هێزەکانی سوریای دیموکرات چوارشەممە (23 کانونی دووەم) دهستیانگرت بهسهر دواین گوندا کە لە ژێردەستی رێکخراوی "دەولەتی ئیسلامی" (داعش)دا بوو لە سوریا، روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگەیاند.
ئەم هێرشە بەشێکە لە هێرشێکی فراوان کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتهوه لە ئەیلول دەستیپێکردبە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە دوایین سنوری گروپەکەیان لەنزیك سنووری عێراق تهسككردهوه بۆ پارچەیەکی بچوك.
گرتنی گوندی باغۆز دەبێتەهۆی ئەوەی ئەو ژمارە کەمەی شەڕکەرانی سەرسەختی داعش لە چەند خانوویەکی تێکشکاودا گیربخۆن لەسەرانسەری زەویە دێمییهكان و باخەکانی رۆخی باکوری دۆڵی فورات.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "ئۆپەراسیۆنهكانی گەڕان لە باغۆز بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی هەر شەڕکەرێکی داعش کە هێشتا خۆیان حەشاردابێت."
وتیشی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا دەبێت بەرەو زەویە کشتوکاڵیەکانی دەوروبەری باغۆز هێرشبەرن."
عەبدولڕەحمان درەنگانی سێشەممە وتی نزیکەی 4,900 کەس، کە زۆربەیان ئەندامانی خێزانی شەڕکەرانی داعشن و نزیکەی 470 شەڕکەری داعشیان لەنێودایە، لە دووشەممەوە لە ناوچەکە هەڵهاتوون.
لەو ژمارەیە، 3,500 کەس تەنیا لە سێشەممەدا خۆیان رادەستی هێزە پێشڕەویکارەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد.
ئەوان له دەیان ئۆتۆمبیلدا گوێزرانەوە کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دابینکرابوون.
کەوتنی باغۆز دوای گرتنی هەجینی تاکە شارۆچکەی ناوچەکە و گوندەکانی شەعەفە و سوسە دێت لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لەم هەفتانەی دواییدا.
روانگەکە راشیگەیاند كه ئەو شەپۆلە نوێیەی راگوێزراوان مانای وایە 27,000 کەس لە کانونی یەکەمەوە ناوچەکانی پێشووی داعشیان بەجێهێشتووە، لەنێویاندا نزیکەی 1,800 توندڕەو کە خۆیان بەدەستەوە داوە.
ههروهها رایگهیاند داعش ئێستا تەنیا لە سنووریکی 10 کیلۆمەتریدا لە دێرە زوور دەورەدراوە.