هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

کاروانێکی دژ به‌ داعش هێرشی دەکرێتەسەر لە باکوری خۆرهەڵاتی حەسەکە

ئاژانسی فرانس پرێس و ستافی دیارونا

image

ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئاگری تیبەربووە لە شوێنی رووداوی تەقینەوە خۆکوژییەکەی 21 کانونی دووەم بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر رێگەی باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکەی سوریا. [ئاژانسی فرانس پرێس]

لە ئاکامی هێرشە خۆکوژییەکەی دووشەممە (21 کانونی دووەم)ی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆ سەر کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە، ئەو هاوپەیمانێتیە عەرەبی-کوردییە بەڵێنیاندا بەردەوامبن لە شەڕ.

روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ دووشەممە رایگەیاند: "هێرشبەرێکی خۆکوژ کە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لێدەخوڕی کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکای کردە ئامانج کە یاوەری دەکران بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر رێگەی شەدادی حەسەکە" لە باکوری خۆرهەڵاتی حەسەکە.

لەکاتێكدا روانگەکە رایگەیاند پێنج ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هێرشەکەدا کوژراون، وتەبێژێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتی کەس لە ئەمریکییەکان نەکوژراوە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش تەنیا زیانی ماددییان راگەیاند.

لەڕێگەی کەناڵی پروپاگەندەی خۆیه‌وه‌، ئەعماق، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا لە ئاژانسی هەواڵی فوراتدا، کە ئاژانسێکی کوردییە، رایگەیاند: "هێرشێكی خۆکوژی بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هەوڵیدا لە دەوریەیەکی ئاسایی چەکدارانمان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بدات لە ئەرکێکی خۆیاندا لەسەر رێگەی شەدادی."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "هێزەکانمان هەنگاوی پێویستیان نا و بەرپەچی هێرشەکەیان دایەوە کە تەنیا بووە هۆی زیانی ماددی."

راشیگەیاند: "ئەم هێرشانە نیشانیدەدەن لە کەوتنی خۆیدا داعش ستراتیژێکی نوێ تاقیدەکاتەوە، هێرشی لەمجۆرەی زیادکردووە و شانە نوستووەکانی بەگەڕخستووە."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "لە ئەرکەکەمان بەردەوامدەبین تا تەواوی ناوچەکە ئازاد دەکەین لە تیرۆریزم و هەموو شانە نوستووەکان تێکدەشکێنین تا دەرکەوتنەوە و خۆدروستکردنەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆرسیتییە بەرپێبگرین لەژێر ناوی ناوێدا."

ئەمریکا قوربانیی نەبووە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بە بۆمبی دەستکرد، بەڵام وتی هیچ قوربانییەك لەنێو ئەمریکیەکاندا نەبووە.

وتەبێژی هاوپەیمانان، شۆن رایان لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتی: "کاروانی هێزێکی هاوبەشی ئەمریکا و سوریا تووشی هێرشێك بوو بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژرکراو بە بۆمبی دەستکرد. ئەمریکیەکان هیچ قوربانیەکیان نەبوو."

بەڕێوبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی هێرشبەرەکە خۆی دا لە ئۆتۆمبیلەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

شایەتێك بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت تەقینەوەکە لە بازگەیەکی ژێردەستی هێزە کوردییەکاندا روویدا كه‌ 12 کیلۆمەتر دووربوو لە شەدادییەوە کە کاروانەکە لەوکاتەدا بەویادا تێدەپەڕی.

شایەتەکە وتی گوێی لێبوو فڕۆکە بەسەریاندا دەفڕی، پێشئەوەی ناوچەکە بەتەواوی پارێزبەندی بۆ بکرێت بە چەکدارانی کورد.

هێزە ئەمنییه‌ کوردییەکان، كه‌ ناسراون بە ئاسایش، وتیان هێرشەکە 10 مەتر دووربوو لە بازگەکەی دەرەوەی شەدادییه‌وه‌.

هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕی دەرکردنی چەکدارانی داعش دەکەن لە دوایین پێگەیان لە خۆرهەڵاتی سوریا، نزیك بە سنووری عێراق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500