حیزبوڵای لوبنانی ماوەیەکە ژمارەی چەکدارەکانی دەشارێتەوە کە لە سوریا کوژراون لە 2012وە لە ترسی تاوانبارکردنی لەلایەن خەڵکەوە، چالاکوانان وتیان.
سەڵاح مەنسور، کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا لەترسی سەلامەتی خۆی وتی: "زۆرێك لەو خێزانانەی کوڕێکیان لە شەڕی سوریا لەدەستداوە لەکاتێکدا لە ریزەکانی ئەو حیزبەدا شەڕیانکردووە قسەی لەبارەوە ناکەن، وەك رێنمایی کراون لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیی حیزبەکەوە."
مەنسور کە پەیوەندی بە بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵاوە هەیە و لە سەرکردایەتی حیزبەکەوە نزیکبووە لە دۆڵی بیقاع پێشئەوەی لە گروپەکە جیابێتەوە، وتی حیزبوڵا بەڕوونی وتی ئەم هەواڵە دەبێت بڵاونەکرێتەوە.
مەنسور بە دیارونای وت زۆربەی خێزانەکان یان هەژارن یان پەیوەندیی بەتینی خێڵەکییان نیە، هەربۆیەش هەواڵی لەوشێوەیە لە بازنەیەکی سنوورداردا دەمێنێتەوە.
وتی بۆنەی پرسەدانان بۆ ئەوانەی لە سوریا کوژران بەگوێرەی پێگەی کۆمەڵایەتی چەکدارە کوژراوەکە جیاواز دەبێت: بەخێرایی و بەبێ ئەوەی خەڵکی هەستی پێبکات ئەنجامدەدرێن، لەحاڵەتی چەکداری پلەنزمدا، یان گردبوونەوەی جەماوەریی گەورەیان بۆ دەکرێت کاتێك ئەفسەرێکی باڵا یان ئەندامی خێزان یان خێڵێکی گەورە دەکوژرێن.
بەهێواشی راگهیاندنی ژمارهی قوربانیان
مەنسور وتی میلیشیاکە "ژمارەی ئەندامانی كوژراوی بەجارێك بڵاوناکاتەوە، بەڵکو جارناجار و بە گروپی بچوك، تەنانەت لە دۆخی کوژرانی ژمارەیەکی گهورهدا لە چەکدارانی لە یەك ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا".
وتی لەبەرئەوەی حیزبوڵا دەیەوێت خۆی لاواز نیشان نەدات و وتیشی میلیشیاکە دەستیکرد بە شاردنەوەی ژمارەی كورژراوانی لەبەرئەوەی ناڕەزاییەکی زۆر هەبوو لەنێو جەماوەرەکەیدا دەربارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو چەکدارانەی لە سوریا کوژراون.
مەنسور وتی حیزبوڵا سەدان چەکداری بەکرێگرتووە بۆ نێو ریزەکانی کە ئەندامی حیزبەکە نین "بەڵکو وەك بەکرێگیراو کاردەکەن کە پەیوەندییان بە شەڕی سوریاوە کردووە بەرامبەر موچەی مانگانە".
روونیکردەوە كه بەهۆی ئەم دۆخەوە، حیزبوڵا ئەو چەکدارانە بە "شەهید" لەقەڵەمنادات گەر لە سوریا بكوژرێن، یان تەنانەت بەوەی لە ریزەکانیدا کاریانکردبێت.
وتی زۆربەی ئەم چەکدارانە بەبێدەنگی نێردراون بۆ سوریا، بەجۆرێك دایکوباوك و کەسە نزیکەکانیان تەنیا پێیانوتراوە "گرێبەستی کاریان کردووە لە وڵاتێکی دیکە، یان ناوچەیەکی دیکەی لوبنان، یان بازرگانیی بیناسازی دەکەن لە سوریا".
مەنسور وتی حیزبوڵا تەنانەت چەکدارەکانی دەنێرێت بۆ پرسەکان تا رێگربن لە کاردانەوەی توڕەیی خۆرسکی ئەندامانی خێزانی [کوژراوەکان].
وتی: "لانیکەم 3,000 چەکدار لە سوریا کوژران لە حەوت ساڵی رابردوودا، لەکاتێکدا میلیشیاکە تەنیا ددانی بە نیوە، یان کەمێك زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیەدا دانهوه."
رێگریكردن له میدیا لەلایەن حیزبوڵاوە
ئەفسەرێكی سوپای سوریای ئازاد لە باشوری سوریا، یاسر تورکمانی وتی زۆر چەکداری حیزبوڵا لەو شەڕانەدا کوژران کە میلیشیاکە خۆی تێفڕێدا لە قەلەمون و حومس و حەما، بەتایبەتی لە ساڵانی سەرەتای شەڕدا.
تورکمانی بە دیارونای وت: "هەرزوو دواتر، ئامێری راگهیاندنی میلیشیاکە و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) دەستیانکرد بە قەدەغەکردنی هەواڵی شەڕەکان،" هەرچەندە حیزبوڵا هێشتا ئامادەییهكی بەرفراوانی ههیه لە خاکی سوریادا.
وتی: "بەڵام ئەوانەی لە شەڕدان زۆر باش قەبارەی کوژراوان دەزانن، لەبەرئەوەی لەنزیکەوە بینیویانن لەو ناوچانەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی تێداکراوە لەنێوان [حیزبوڵا و سوپای سوریای ئازادا]."
تورکمانی وتی: "دەیان ئەندام و ئەفسەری حیزبوڵا لەو شوێنەی کوژران نێژران لەو ناوچانەی لەلایەن سوپای سوریای ئازادەوە کۆنترۆڵکران." وتیشی شوێنی ناشتنەکان دواتر دۆزرانەوە، کاتێك سوپای سوریا ئەم ناوچانەی گرتەوە.
رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت: "چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیە فەرمییەکانی حیزبوڵا و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانیان کە وەك زمانحاڵیانن، دەریدەخهن کە چۆن میلیشیاکە مەرگی ئەندامانی رادەگەیەنێت."
وتی لە سێ ساڵی سەرەتادا، ناوی چەکدارە کوژراوەکان خێرا و بەچڕوپڕی بڵاودەکرانەوە، چونکە بەرپرسانی میلیشیاکە باوەڕیان وابوو دۆخەکە زوو ئارامدەبێتەوە و شەڕ درێژەناکێشێت.
وتیشی: "بەڵام کاتێك شەڕ گەیشتە ساڵی چوارەم، [بڵاوکردنهوهی] ناوی کوژراوان کەمتربووهوە، هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانیشی کوژرابوون."
ئاماژەیکرد بەوەش كه شوێنەکانیان کەمتر باسدەکرێن، بە بڕگەی وەك "شەهید بووە لەکاتێکدا ئەرکی جیهادی بەجێگەیاندووە" بەبێ دیاریکردنی شوێن و کاتی مردنی.
وتیشی: "ناڕەزایی بەئاشکرا دیارە بە زۆر تۆڕی کۆمەڵایەتی [حیزبوڵا] و پشتیوانانیەوە دەربارەی ژمارەیەکی زۆری قوربانی کە بەردەوامە لە زیادکردن لە سوریا." ههروهها وتی مشتومڕی گەرم دەکرێت لەسەر ئینتەرنێت لەوبارەیەوە.
سڵاو. ژمارهی ئهو ئهفغانییانه چهنده كه له سوریا كوژراون؟؟ ئایا ئێمه رووبهڕووی شێوازێكی تۆقێنهری جێنۆسایدی زرنگ دهبینهوه یان كۆیلایهتی مۆدێرن؟؟؟
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
بابهتهكه هەرچییەك بێت ئەو زانیارییە هیچی پێناکرێت. حیزبوڵا شەڕکەری ئیسلامین کە بەرگری لە وڵاتەکەیان دەکەن جا لە لوبنان بێت یان سوریا و عێراق. ئێمە شوێن ئەو نمونە باشەی شۆڕشی حسێن دهكهوین، سڵاوی خوای لێبێت، کە شەهید بوو لەگەڵ خێزان و هاوەڵەکانی. ئەوە شتێکی ئاساییە بۆ ئەوانەی لەپێناو خوا و باوەڕێکی پتەودا شهڕدهكهن کە شەهیدبوون بخەنە پێش چاویان جا دەوڵەمەند بن یان هەژار، یان لە هۆزی گەورە و بچوك بووبن. ئەوان تەنیا ژیانی خۆیان دەکەنه قوربانی بۆ بەرگریکردن لە عەرەب و ئیسلام. سەبارەت بە بوختانچییان، میراتگرانی عەبدوڵا بن ئابی، ئەوان بەر نەفرەتی خوا و فریشتەکان و خەڵك دەکەون.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت