سەرچاوە سەربازییەکان دووشەممە (4 ئازار) وتیان هێزەکانی عێراق دەستیانکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە وادی حوران، کە دەکەوێتەوە قوڵایی بیابانی رۆژئاوای ئەنبارهوه.
میدیای ناوخۆیی رایگهیاند كه ئۆپەراسیۆنەکە بریتییە لە "گەڕانوپشكنین لە ناوچەی مەوالییهوه تا ناوچەی حوسەینیات، رۆژئاوای وادی حوران، لەگەڵ ناوچەکانی ئەکلات شیحاب و دارستانەکانی مەناخ" بۆ گەڕان بە دوای پاشماوەکانی داعشدا.
یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و جەزیرە و سوپای عێراق و شەڕڤانانی خێڵەکان بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە پشتیوانی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ دووشەممە بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکە پێنج ماڵی حهوانهوهی داعشی تێكدا لەگەڵ چوار تونێل.
وتی یهكێكیان تونێلێك بوو كه چهكدارانی داعش خۆیان تیادا مەڵاسدابوو لە رۆژئاوای شارۆچکەی کەبیسە لە قەزای هیت، لە ناوچەیەك کە ناسراوە بە وادی مەحیە.
وتی: "فڕۆکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تونێلەکەی دا بهگوێرهی ئەو زانیارییە دروستانەی هەواڵگری عێراقی دابینیکردبوون."
وتیشی: "هێرشەکە چەندین تیرۆریستی کوشت کە لەناو تونێلەکەدا خۆیان حەشاردابوو." ههروهها وتی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاکردنەوەی بیابانی ئەنبار "راناوەستن".
ئۆپەراسیۆنەکانی بیابانی ئەنبار بەردەوامن
رەسوڵ وتی چەند چەکدارێکی داعش کە لە شەڕەکانی رزگاریدا نەکوژرابوون، توانیوویانە هەڵبێن بۆ بیابانەکە و لەناو تونێلەکان و دۆڵ و ئەشکەوتەکاندا خۆیان دەشارنەوە.
وتی: "سەرچاوەی نیگەرانیی ئێمە نین و بەردەوام دوای خۆیان و بنکەکانیان کەوتووین و دەیانکەینە ئامانج."
جەختیکردەوە: "هەوڵەکانمان بۆ پاکردنەوەی بیابانەکە بەردەوامە لەسەر ئەو پلانانەی بەووریاییەوە دانراون و پێشکەوتنی زۆریشمان کردووە."
وتی بیابانی ئەنبار ناوچەیەکی زۆر فراوانەوە و ناکرێت بەتەواوی کۆنترۆڵبکرێت، "چونکە مەحاڵە یەکەکانمان هەموویان لە تەواوی ئەو ناوچەیەدا بڵاوەپێبکەین".
وتی: "بهڵام تەکنەلۆژیای مۆدێرن بەکاردەهێنین، وەك فڕۆکەی چاودێری، بۆ چاودێریکردنی ناوچەکە و دۆزینەوە و دەستبەجی لێدانی [پاشماوەکانی] دوژمن و شوێنەکانیان بۆئەوەی هەل نەدرێتەوە به چهكدارانی [داعش] ببنە مەترسی ئەمنی."