هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش خۆکوژی ژن بەکاردەهێنێت لە دوا مۆڵگەی لە سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خۆکوژە ژنەکانی داعش بەکاریاندەهێنێت لە دوا شەڕیدا لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژهەڵاتی سوریا سەختە بدۆزرێنەوە چونکە دەکرێت لەناو رەوی ئەو مەدەنییانەدا بن کە لە ناوچەکانی داعش هەڵدێن. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

خۆکوژە ژنەکانی داعش بەکاریاندەهێنێت لە دوا شەڕیدا لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژهەڵاتی سوریا سەختە بدۆزرێنەوە چونکە دەکرێت لەناو رەوی ئەو مەدەنییانەدا بن کە لە ناوچەکانی داعش هەڵدێن. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وەك هەوڵێكی تەنگەتاو بۆ ئەوەی بمێنێتەوە له‌دوا مۆڵگەی لە رۆژهەڵاتی سوریا، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ژنان بەکاردەهێنێت بۆ هێرشی خۆکوژی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

هێزەکانی سوریای دیموکرات چواردەوری داعشیان گرتووە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور، کە سنووری بە عێراقەوەیە، ئەمەش بە پشتیوانی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئامانجیان دەرکردنی داعشە لە دوا شوێنی ئەو بەناو دەوڵەتەی لە 2014 لە سوریا و عێراق رایگەیاند.

لەگەڵ پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا هەزاران هاوڵاتی لەم چەند رۆژەی دواییدا به‌لێشاو هاتوونەتە دەرەوە لەو شوێنەی ناسراوە بە "باغۆز"، هەم مەدەنیان و هه‌م ئه‌وانه‌ی گومانیان لێدەکرێت چەکداری داعش بووبن.

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەنجەی سەرکەوتن بەرزدەکەنەوە لە شەڕی دژی پاشماوەکانی داعشدا لە دێهاتەکانی دێرەزوور. لەکاتێکدا پەتی کۆتایی لە ملی داعش توندتر دەبێت، گروپەکە ژنان بەکاردەهێنێت بۆ کردەوەی خۆکوژی لە هێرشەکانیدا دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەنجەی سەرکەوتن بەرزدەکەنەوە لە شەڕی دژی پاشماوەکانی داعشدا لە دێهاتەکانی دێرەزوور. لەکاتێکدا پەتی کۆتایی لە ملی داعش توندتر دەبێت، گروپەکە ژنان بەکاردەهێنێت بۆ کردەوەی خۆکوژی لە هێرشەکانیدا دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداریده‌كات لە ئۆپەراسیۆنێكدا دژی داعش لە پارێزگای دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداریده‌كات لە ئۆپەراسیۆنێكدا دژی داعش لە پارێزگای دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئەفسەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت: "ئەو چەکدارانەی داعش کە ماون لە گۆشەی ناوچەیەکی بچوكدا گەمارۆدراون لە رۆخی دێهاتەکانی دێرەزوور نزیك سنووری نێوان سوریا و عێراق."

وتی چەکدارانی داعش گیریانخواردووە لەو ناوچەیە و خۆیان خستۆتە ناو مەدەنییەکانەوە بۆ ئەوەی نەکرێنە ئامانج یان دەچنە تونێلەکانی ژێرزەمینه‌وه‌ بۆ ئەوەی لەبەرچاو نەبن و لە هێرشی ئاسمانی خۆیان بپارێزن.

ژنان وەك 'بۆمبی مرۆیی' بەکاردەهێنن

خۆجە وتی لەکاتێکدا زۆربەی چەکدارانی داعش خۆیان لە ترسان شاردۆتەوە لەناو تونێلەکاندا، کەچی گروپەکە "زۆر لە ژنەکان دەکات شەڕبکەن و دەیانکاتە بۆمبی مرۆیی".

وتی تەقەمەنی دەبەستن بەو ژنانەوە و بەناو تونێلەکاندا دەیانێرن "بۆ ئەوەی خۆیان بتەقێننەوە بە یەکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا کە پێشڕەوی دەکەن".

خۆجە وتی زۆربەی ئەو هێرشانە سەرکەوتوو نەبوون، چونکە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاگادربوون، لەبەر ئەوەش "تەنیا گیانسپاردنی چەند کەسێك و تێکچوونی چەن ئامێرێکیان لێکەوتوونەتەوە".

وتی دەستگیرکردنی ژنە خۆکوژەکان سەختە چونکە "دەکرێت لە هەر شوێنێك بن"، له‌وانه‌ ئەو لێشاوەی مەدەنییەکان کە هەڵدێن لە ناوچەکانی داعش.

وتیشی: "دەکرێت داعش خۆکوژێکی ژن بخاتە ناو مەدەنییەکانەوە و خۆی بتەقێنێتەوە دوای ئەوەی دەگاتە هێزەکانی سوریای دیموکرات. بۆیە مەدەنییەکان زۆر بە وردییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."

خۆجە وتی یەکەکانی ژنانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەرکدارکراون ژنە هەڵهاتووەکان بپشکنن و ناسنامەکانیان پشتڕاستبکەنەوە.

شارەزای گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان، یەحیا عەلی بە دیارونای وت: "پێشبینی ئەوە دەکرا گروپەکە ژنانی خۆکوژ بەکاربهێنێت بەهۆی ئەو شکستانەی دووچاری بۆتەوە لەشەڕەکانی ئەم دواییانەدا."

وتی داعش دەستیکرد بە بەکارهێنانی ژنان چونکە چەکداری پیاوی کەمی ماوە کە توانای هێرشبردنیان هەبێت و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ گروپەکە پێشتر ئەو تاکتیکەی بەکارهێناوە ، ئەو کاتەی لەژێر فشاردا بوو لە مۆڵگەکانی پێشوویدا لە عێراق و سوریا.

هەڕەشە و تەڵەکەبازی داعش

عەلی وتی: "تاکتیکەکە سنووردار نیە تەنیا بە بەکارهێنانی ژنان، به‌ڵكومنداڵانیش دەگرێتەوە، روونیشیکردەوە كه‌ سەرکردەکانی داعش هەڕەشە دەکەن لە ژن و منداڵ و گەنجەکان و هەڵیاندەخڵەتێنن ئەو تاوانانە ئەنجامبدەن.

چالاکوان عەمار ساڵح وتی ئه‌و مەدەنییانه‌ی هەڵدێن لە ناوچەکانی داعش دەڵێن زۆربەی ژنە داعشەکان یان هەڵهاتوون یان چەکیان هەڵگرتووە لەگەڵ پیاوەکان بۆ شەڕکردن.

بە دیارونای وت زۆربەی ئەو ژنانە مێردەکانیان لەدەستداون لە شەڕەکانی ئەم دواییانەدا و ئێستا زۆریانلێدەکرێت فەرمانی گروپەکە جێبەجێبکەن، کە شەڕکردنە یان ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژییە.

ساڵح وتی زۆربەی ئه‌و مەدەنییانه‌ی كه‌ ئه‌و لە کەمپی ئاوارەکانی هۆل بینیونی، پێیان وتووە "هەموو چەکدارانی داعش، ژن و پیاو، بەتەواوی لەبه‌رچاو ونبوون".

وتی خۆیان لەناو تونێلەکاندا حەشارداوە کە لەژێر خانووەکاندا هەڵکەندراون لەو ناوچانەی هێشتا لەژێر دەستی گروپەکەدا ماون و وتیشی: "هەندێك لەو تونێلانە دەچنەوە سەر ئەو ناوچانەی لە دەستیان رزگارکراون."

هه‌روه‌ها وتی: "ئەمەش رێگەی بۆ خۆشکردوون خۆیان رزگاربکەن یان هێرشی خۆکوژی ئەنجامبدەن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500