https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/03/05/feature-03

×
×
تێرۆریزم |

عێراقیەکان داوای لێکۆڵینەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سوریا دەکەن

خالید تائی

image

خۆپیشاندەرانی شەنگال سەرکۆنەی سەربڕینی دەیان ژنی ئێزدی دەکەن لەم وێنەیەدا کە هەینی (1 ئازار) لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی عومەر کاتۆ]

حکومەتی عێراق هەواڵی سەربڕینی دەیان ژنی ئێزدی بەدەستگەیشتووە لە سوریا لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە و ئامادەکاری دەکات بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، بەرپرسانی عێراق سێشەممە (5 ئازار) وتیان.

هەفتەی رابردوو، بەرپرسانی کورد وتیان جەستە و سەری بڕاودۆزراونەتەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا له‌ نزیك باغوز، دوایین ناوچەی ژێردەستی داعش لە پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا.

بەگوێرەی چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی، گۆڕەکە جەستەی پیاوان و سەری بڕاوی 50 ژنی تێدابووە، کە دەوترێت ئێزدیی رفێندراو بوون.

هەواڵەکە شەپۆلێك توڕەیی لە عێراق بڵاوکردەوە.

image

خۆپیشاندەران کە داوای ئازادکردنی ژنانی رفێندراوی ئێزدی دەکەن هەینی (1 ئازار) کۆبوونەوە لە شەقامی موتەنەبی ناوەندی بەغدا. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی هادی نایف موحسین زوبێدی]

رۆژی هەینی دەیان عێراقی پەیوەندییان بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەوە کرد، لەکاتێکدا چەندین رێکخراو و حزبی عێراقی پەیوەندییانكرد بە سەرکردە ئێزدییەکانەوە لە دەرکردنی بەیاننامە و سەرکۆنەکردنی تاوانەکەدا.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ له‌ عێراق، عەلی بەیاتی بە دیارونای وت کۆمسیۆنەکە راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و لایەنە ئێزدییەکانی بەدەستگەیشتووە "کە روودانی تاوانەکە پشتڕاستدەکەنەوە".

وتی: "هەر کە راپۆرتەکان گەیشتن، سەرکۆنە و رەتکردنەوەی ئەو تاوانەمان راگەیاند، کە ئاستی دڕندەیی و بەربەرێتی ئەو باندە تیرۆریستییە دەردەخات."

وتی: "دواتر نامەمان نارد بۆ رێکخراوە حکومییە پەیوەندیدارەکان و داوامان لێکردن بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبگەیەنن و چاوەڕوانیانین وەڵامی فەرمیمان بدەنەوە دەربارەی ئەم کێشەیە و دەستبکەن بە رێکارەکانی لێکۆڵینەوە."

لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە

بەیاتی وتی حکومەتی عێراق پێشتر لیژنەیەکی پێکهێنابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە چارەنوسی ئێزدییەکان و ئەو عێراقیانەی دیکە کە لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون.

وتی: "هەر کە حکومەت مۆڵەتی دا، ئەم لیژنەیە دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات و وردەکارییەکان کۆدەکاتەوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە راستیەکان."

وتی بەگوێرەی ئەنجامەکان، ئەگەری ئەوە زۆرە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ دواتر پەیوەندی بە ئەندامانی ئەو لیژنەیەوە بکات لە هێنانەوەی جەستەکان و ئەنجامدانی تێستدا بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیان.

وتی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ له‌ عێراق "ئەم تاوانەش بە بەڵگەنامە دەکات وەك بەشێك لە زنجیرەی تاوانە تیرۆریستیەکان".

بەیاتی وتی: "تیمینەتەوە یەکگرتوەکانی بەرپرس لە لێکۆڵینەوەی کەتنەکانی داعشیشبەرپرسە لە کێشەی قوربانیانی ئێزدی."

وتی: "ئێمە رووبەڕووی تاوانێکی دیکە دەبینەوە دژی یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌وه‌ کە بریتیە لە تاوانی جەنگ." وتیشی سزادانی ئەو جۆرە تاوانانە لە توانای یاسای عێراقی بەدەرە.

وتی: "هەربۆیەش دەمانەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاربکات بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و رێکخستنی تیمێکی دادوەریی تایبەت دژ بە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە."

چارەنوسی ئێزدییەکان هێشتا نەزانراوە

بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان، 6,417 پیاو و ژن و منداڵی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندران دوای ئەوەی شاری شەنگالی لە عێراق گرت لە 3 ئاب 2014.

لەم چەند ساڵەی دواییدا، ژمارەیەکی زۆر لە رفێندراوان ئازادکران، بەڵامچارەنوسی نیوەیان هێشتا نادیارە.

بەڕێوبەری نوسینگەی کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکان، حسێن قائیدی سێشەممە بە دیارونای وت نوسینگەکەی توانیوێتی "45 ئێزدیی رفێندراو لەلایەن داعشەوە لە سوریا ئازادبکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە".

وتی: "لەنێویاندا 14 منداڵ و سێ ژن هه‌بوون و ئەوانیدی پیاو بوون و هەفتەی رابردوو لەنێو خاکی سوریادا ئازادکران و گوێزرانەوە بۆ لای خزمەکانیان لە شەنگال."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
نەخێر
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha