هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

منداڵانی نیوەمردووی سوری دوای داعش کێشەی بەدخۆراکییان هەیە

ئاژانسی فرانس پرێس

ژنێکی ئاوارەی سوریی منداڵێکی هەڵگرتووە لە کەمپی هەول لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنێکی ئاوارەی سوریی منداڵێکی هەڵگرتووە لە کەمپی هەول لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

کارمەندانی تەندروستی منداڵێك چارەسەردەکەن لە کەمپی حۆل لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

کارمەندانی تەندروستی منداڵێك چارەسەردەکەن لە کەمپی حۆل لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنێکی ئاوارەی سوری منداڵێكی هەڵگرتووە لەبەردەم کەمپی حۆلدا لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنێکی ئاوارەی سوری منداڵێكی هەڵگرتووە لەبەردەم کەمپی حۆلدا لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیه‌كی ژنان و منداڵانی ئاوارەی سوری لە کەمپی حۆل لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیه‌كی ژنان و منداڵانی ئاوارەی سوری لە کەمپی حۆل لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئاوارە سورییەکان وروژم دەکەنه‌ ناو کەمپی حۆل لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئاوارە سورییەکان وروژم دەکەنه‌ ناو کەمپی حۆل لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئاوارە سورییەکان کۆمەکیان پێدەگات لە کەمپی حۆل لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئاوارە سورییەکان کۆمەکیان پێدەگات لە کەمپی حۆل لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە 6 شوبات. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئاواره‌كان بە کۆمەڵ لەدوایین ناوچەی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵاتن، بەڵام منداڵانی تەواو لاواز کە بە شەپۆل دێنە کەمپی ئاوارەکانی حۆل لە باکوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، لەئێستادا ده‌ناڵێنن بەدەست بەدخۆراکییەوە.

بە لۆری ژنان و منداڵانی لاوازی راکردوو لە دوایین ناوچه‌ی ژێردەستی داعشەوە لە خۆرهەڵاتی دۆڵی فورات رۆژانە دەگەنە کەمپی حۆل.

پزیشكێكی منداڵان لە مانگی سووری کوردی، دکتۆر عەنتەر سینۆ لە کەمپی کاتیی حۆل بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "کە دەگەنە ئێرە ته‌نها پێست و ئێسقانیان پێوەماوە."

لەدوایین ناوچەی ژێردەستی داعش لە گوندی باغۆز نزیك سنووری عێراق، توشی دۆخێکی نەخوازراو ببوونەوە، بەهۆی کەمیی خۆراك و ئاو و دەرمانەوە.

ژنانی سوری لە 7 شوبات لە کلینیکێکی کاتی کاردەکەن لە کەمپی حۆلی ئاوارەکان لە پارێزگای حەسەکە، باکوری خۆرهەڵاتی سوریا. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنانی سوری لە 7 شوبات لە کلینیکێکی کاتی کاردەکەن لە کەمپی حۆلی ئاوارەکان لە پارێزگای حەسەکە، باکوری خۆرهەڵاتی سوریا. [فازل سێنا / ئاژانسی فرانس پرێس]

سینۆ وتی کارمەندانی مانگی سووری کوردی بەخێرایی پشکنین بۆ منداڵەکان دەکەن -- بەتایبەتی ئەوانەی خوار تەمەنی یەك ساڵن -- بۆ قاچ و قۆڵی لاواز و پێستی چرچ و وشکبووه‌وە، یان ئاماژەکانی سکچوون.

وتی: "تیمەکە تەواوی خێمە تازەکان دەپشکنێت. گەر دۆخی بەدخۆراکی ببینن، دەستبەجێ منداڵەکە جیادەکەنەوە و دەیخەنە ئۆتۆمبیلێکی فریاگوزارییەوە."

بەڵام گەشتەکە لەوێدا کۆتایی نایەت

پزیشکان لە حۆل، کە زیاد لە 25,000 ئاوارەی بۆ هاتووە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا بەهۆی چڕبوونەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە، توانای ئەوەیان نیە چارەسەری ئەو منداڵانە بکەن کە بەدخۆراکی سەختیان هەیە و دەبێت بنێردرێن بۆ نەخۆشخانەکانی ناو شار لە حەسەکە، کە نزیکەی سەعاتێك دوورە.

سینۆ وتی ئەوە وادەکات هه‌موو ساتێك گرنگ بێت.

وتی: "کە دەگەنە ئێرە نیوەمردوو بوون. بەڵام گەر بتوانین دەستمان پێیانبگات و بیاننێرین بۆ نەخۆشخانەیەك لە حەسەکە، دەتوانین ژیانیان رزگاربکەین."

"نه‌ك هه‌مان رۆژ، بەڵکو هەمان خولەك."

'شیرپێدانی دایك بەپێی پێویست نیە'

زیاد لە 37,000 کەس هەڵاتون لە ناوچەی تەواو بچوکبووه‌وەی ژێردەستی داعش لە پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵات بە نزیکبوونەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

زۆریان چەند رۆژێك بە پێ دەڕۆن تا دەگەنە ناوچەكانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە لەوێ پشکنینیان بۆ دەکرێت، هەندێك خۆراك و ئاویان پێدەدرێت و دەخرێنە لۆرییه‌کەوە بۆ گەشتێكی چەند سەعاتی بۆ باکور و بەرەو حۆل.

بەڵام بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتوەکان گەشتی بیابان دەکرێت کوشندە بێت -- لانیکەم 35 منداڵی تازە لەدایکبوو مردوون جا لەڕێگا بێت بەرەو کەمپه‌كه‌ یاخود دوای ئەوەی دەگەن.

کارمەندێکی کەمپەکە وتی ژنێکی بینیووە لە لۆرییەك کەوتۆتە خوارەوە لەکاتێکدا منداڵێکی بێگیانی بە باوەشەوە بووە و نەیزانیوە کە لە رێگا مردووە.

ئەحمەدی سێ ساڵانیش دۆخێکی تاڕادەیەك هاوشێوەی هەبوو، بەگوێرەی ئیستابراقی دایکی، كه‌ عێراقییە.

ئەو ژنە 22 ساڵە وتی: "لەکاتێکدا لە باغۆز بووم شیرم پێدەدا، بەڵام ئەوە بەس نەبوو."

20 رۆژ لەمەوبەر هەڵاتن و گەیەنرانە حۆل.

وتی: "بەڕاستی دۆخی خراپ بوو، بۆیە کاتێك گەیشتینە کەمپەکە، دەستبەجێ لە ناوچەی پێشوازی بردیان بۆ نەخۆشخانە."

ئیستابراق رێی پێدرابوو یاوەریی بکات تا حەسەکە لەو رۆژەدا، بەڵام مۆڵەتی گەڕانەوەی پێنەدرابوو.

کاربەدەستانی حۆل هەنگاوی ئەمنی توندیان ناوە لەترسی ئەوەی دەکرێت چەکدارانی داعش خۆیان کردبێت بە مەدەنیی هەڵاتوو.

بەدخۆراکی توند و سەخت

بەدخۆراکی توند و سەخت دەکرێت ببێته‌ هەڕەشەیه‌ك بۆ ژیانی منداڵان، بەتایبەتی کۆرپەکان.

لەتەواوی سوریادا، 18,700 منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵان توشی بەدخۆراکی توند و سەخت بوون، بەگوێرەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی.

مانگی سووری کوردی رایگەیاند كه‌ بە دەیان کەیسی بەدخۆراکی توند و سەختی لە حۆله‌وه‌ گواستۆتەوە بۆ حەسەکە لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا، لەنێویاندا 29 لەئێستادا لەوێ چارەسەر دەکرێن.

بەڵام رێکخراوی خێرخوازیی مار ئەفرام کە لە نۆرینگەی مندڵانی حۆل کاردەکات وتی دەکرێت منداڵان دوای گەیشتنیان بە حۆل توشی بەدخۆراکی ببن.

پەرستار مەرەح شەیخی وتی: "گەر توشی سکچوون و وشكهه‌ڵگه‌ڕانی ماوەدرێژ بووبن، دەستبەجێ دەیاننێرین بۆ نەخۆشخانە."

وتی: "حاڵه‌تێكی زۆر ده‌ستبه‌جێییه‌. ته‌نانه‌ت سەعاتێك دواكه‌وتنیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی تەندروستی منداڵی بەدخۆراك ده‌كات."

پێنجشەممە، مار ئەفرام فەرمانی بە گواستنەوەی دەستبەجێی منداڵێك کرد بۆ نەخۆشخانە.

یه‌قینی سێ مانگان هەفتەیەك لەوەوبەر گەیشتە حۆل، به‌باوه‌شی دایکیەوە، شەمعە.

شەمعەی 23 ساڵان بە نیگەرانیەوە هەنگاوی دەنا کە چاوەڕوانی ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری بوو لە حەسەکە، وتی: "ماوەی 10 رۆژە لێرەین بەڵام کێشی به‌رده‌وام دادەبەزێت نه‌ك زیادبكات. سکچوون و رشانەوەی هەیە."

له‌كاتێكدا یه‌قینی لە باوەشدا بوو، کە هێنده‌ لاوازبووبوو، تەنانەت نەشدەگریا، وتی: "ئێستا کە دەزانم توشی بەدخۆراکی سەخت بووە، زۆر ده‌ترسم."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500