هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سوریای دیموکرات سەدان ئەندامی داعش رادەستی عێراق دەکەن

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە 11 شوبات لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە ئەندامانی دەستگیرکراوی داعش لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە ئەنبار و بەغدا دەبینرێت. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی ئەنبار حەدەس]

لەم وێنەیەدا کە 11 شوبات لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە ئەندامانی دەستگیرکراوی داعش لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە ئەنبار و بەغدا دەبینرێت. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی ئەنبار حەدەس]

هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانێتیەکی عەرەبی-کوردییە هەوڵدەدات بۆ گرتنەوەی دوایین ناوچەی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە خۆرهەڵاتی سوریا، 382 هاوڵاتی عێراقی تۆمەتبار بە شەڕکردن شانبەشانی داعش رادەستی بەرپرسانی عێراق کردووە، سەرکردەیەکی خێڵەکی دووشەممە (25 شوبات) وتی.

سەرچاوەکە کە پێی باشبوو لەبەر هۆکاری ئەمنی بە نه‌ناسراوی بمێنێتەوە، بە دیارونای وت هێزە ئەمنیەکانی عێراق پێنجشەممە یەکەم گروپی 151 ئەندامیی داعشی عێراقییان وەرگرتەوە.

وتی دووەم گروپ یەکشەممە وەرگیرانەوە و 231 هاوڵاتی عێراقییان تێدابوو کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکرابوون دوای گرتنەوەی باغۆز لە خۆرهەڵاتی سوریا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ وتەبێژێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

لەم وێنەیەدا کە 5 کانونی یەکەمی 2016 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، پیاوانێك کە بە تۆمەتی تیرۆریزم دەستگیرکراون لە پارێزگای ئەنبار دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی پۆلیسی ئەنبار]

لەم وێنەیەدا کە 5 کانونی یەکەمی 2016 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، پیاوانێك کە بە تۆمەتی تیرۆریزم دەستگیرکراون لە پارێزگای ئەنبار دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی پۆلیسی ئەنبار]

سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق دووشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کە عێراق 14 هاوڵاتی فەرەنسیشی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات وەرگرتووە.

نوسینگەی راگه‌یاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ هێزەکانی سوریای دیموکرات "ژمارەیەکی زۆر" لە چەکدارانی داعشیان دەستبەسەرکردووە "کە لە نەتەوەی جیاوازن، لەنێویاندا زیاد لە 500 عێراقی".

هێزە ئەمنیەکانی عێراق لیستێك ناویان بەدەستگەیشتووە كه‌ ده‌بێت پشکنینیان بۆبكرێت به‌گوێره‌ی داتابەیسێك بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دادوەری، کە فەرمانی دەستگیرکردنی دژی توندڕەوان دەرکردووە.

ئەندامانی داعش لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت

سەرکردە خێڵەکییەکە وتی: "ئەو تیرۆریستانەی گەڕێندراونەتەوە [بۆ عێراق] ئەندامی مەترسیداری داعشن و لەنێویاندا سەرکردەی گرنگ هەن کە فەرمانی دەستگیرکردن دژیان دەرکراوە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە."

وتی هێزە عێراقیەکان توندڕەوانیان بە ئۆتۆمبیلی سەربازی گواستەوە لە ناوچەی سەر سنووری عێراق-سوریا، باکوری شاری قائیم,بۆ فڕۆکەخانەی سەربازیی لە قەزای بەغدادی له‌ پارێزگای ئەنبار، ئاماژەیکرد بەوەی شایەتی رادەستکردنی ئەندامانی داعش بووە.

وتیشی: "دواتر بە کۆپتەری عێراقی هەڵگیران لە فڕۆکەخانە سەربازییەکە بۆ کەمپی موسەننا لە بەغدای پایتەخت بۆ لێکۆڵینەوە."

هه‌روه‌ها وتی تیمێكی عێراقی کە پێکهاتبوون لە بەرپرسانی هەواڵگریی سەربازی، دژە-تیرۆر و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە لە توندڕەوان تا سروشتی ئەو ئەرکە بزانن کە لە داعشدا هەیانبووە.

وتی: "لێکۆڵەران مەبەستیانە پەیوەندیی ئەم تیرۆریستانە بزانن بە پاشماوەکانی داعشه‌وه‌ و ئەو شانانەی هێشتا چالاکن لە عێراق."

رادەستکردنەکە بەشێكە لە هەوڵە هەماهەنگی بۆکراوەکانی نێوان عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دادگاییکردنی ئەم تیرۆریستانە لە عێراق.

بەرپرسە خێڵەکییەکە وتی: "سوپای عێراق لەئێستادا دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات بۆ رادەستکردنی خێزانی داعشە عێراقیەکانیش."

وتی پێشبینی دەکات بەرپرسانی عێراق کەمپێك یان ناوه‌ندێكی تایبەت بکەنەوە بۆ لەخۆگرتنی ئەو خێزانانە، کە ژن و منداڵیان تێدایە.

دووشەممە، سەرۆك بەرهەم ساڵح وتی دادگاکانی عێراق دادگایی 13 هاوڵاتی فەرەنسی دەکەن کە لەکاتی شەڕکردن شانبەشانی داعش لە سوریا دەستگیرکراون.

ساڵح لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پاریس وتی چەکدارەکان، کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دراون بە عێراق "بەگوێرەی یاسای عێراق فەرمانیان بەسەردا دەدرێت".

وتی: "ئەوانەی تاوانیان دژی عێراق و دەزگاكان و کارمەندانی عێراقی ئەنجامداوە، بێگومان بەدوایاندا دەگەڕێین و دادگاییان دەکەین لە دادگاکانی عێراق."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500