هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

کوردانی سوریا داوای وەڵام ده‌كه‌ن دەربارەی چارەنوسی رفێنراوانی دەستی داعش

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پۆستەری هەڵمەتێك کە داوای ئازادکردنی ئەو کوردە سورییانە دەکات کە لەلایەن داعشەوە رفێندراون. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی هەڵمەتی دانیشتوانی رفێندراوی کۆبانێ بگەڕێننەوە]

پۆستەری هەڵمەتێك کە داوای ئازادکردنی ئەو کوردە سورییانە دەکات کە لەلایەن داعشەوە رفێندراون. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی هەڵمەتی دانیشتوانی رفێندراوی کۆبانێ بگەڕێننەوە]

لاوانی کورد و چالاکوانان لە سوریا هەڵمەتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان زیندووکردەوە و داوای زانینی چارەنوسی 1,000 مەدەنی دەکەن کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە دەستبەسەرن و زیاتر خەڵکی کۆبانێن.

یەکێك لە رێکخەرانی هەڵمەتی "دەستبەسەرکراوەکانمان دەوێتەوە" هیشام حسێن مەحمود بە دیارونای وت کەبراکەی، فەرهاد ئیمام مەحمود لە 19 شوباتی 2014 رفێندرا.

ئامانجی سەرەکی هەڵمەتەکە پەنابردنە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتوەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتی و زانیاری دەربارەی چارەنوسی سەدان لاو کە لەلایەن داعشەوە دەستبەسەرکراون.

وتی زۆربەی لاوە ونبووەکان خەڵکی ناوچەی کۆبانێن و کاتێك گروپەکە لە ناوچەکە بوو بە چەند قۆناغێك رفێندران.

ئاماژەیکرد بەوەی ئەو هەڵمەتە سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا زیندووکراوەتەوە لەکاتێکدا داعش لە سوریا تووشی شکست دێت، بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئەنجامدەدرێن لە دێرەزوور کە نزیکە لە كۆتایی.

مەحمود وتی: "لەئێستادا هێزەکانی سوریای دیموکرات پێگەیەکی ئەوتۆیان هەیە کە زانیاری به‌ده‌ستبهێنن دەربارەی چارەنوسی سەدان ئەندامی دەستبەسەرکراوی دەستی داعش."

وتیشی: "ژمارەیەکی زۆر لە ئەمیر و بڕیاردەر هەیە [لەنێو ئەندامانی دەستگیرکراوی داعشدا] کە هەموو پێچ و پەناکانی گروپەکە شارەزان."

'خێزانەکان مافی زانیارییان هەیە'

مەحمود وتی داوای سەرەکی هەڵمەتەکە مرۆییە و ئاماژەیکرد بەوەی هەر ئەنجامێکی هەبێت، خێزانەکان -- باوکان، دایکان، ژنان و منداڵانی -- رفێندراوان مافی ئەوەیان هەیە چارەنوسیان بزانن دوای تێپەڕینی ئەو ماوە زۆرە.

وتی بە یارمەتی ئەم خێزانانە، هەڵمەتەکە تۆماری ناو، وێنە و شوێنی کاتی رفاندنی دەستبەسەرکراوانی تۆمارکردووە.

ئەو مەدەنیانە دەستبەسەرکران کاتێك هەوڵی هەڵاتنیان دا لە توندوتیژی و دڕندەیی گروپەکە بەرەو عێراق و تورکیا یان دیمەشق کاتێك گەمارۆی شاری کۆبانێی دابوو.

مەحمود وتی ئەوان لە شوێنی جیاواز له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی کۆبانێ و مەنبیج و دواتر له‌ حەلەب و نزیك بە سنووری تورکیا لەلایەن ئەندامانی داعشەوە دەستبەسەرکران.

ئاماژەیکرد بەوەی دوای شەڕی ئازادکردنی مەنبیج لە ئابی 2016، ژمارەیەك خوێندکار کە لەلایەن گروپەکەوە دەستبەسەرکرابوون ئازادکران لە ئەنجامی فشارخستنە سەر ئەو شانانەی داعش کە لەوکاتەدا دەستگیرکرابوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

حه‌سه‌ن عه‌لی حامی، خه‌ڵكی كۆبانی، له‌ سه‌ره‌تاكانی داعشه‌وه‌ له‌ مه‌نبیج بێسه‌روشوێنه‌. هاتوچۆی لوبنانی ده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانی رفێنرا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌