هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هەڵدانەوەی 'گەورەترین' گۆڕی بەکۆمەڵی داعش لە رەققە دەستپێدەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

تیمێكی فیرقه‌ی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی خێرا ته‌مه‌كان له‌ گۆڕە تاکەکەسیەکان ده‌رده‌هێننه‌وه‌ لە شوێنێك لە دەرەوەی رەققە. [خاوەنی وێنە: موستەفا شەیلان]

تیمێكی فیرقه‌ی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی خێرا ته‌مه‌كان له‌ گۆڕە تاکەکەسیەکان ده‌رده‌هێننه‌وه‌ لە شوێنێك لە دەرەوەی رەققە. [خاوەنی وێنە: موستەفا شەیلان]

هەڵدانەوەی گۆڕ دەەستیپێکردووە لە دوو گۆڕی بەکۆمەڵی نوێ کە هەفتەی رابردوو لە شاری رەققەی سوریا دۆزرانەوە و جەستەی ئەو کەسانەیان تێدان کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە كوژراون.

ئه‌م گۆڕه‌ بە گەورەترین له‌قه‌ڵمدراوه‌ لە سوریا و وادیارە پاشماوەی زیاد لە 2,500 قوربانی تێدایە.

بەگوێرەی ئەندامێکی تیمەکە، كه‌ شاره‌زای هەڵگرتنەوەی مینه‌، مستەفا شەیلان، تیمەکانی فیرقه‌ی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی خێرا و بەرگری شارستانی رەققە ئاگاداربوون کە چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی شاری رەققە هه‌ن.

بە دیارونای وت دەزانرێت ئەم گۆڕانە پاشماوەی قوربانیانی کوشتارەکانی داعشیان تێدایە کاتێك شارەکەی کۆنترۆڵکردبوو، بەڵام "دۆزینەوەیان ئاسان نەبوو، چونکە ناوچەکە تەنراوە بە مینی بەهەڕەمەکی چێنراو و داروپەردوو".

ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا لەسەر گۆڕێکی بەکۆمەڵی داعش لە ناوچەی فەخیخەی باشوری شاری رەققە وەستاون. [خاوەنی وێنە: موستەفا شەیلان]

ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا لەسەر گۆڕێکی بەکۆمەڵی داعش لە ناوچەی فەخیخەی باشوری شاری رەققە وەستاون. [خاوەنی وێنە: موستەفا شەیلان]

ئەو تیمانەی لە رەققە کاردەکەن، لەنێویاندا بەرگری شارستانی، تیمەکانی هەڵگرتنەوەی مین و پزیشکی دادوەری، توانیویانە شوێنی گۆڕەکان دیاریبکەن و دەستبکەن بە هەڵدانەوەی دوو گۆڕی تازە دۆزراوە لە فەخیخە، ناوچەیەك لە باشوری شاری رەققە.

وتی لە گۆڕی یەکەمدا، كه‌ گه‌وره‌ترینی دووانه‌كه‌یه‌، جەستەكان بەهەڕەمەکی فڕێدراون و پرۆسەی هەڵدانەوە تێیدا بەردەوامە.

ژمارەی جستەکان لە گۆڕەکەدا چاوەڕواندەکرێت 2,500 تێبپەڕێنێت.

زانیاری سەرەتایی ئاماژەدەکات بەوەی پاشماوەکان ئەو دەستبەسەرانە بوون کە داعش ده‌ستگیریكردبوون و کوشتبوونی لەکاتی فەرمانڕەواییدا لە ناوچەکە.

هەزاران قوربانی ده‌ستی داعش

گۆڕی دووەم ژمارەیەکی کەمتر جەستەی تێدایە، کە وادیارە تاك بە تاك نێژراون.

شەیلان وتی دەکرێت پاشماوەی ئەندامانی داعشی تێدابێت یان خه‌ڵكێكی دی کە لە ساتی جیاوازدا بەتەنیا کوژراون.

وتیشی: "تا ئەمڕۆكه‌، 14گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە لەو ناوچەیە لە سەرەتای رزگارکردنی شارەکەوە."

شەیلان وتی هێشتا زووە دڵنیابن لە تەواوی ژمارەی ئەوانەی نێژراون لە دوو گۆڕەکەدا، بەڵام دەکرێت لە 3,000 تێپەڕبێت.

وتیشی هێشتا زووە بڕیار لەسەر ناسینەوەی پاشماوەی کەسەکان بدرێت چونکە جەستەیان زۆر شیبۆتەوە بەڵام چەند ئاماژەیەك هەن بۆ شوناسیان.

وتی له‌ حاڵه‌تی نمونەییدا، پشکنینی دی ئێن ئەی ئەنجامدەدرێت و فایلێك دەکرێتەوە بۆ هەر کەیسێك. بەڵام ئەمە ناکرێت رووبدات بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی دارایی و لۆجستییەوە و بڵاوبوونەوەی خزمانیان به‌ سوریا و وڵاتانی دەرەوەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500