هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

ئەنبار ده‌یان پۆل دەکاتەوە بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت

سەیف ئەحمەد له‌ ئەنبار

بەڕێوبەر و مامۆستایان قردێلە دەبڕن لە کاتی بە فەرمی کردنەوەی پۆلێكدا تایبەت بەو منداڵانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە قوتابخانەی نوبەلا لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

بەڕێوبەر و مامۆستایان قردێلە دەبڕن لە کاتی بە فەرمی کردنەوەی پۆلێكدا تایبەت بەو منداڵانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە قوتابخانەی نوبەلا لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

ئەو خوێندکارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە پۆلەکه‌یاندان لە قوتابخانەی نوبەلا لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

ئەو خوێندکارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە پۆلەکه‌یاندان لە قوتابخانەی نوبەلا لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

مامۆستایان و خوێندکاران بۆ وێنە راوه‌ستاون لە کاتی کردنەوەی فەرمیی پۆلێكدا تایبەت بەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە کانونی دووەم. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

مامۆستایان و خوێندکاران بۆ وێنە راوه‌ستاون لە کاتی کردنەوەی فەرمیی پۆلێكدا تایبەت بەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە کانونی دووەم. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

پۆلێكی قوتابخانەی نوبەلا هەموو کەلوپەلەکانی تێدایە کە پێویستن بۆ ئەو خوێندکارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

پۆلێكی قوتابخانەی نوبەلا هەموو کەلوپەلەکانی تێدایە کە پێویستن بۆ ئەو خوێندکارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەخێرهاتنیان لێدەکرێت لە قوتابخانەی نوبەلا لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەخێرهاتنیان لێدەکرێت لە قوتابخانەی نوبەلا لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

بەرپرسانی ناوخۆیی بە دیارونایان وت پارێزگای ئەنبار چەندین پۆلی نوێی کردۆتەوە بۆ ئەو منداڵانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

کردنەوەی پۆلەکان دوای راهێنانی مامۆستایان و کارمەندانی قوتابخانەکان دەستیپێکرد و راهێنانەکانیش لەسەر شێوازه‌كانی وتنەوەی وانە بوون بەو خوێندکارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

سەرپەرشتیاری پەروەردە لە بەڕێوبەرێتی پەروەردەی ئەنبار، خەلیل زەباب وتی: "ئەنبار وێرانیی زۆری بەخۆوە بینی لە ماوەی رابردوودا و ئەوەش زۆر کەسی کردە خاوەن پێداویستی تایبەت."

بە دیارونای وت ژمارەیەکی زۆر لەوانە قاچ و دەستیان بڕدراونەتەوە.

خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەچنە پۆلەکانیان لە قوتابخانەی نوبەلا. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەچنە پۆلەکانیان لە قوتابخانەی نوبەلا. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

وتی: "بەڕێوبەرێتی پەروەردەی ئەنبار 100 پۆلی کردۆتەوە لە ناوچه‌ی رەمادی بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەموو قۆناغەکاندا و کار دەکەن بۆ کردنەوەی 40 پۆلی دیکە لە مانگی داهاتوودا."

سەرۆکی پەروەردەی فەلوجە، محەمەد ساڵح وتی وەك هەنگاوی یەکەم بەڕێوبەرێتیەکە 200 پۆلی کردۆتەوە بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەموو قۆناغەکاندا لە چەندین ناوچەی فەلوجە.

وتی: "پۆلەکان بۆ قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی کراونەتەوە لەو قوتابخانانەی کە هەموو رێنمایی و پێداویستییەکانیان بۆ دابینکرابوون."

راهێنانی مامۆستایان

وتی: "ستافی مامۆستاکان راهێنانیان پێکراوە لەلایەن کۆمیەتە شاره‌زاكانی سەرپرشتیاریكردنی کۆنسێپتی پەروەردە و فێركردنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکارەکان لەسەر ئاستی دەروونی بەر لە ئاستی فێربوون."

وتیشی راهێنراون چۆن وانە بڵێنەوە بەو منداڵانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن بەهۆی گرتنەبەری رێگای تایبەت بۆ گەیاندنی زانیارەیەکان.

هه‌روه‌ها وتی: "نزیکەی 340 خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت هەن لە فەلوجە و ناوچەکانی دەورووبەری و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کردنەوەی پۆلەکان بۆیان لە قۆناغی داهاتوودا."

مامۆستایەك لە هیت، فەهد راوی، دەستی تۆمەتی راکێشا بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و وتی: "قۆناغی رابردوو بووە هۆی زیادبوونی ژمارەیەکی زۆت لە خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەوانەی کێشەی دەروونیان هەیە."

بە دیارونای وت چەندین خوێندکار کە نابیست یان ناگۆن، "ئەوانیش هەموویان پێویستیان بە ئاگاداری تایبەت هەیە".

وتی: "22 پۆل کراونه‌ته‌وه‌ بۆ 200 خوێندکار کە خاوەن پێداویستی تایبەتن لە هیت و ناوچەی بەغدادی لە رۆژئاوای رەمادی."

وتیشی: "ستافی مامۆستاکانی هەموو قۆناغەکان راهێنانیان بینیوە بۆ وتنەوەی وانەکان لەو پۆلانەدا."

توانای فێربوون

راوی وتی: "هەموو قه‌زا و ناحیه‌كانی ئەنبار پێویستیان بە چەندین قوتابخانە و پۆل هەیە بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ بابەته‌کانی رێنمایی بۆ وتنەوەی وانە بەو خوێندکارانە و دڵنیابوونەوە له‌وه‌ی له‌ هەموو قۆناغەکاندا سەرکەوتوو دەبن."

ئەندامێكی ستافی مامۆستایان لە شارۆچکەی راوە، ئەحمەد عەنی وتی: "خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەئەزموون و بەتوانا و بەهرەدارن."

بە دیارونای وت: "ئەوەی پێویست بوو کەلوپەلەکانی [رێنمایی] تایبەت بوون لەگەڵ [راهێنانی] ستافی مامۆستایان بۆ گەیاندنی بەرنامە پەروەردەییەکانی قوتابخەنە بۆ هەموو قۆناغەکان."

وتی مامۆستاکان راهێنانیان بینیوە بۆ وتنەوەی وانە بە خوێندکارەکان بە بەکارهێنانی "ئامێرە مۆدێرن و پێشکەوتووەكانی فێركردن".

وتیشی ئەم بابه‌ت و تەکنیكانه‌ هاوکارن بۆئەوەی خوێندکاران لە وانەکان تێبگەن و فێرببن بەوپه‌ڕی توانایان، "بەبێ هیچ کێشە و بەربەستێك".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500