ناکۆکی دەربارەی ژمارەیەك کێشە بۆتە هۆیبارگرژی زیاتر لە پارێزگای دێرەزوورلەنێوان رژێمی سوریا و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا (پاسداران)، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
چالاکوان جەمیل عەبد وتی ناکۆکی بەردەوام هەبووە لەسەر ئەوەی چ لایەنێك کۆنترۆڵی ئەمنیەت بکات و چی بکرێت دەربارەی چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و "پێگەیان دیاریبکرێت" لەلایەن رژێمی سوریاوە.
بە دیارونای وت هەر لایەنە و سوورە لەسەر ئەوەی خۆی تەنیا مافی کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی هەیە.
عەبد وتی مشتومڕی بەردەوام دەربارەی چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکە و چارەسەری پێگەی خۆیان بکەن لەگەڵ رژێم، بۆتە هۆی ناکۆکی، بەڵام کێشەی زیاتریش دروستبووە لەگەڵ پاسداران.
![ئاهەنگێك بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئێرانهوه لە 11 شوبات لە زانکۆی فورات لە دێرەزوور ژمارهیهكی بەرچاو له ئێرانیان رادەکێشێت. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]](/cnmi_di/images/2019/02/12/16693-Iranian-Revolution-celebration-600_384.jpg)
ئاهەنگێك بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئێرانهوه لە 11 شوبات لە زانکۆی فورات لە دێرەزوور ژمارهیهكی بەرچاو له ئێرانیان رادەکێشێت. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]
وتی لایەنی رژێم توڕەیە لەوەی پاسداران هەوڵدەدات لاوان رابکێشێت تا دووربکەونەوە لە خزمەتی بەزۆری سەربازی یان ئەرکی سەربازیی یەدەگ بە پێدانی پارە و ئیمتیاز.
وتیشی: "کێشەی چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن بەمدواییانە بارگرژیی دروستکردۆتەوە لە شاری مەیادین، کە هەردوولا هێرش و دەستبەسەرکردن ئەنجامدەدەن."
ئەمە روویدا دوای ئەوەی هێزەکانی رژێمی سوریا چوار ئەندامی میلیشیایەکی ناوچەکەیان دەستبەسەرکرد، کە پێیدەوترێت پاسەوانانی شۆڕش لە دێرەزوور و تۆمەتباریانکردن بەوەی ئەندامی پێشووی ئۆپۆزسیۆن بوون و تێوەگلاون لە کردەی رفاندنەوە.
عەبد وتی پێشتر پاسداران رێککەوتنێکی هەبووە لەگەڵ ئەو چوار کەسە و مۆڵەتی پێداون پەیوەندیبکەن بە میلیشیاکانەوە بۆ پاراستنیان لە لێکۆڵینەوە له رژێمی سوریادا.
وتی ئەندامانی پاسداران دەوری دەزگا ئەمنیەکانی مەیادینیان گرت و داوایانکرد چوار کەسەکە ئازادبکرێن و داشیان بەسەر ماڵی بەرپرسان و ئەفسەرانی رژێمدا.
هەردوولا لە مەیادین بازگەی ئەمنییان دانا.
وتی پاسداران هەوڵدەدات هانی لاوانی ئاوارەی ناوچەکە بدات بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوهی لهلایهن رژێمی سوریاوه لێپرسینهوهی لێبكرێت، رایاندەکێشێت بە بەڵێنی موچەی زۆر گەر پەیوەندی بکەن بە میلیشیاکانی ناوچەکەوە.
عەبد وتی هەروەها کورتهێنانی زۆری خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکانی قۆستۆتەوەبۆ پەیداکردنی ههژموون و راكێشانی ئهندامانلهڕێگهی دابینكردنی ئهو خزمهتگوزارییانهوه.
خوادایه تۆڵه له ئێران بكهرهوه كه دهیهوێت عهرهبهكان تێكبشكێنێت و بیانكوژێت. وریایان بن، ئهی گهنجان!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت