج لە ناوچەیەکی بیابانیدا له‌ باشوری روتبە لە خۆرئاوای ئەنبار، بەرپرسێکی ناوچەکە وتی.

قائیمقامی قەزای روتبە، عیماد مەشعەل دولەیمی بە دیارونای وت: "هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەیەکی نهێنی داعشی دا لە بیابانی باشوری روتبە."

وتی: "بۆمبارانەکە، بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ هێزەکانی عێراق، چوار تیرۆریستی کوشت کە خۆیان لە شوێنەکە شاردبۆوە."

وتیشی جەستەی چەکدارە کوژراوەکانی داعش کە ناو و وڵاتیان دەستنیشاننەکراوە، سێشەممە لە روتبەوە گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی رەمادی.

ئەفسەرانی عێراقی گوێ له‌ دانیشتویەکی ناوچەکە دەگرن لە بیابانی باشوری روتبە لەکاتی هەڵمەتێکی ئەمنیی گەڕاندا بۆ پاشماوەکانی داعش لە 29 تشرینی دووەم 2018. [فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار]

ئەفسەرانی عێراقی گوێ له‌ دانیشتویەکی ناوچەکە دەگرن لە بیابانی باشوری روتبە لەکاتی هەڵمەتێکی ئەمنیی گەڕاندا بۆ پاشماوەکانی داعش لە 29 تشرینی دووەم 2018. [فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار]

دولەیمی وتی: "هێرشەکە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کە لەلایەن یەکە سەربازییەکانی عێراقەوە چوار رۆژ لەمەوبەر دەستپێکران و هیشتا بەردەوامن."

وتی ئۆپەراسیۆنەکە، کە یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، پاسەوانی سنوور (ناوچەی 5)، پۆلیسی خۆجێی و چەکدارانی خێڵەکی لەخۆدەگرێت "ئامانجی کۆتاییهێنانە بە بوونی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە بیابانیەکانی باشوری روتبە".

وتیشی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان درێژدەبێتەوە بۆ سنووری عێراق لەگەڵ سعودیە.

دولەیمی وتی هێزە ئەمنیەکان بەقوڵی دەچنە نێو خاکی بیابانه‌وه‌ لە چەند ناوچەیەك، بەتایبەتی وادی حازمی، جەلابەت حەشیشە، بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراقی و نێودەوڵەتی.

وتی لە چەند رۆژی رابردوودا، توانیویانە سێ ئۆتۆمبیلی به‌جێهێڵراو تێکبشکێنن و حەشارگەیەکی به‌جێهێڵراویش کە پێکهاتبوو لە سێ خێمە.

وتی فەوجی تاکتیکی کتوپڕی پۆلیسی ئەنبار هاوکات بڵاوبۆتەوە نزیك بە ئامانجەکان لە بیابان کە بۆتە هۆی دەستگیرکردنی 10 گومانلێکراو.

گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا

دولەیمی وتی: "هێزە ئەمنیەکان بەدوای پاشماوەکانی تیرۆریستاندا دەگەڕێن لە حەشارگەکانیان لە ناوچە بیابانییەکان کە ناوچەیەکی جوگرافیی فراوان دەگرێتەوە و هەندێك لەو ناوچەیە پێشتر پێی نەگەیشتوون."

وتی بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنیەکان وایکردووە هەڕەشەی داعش دووربێت لە روتبە و گوندەکانی دەوروبەری، وتیشی کە "ئەو بیابانە فراوانە لەئێستادا بۆ تیرۆریستان بچوکبۆتەوە".

هه‌روه‌ها وتی ئەندامانی داعش ناچاربوون پەرشوبڵاوبن "لە ئەنجامی گەمارۆ و هێرشی یەک لەدوای یەکی هێزەکانمان و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".

هێزەکانی عێراق لە 19 شوبات جەستەی شەش عێراقییان دۆزییەوەکە لەنێو 12 کەسی رفێندراودا بوون لە ناوچەی ئوم جەدحان له‌ بیابانه‌كه‌ی لەنێوان روتبە و نوخەیب، لەکاتی کۆکردنەوەی دومەڵاندا.

رفێنەران دووان لە دیلەکانیان ئازادکرد، بەڵام چارەنوسی چوار کەسەکەی دیکە، لەنێویاندا دوو برا، هێشتا نادیارە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سڵاوی خواتان لێبێت! چۆنیت قوربان؟ ئایا هیچ كار هه‌یه‌ له‌ پۆلیسدا؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌