هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق 5 ئەندامی داعش دەکوژن لە بیابانی روتبە

خالید تائی

ئەم وێنەیە کە لە ئاسمانەوە گیراوە کۆپتەرێکی عێراقی نیشاندەدات کە بیابانی روتبە دەپشکنێت لە گەڕان بەدوای پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'دا لە تشرینی دووەمی رابردوو. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار]

ئەم وێنەیە کە لە ئاسمانەوە گیراوە کۆپتەرێکی عێراقی نیشاندەدات کە بیابانی روتبە دەپشکنێت لە گەڕان بەدوای پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'دا لە تشرینی دووەمی رابردوو. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار]

پێنج ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران لە بیابانی روتبەی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار، بەرپرسێکی عێراقی دووشەممە (14 کانونی دووەم) رایگەیاند.

قائیمقامی روتبە، عیماد دولێمی بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق شەممە ئۆتۆمبیلێکی بچوکیان بۆمبارانکرد کە پێنج تیرۆریستی هەڵگرتبوو."

وتی هێرشەکە "لە بەشێکی بیابانه‌كه‌ روویدا کە ناسراوە بە جەلابات، نزیکەی 80 کیلۆمەتر باشوری روتبە".

وتی توندڕەوان لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبارەوە لەژێر چاودێریدا بوون و لەکاتێکدا هەوڵی خۆشاردنەوەیان دەدا لێیاندرا دوای هێرشێك بۆ سەر بازگەیەکی عێراقی لەسەر سنووری سعودیە -- کە قوربانیی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

یەکەکانی عێراق بیابانی باشوری روتبە دەگەڕێن بەدوای پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'دا لەم وێنەیەدا کە 19 ئازار 2018 لەسەر ئینتەرنێت بلاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

یەکەکانی عێراق بیابانی باشوری روتبە دەگەڕێن بەدوای پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'دا لەم وێنەیەدا کە 19 ئازار 2018 لەسەر ئینتەرنێت بلاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

دولێمی وتی "ئەو تیرۆریستانەی کوژران ئەندامی زۆر مەترسیداری داعش بوون"، ناسنامەی سیانیانی ئاشکراکرد کە "سەرکردەی بەناوبانگی ئەو گروپە تیرۆریستیە بوون".

وتی سەلاح ئەحمەد عۆدە هەرات بەرپرسی شانەیەکی تیرۆریستی بوو کە تێوەگلابوو لە تیرۆرکردنی ریشسپیەکانی ناوچەکە و بەرپرسانی قەزای روتبە.

دولێمی وتی لە بەناوبانگترین قوربانیەکانی دەستی شانەکە شێخ مونیر عەکاب بوو، ئیمامێکی مزگەوت و بەڕێوبەری خوێندنگەی ناوچەی گوندی ئەڵمانی لە روتبە، کە لە 19 تشرینی یەکەم تیرۆرکرا.

وتی: "دوو تیرۆریستی دیکە کەریم عەلاوی هەرات و ئەحمەد محەمەد مەحمود قەرەغولی بوون."

وتیشی ئەوان بەرپرس بوون لە چەندین هێرشی تیرۆریستی و تێوەگلابوون لە کردەی پارەکێشانەوە بۆ دەستکەوتنی پارە لە دانیشتوان لەکاتی دەسەڵاتی داعشدا لە روتبە.

دزەکردنی داعش کەمیکردووە

دولێمی وتی کوشتنی ئەم ئەندامانە "دەستکەوتێکی سەرەکیی هێزەکانمانە، کە بەمدواییانە تەرکیزیان لەسەر ئەنجامدانی هێرشی پڕ وردەکاری بووە دژی ئامانجه‌ دیاریکراوه‌ تیرۆریستییه‌كان".

هه‌روه‌ها وتی ئەم هێرشانە گەڕانی بەردەوامی ناوچەکانی بیابانی بەدوادا دێت و ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ هێزە ئەمنیەکان یەکشەممە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەكانی داعشدا لە حەشارگەکانی باشوری روتبە.

وتیشی: "هێزەکانمان گەمارۆی سەر تیرۆریستانیان توندکردووە و ئازادیی جوڵەیان نادەنێ یاخود دامەزراندنی بنکەی نهێنی."

دولێمی وتی هەرچەندە ئۆپەراسیۆنه‌كه‌ی بیابان تەواو نەبووە، "هەڵمەتە سەربازییەکان بەشداریی گەورەیان هەبووە لە کەمکردنەوەی ژمارە و کاریگەریی پاشماوەکانی داعشدا".

وتیشی: "حاڵه‌ته‌كانی دزەکردنی تیرۆریستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌كدارانه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ن، كوا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان؟!!! ره‌نگه‌ ئه‌وانه‌ خه‌ڵكی بێگوناه بن كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیییه‌كیان به‌ داعشه‌وه‌ نه‌بێت؛ ره‌نگه‌ چووبێتن بۆ بیابانه‌كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دونبه‌ڵانی بیابانی بۆئه‌وه‌ی بیفرۆشن و بژێوییه‌كی پێ په‌یدابكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ڕاستی به‌دوای ئه‌ندامانی داعشدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وان به‌ هه‌موو هێز و تفاقیانه‌وه‌ له‌ وادی حۆرانن. بڕۆن له‌وێ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن؛ چاوتان دامه‌خه‌ن!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

شتێكی لۆجیكییه‌

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

بۆچی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەوە دەڵێت؟! بەپێچەوانەوە، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن کە لە بەرەبەیاندا لەگەڵت دەبن و لە شەویشدا هێرشت دەکه‌نه‌ سەر. داعش لە دەزگا سەربازیەکاندا بوونی هەیە. زۆربەی سیاسیەکانتان داعشن. تەنیا بچۆ بیابان، لە روتبە و مانای تەواوی داعش ببینە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌