هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

بەرگری دژ به‌ رژێم پارێزگای دەرعا دەتەنێتەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

گرافیتییه‌ك سەرکۆنەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکات لەسەر دیوارێكی پارێزگای دەرعا لە باشور. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

گرافیتییه‌ك سەرکۆنەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکات لەسەر دیوارێكی پارێزگای دەرعا لە باشور. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

ناکۆکی لەنێوان خەڵکی ناوچەکە و هێزەکانی رژێمدا دروستبووە لە پارێزگای دەرعای باشوری سوریا بە زنجیرەیەك هێرش بۆسەر بازگەکانی رژێم لەلایەن بەناو بەرگریی جەماوەریی باشورەوەچالاکوانێك وتی.

چالاکوانێكی ناوچەکە، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت هاوکات، خەڵکی نەناسراو گرافیتی دژی رژێم دەکێشن لەسەر دیوارەکانی شار و شارۆچکەکانی دەرعا و وێنەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەسوتێنن.

وتی: "دۆخی واقعی ناوچەکە لە پارێزگای دەرعا هیچ بەوە ناچێت کە رژێم هەوڵدەدات وێنای بکات."

وتی لەکاتێکدا رژێم دەیەوێت وای نیشانبدات ئارامی و ئاسایش لە پارێزگاکە هەیە و مەدەنیەکان هەست بە سەلامەتی دەکەن دوایرێککەوتنی ئاشتەواییبە گەیشتنی هێزەکانی رژێم، "واقیع زۆر جیاوازە".

لاوانی دەرعا بەڕیز دەوەستن بۆ راییکردنی کارەکانیان بەگوێرەی رێکەوتنی ئاشتەوایی. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

لاوانی دەرعا بەڕیز دەوەستن بۆ راییکردنی کارەکانیان بەگوێرەی رێکەوتنی ئاشتەوایی. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

رژێمی سوریا بازگەی لەمشێوەیەی دامەزراندووە لە شاری دەرعا، کە چالاکوانان دەڵێن بەکاریدەهێنێت بۆ دەستگیرکردنی رکابەرانی. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

رژێمی سوریا بازگەی لەمشێوەیەی دامەزراندووە لە شاری دەرعا، کە چالاکوانان دەڵێن بەکاریدەهێنێت بۆ دەستگیرکردنی رکابەرانی. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

وتیشی توڕەیی دژی رژێم گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە و بەرگریی جەماوەری ماوەیەکە هێرشەکانی دژی زیاد دەکات، بەجۆرێك زۆربەی ئامانجەکانی ئەمدواییە رەبیە سەربازیه‌كانی رژێم بووە لە شارۆچکەی تەفه‌س له‌ خۆرئاوای دەرعا.

وتەبێژی بزووتنەوەی بەرگری جەماوەری، سولێمان شەعبی بە دیارونای وت گروپی بەرگریی راستەوخۆ لە پێگە سەربازیەکانی ئەو ناوچەیەیان داوە.

شەعبی بەهۆی دابڕاندنی ئەمنی توندەوە کە بەسەر پێگەکەدا سەپێندراوە نەیتوانی ژمارەی تەواوی قوربانیەکان بدات به‌ده‌سته‌وه‌، بەڵام وتی ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاری بۆ ماوەیەکی درێژ سەرقاڵ بوون بە گواستنەوەی بریندارەکانەوە.

رەتکردنەوەی جەماوەری و وەڵامدانه‌وه‌

مەسالمە وتی لە هەفتەکانی سەرەتای ئەمساڵدا، بەرگری جەماوەری ژمارەیەك هێرشی ئەنجامداوە بۆسەر بازگەکانی رژێم لە تەواوی دەرعادا.

وتیشی رەتکردنەوەی جەماوەری دەردەبڕدرێت بە گرافیتی و سوتاندنی وێنەی سەرۆك، بەتایبەتی لە داعیل، باکوری پایتەختی پارێزگاكه‌ و له‌ نەوا، خۆرئاوای دەرعا.

وتی ئەم کارانە وایکردووە هێزەکانی رژێم و دەزگاکانی هەواڵگری کارمەندی زیاتر بنێرن بۆ هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەم کارانە ئەنجامدەدەن و بۆ هەمیشە بیانوەستێنن.

وتی ئەم هێزانە هەڵکوتانەسەر ئەنجامدەدەن و ژمارەیەك لاویان دەستگیرکردووە، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ رکابەرانی پێشووی رژێم کە بەخشرابوون بەگوێرەی رێککەوتنی ئاشتەوایی لەگەڵ رژێم.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500