هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

پاسداران هەوڵی کۆنترۆڵکردنی باشوری خۆرئاوای سوەیدای سوریا دەدات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لاوانی شاری سوەیدای باشوری خۆرئاوای سوریا خۆیان ئاماده‌ده‌كن بۆ شەڕکردن دژی داعش دوای ئەوەی گروپەکە هێرشێکی ئەنجامدا بۆ سەر ناوچەکە لە تەمموزی 2018. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

لاوانی شاری سوەیدای باشوری خۆرئاوای سوریا خۆیان ئاماده‌ده‌كن بۆ شەڕکردن دژی داعش دوای ئەوەی گروپەکە هێرشێکی ئەنجامدا بۆ سەر ناوچەکە لە تەمموزی 2018. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) هەوڵدەدات کۆنترۆڵی شاری سوەیدا بکات لە باشوری خۆرئاوای سوریا بە بەهێزکرندی پێگەی خۆی لە ناوچەکە و هەوڵی راکێشانی لاوانی ناوچەکە بۆ نێو میلیشیاکانی، چالاکوانێکی خۆجێی وتی.

چالاکوان نزار بوعەلی بە دیارونای وت سوەیدا و ناوچەکانی دەوروبەری تاکە بەشێکن لە باشوری سوریا کە پاسداران نەیتوانیوە سەرکەوتووبێت لە پێشڕه‌ی تێیدا.

وتی: "رای گشتی ناوچەکە ئەوەیە كه‌ ملنەدەن بۆ هەوڵەکانی پاسداران و هێزەکانی سەر بەوان بۆ سەپاندنی هەژمونی [ئێران]لەگەڵ پاراستنی سوەیدا لە کۆنترۆڵی پاسداران و پلانەکانی بۆ ناوچەکە."

وتیشی دانیشتوانی ناوچەکە پێشوازییان لە پاسداران نەکردووە چونکە پێیانوایە رێککەوتنەکانی ئاشتەوایی دەقۆزێتەوە کە لەگەڵ رژێمی سوریا ئەنجامدراون.

چەکدارانی ئەو میلیشیانه‌ی لەلایەن پاسدارانەوە لە باشوری سوریا دروستکراون، بەشێکن لە هەوڵێکی ئێرانی بۆ فراوانخوازیی نفوزی خۆی لە سوریا. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

چەکدارانی ئەو میلیشیانه‌ی لەلایەن پاسدارانەوە لە باشوری سوریا دروستکراون، بەشێکن لە هەوڵێکی ئێرانی بۆ فراوانخوازیی نفوزی خۆی لە سوریا. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

چەکدارانی خۆجێی لە سوەیدا ئەرکەکانی بەرگریی شارستانی ئەنجامدەدەن. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

چەکدارانی خۆجێی لە سوەیدا ئەرکەکانی بەرگریی شارستانی ئەنجامدەدەن. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

روونیکردەوە كه‌ پاسداران سوودی بینیووە لە پێداویستی دارایی لاوانی ناوچەکە و خواستیان بۆ خۆلادان لە خزمەتی سەربازیی بەزۆر و ئەرکی سەربازیی یەدەگبۆ راکێشانیان بۆ نێو ریزەکانی .

بوعەلی وتی: "سوپای پاسداران ئامادەیی سەربازیی خۆی لە ناوچەی دەوروبەری سوەیدا بەهێزکردووە بە زیادکردنی پێگەی سەربازی و بازگەی چاودێری کە بەهاوبەشی ئەفسەرانی ئێرانی و [حیزبوڵا]ی لوبنانی چاودێریی دەکرێن و بە دامەزراندنی بازگەی نوێ."

وتی خێزانی ئەفسەران و چەکدارانی حیزبوڵاش لە ناوچەکە جێگیرکراون بە هاوکاریی رژێمی سوریا، ئەو میلیشیا لوبنانیە چەند بازگە و دەورویەیەکی لە رێگەکانی دەوروبەری سوەیدا داناوە.

وتی ئەمانە "سەرچاوەی بەردەوامی توڕەکردنن".

دانیشتوانی ناوچەکە ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن

بوعەلی وتی ئەفسەرانی پاسداران و حیزبوڵا شکستیان هێناوە لە راکێشانی لاوانی سوەیدا سەرەڕای بەڵێنی دارایی سەرنجڕاکێش و هه‌ژمونیان کە بەکاریدەهێنن وەك هاندەرێك.

ئاماژەیکرد بەوەی "تەنیا سەرکەوتووبوون لە راکێشانی خەڵکی بەدناو بۆ نێو ریزەکانیان" و وتی ئەوانەی چوونەتە نێو ریزەکانیانه‌وه‌ لە سوەیدا نابینرێن.

وتیشی: "ئەوانه‌ لە ناوچەکە گوێزرانەوە لەبەرئەوەی لەلایەن دانیشتوانەوە نەدەویستران."

بوعەلی وتی دانیشتوانی سوەیدا کاردانەوەیان بۆ ئامادەیی زیادبووی پاسداران هەبووە بە بەهێزکردنی گروپە چەکدارە خۆجێیەکانکە ئەرکی بەرگریی شارستانی ئەنجامدەدەن.

وتیشی ئەم گروپانە ئامادەن وەڵامی هەر دزەکردنێکی ئەمنی بدەنەوە و دەستبەجێ کاردانەوەیان هەبێت وەك ئەوکاتەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەوڵیدا دزەبکات، ئەوان رۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە ناچارکردنیان بە کشانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500