لە ناوەندی شوباتدا، گروپێکی نێودەوڵەتی هاکەران کە خۆیان بە تیمی هاکەره خێوەكان ناساندبوو چەند بەڵگەنامەیەکیان بڵاوکردەوە ناسنامە و چالاکی چەندین ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان بڵاوکردەوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان رایانگەیاند كه بەناو "ئۆپەراسیۆنی ئاشکراکردنی کۆدی داعش" زانیاری تایبەت و تۆماری چالاکی سەر ئینتەرنێتی تێدایە کە شوناسی چەکدارانی بەئامانجکراوی داعش دەردەخات لە 14 وڵات، لەنێویاندا سوریا و یەمەن.
ئەو زانیاریانە کە لەلایەن تیمی هاکەره خێوەكانه‌وه بەدەستهێنراوە و بڵاوکراوەتەوە ناو و ئه‌كاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ژمارە تەلەفۆن، وێنە، شوێنی جوگرافی و زانیاری تایبەتی خاوەنەکانیانی تێدایە وەك ژمارەی حسابی بانکی.
شایسته‌ی سه‌رنجه كه هاككردن و خستنه‌ڕووه‌كان له‌كاتێكدا دێن كه هه‌وادارانی داعش به‌ئاشكرا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت یه‌كتر تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به كه‌مته‌رخه‌می له چالاكیه‌كانیاندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت به "خیانه‌ت" له گروپه‌كه‌ش.
دواهه‌مین ئاشكراكردنی زانیاریه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌رنجی خه‌ڵك ده‌شێت یان ده‌ره‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می بێت له خۆپاراستن و ئاگاداری‌یان له سه‌لامه‌تی ئه‌كاونته‌كانیان یان به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بێت له‌لایه‌ن گروپه دژه‌كانیانه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی توێژینەوە و لێكۆڵینه‌وه مەیدانییه‌كانی ئیبن وەلید، مازن زەکی بە دیارونای وت لێکۆڵینەوەی زیاتر لە زانیارییە کۆکراوەکان تیشك دەخاتە سەر هه‌وڵه‌كانی گروپه‌كه بۆ راكێشانی ئه‌ندامان لەڕێی ئینتەرنێت و ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.
وتی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەی کە هاكکرابوون "هێڵی یەکەمی هێرشی گروپەکە بوون"، کە لەڕێیانەوە توانیوێتی هەزاران لاو رابکێشێت لە سەرانسەری دونیاوە بۆ نێو ریزەکانی.
وتیشی: "ئاشکرابوونی ئەم تۆڕە یەکێك لە گرنگترین ئامرازەکانی راکێشان لە گروپەکە دەسەنێتەوە و هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر مەدەنیەکان لە جیهاندا ناهێڵێت."
دەرخستنی شوناسی داعشەکان
زەکی وتی بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەلایەن تیمی هاکەره خێوەكانه‌وه بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە ماوەیەکی زۆر بەردەوامبووە پێش ئەوەی ئاشکرابکرێت بۆ خەڵك.
وتی ئۆپەراسیۆنەکە چەند لیستێك لە پەیوەندی و کورتەنامەکانی داعشی دەرخست، لەگەڵ زانیاری دەربارەی ئه‌و گروپە توندڕەوانه‌ی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکن.
روونیکردەوە كه هاککردنەکە لەڕێی مۆبایلەوە ئەنجامده‌درا به به‌كارهێنانی "میرەرینگ" کە لەڕێیەوە هاککەران کۆنترۆڵی تەواوی مۆبایلی ئەندامانی داعشیان ده‌کرد وەك ئەوەی ئەکاونتی خۆیان بێت.
وتی: "بۆیە هاکەران توانیان وێنەبگرن و ڤیدیۆی لایڤی چەکدارانی داعش بکەنەوە لەڕێی مۆبایلەکانیانەوە."
زەکی وتی گرنگی "ئۆپەراسیۆنی ئاشکراکردنی کۆده‌كانی داعش" ئەوەیە کە ناسنامەی بەڕێوەبەری کۆڕبەندەکانی سەر بە داعش لەسەر ئینتەرنێت ئاشکرادەکات لە زیاد لە وڵاتێک‌دا.
وتی ئەمەش پلانی بەگەڕخستنی گروپەکە دەردەخات و وتیشی خستنه‌ڕووی ناوی ئەندامانی داعش وادەکات بەرپرسان بتوانن نزیکتر چاودێرییان بکەن.
زەکی وتی: "ئەم زانیارییە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی چڕ‌وپڕ و توێژینەوە و خوێندنەوە هەیە بۆ تێگەیشتن لە شێوازی بیرکردنەوەی گروپە تیرۆرستیەکە لەڕووی رێگەکانی راکێشانی ئه‌ندامانه‌وه تا رێگریبكرێت لەو گروپە و گروپە تیرۆریستیەکانی دیکە بۆئەوەی کردەی راکێشان ئەنجامنەدەن لە جیهاندا."