ژمارەیەك مەدەنی کوژران یان برینداربوون لە خۆرئاوای حەلەب بەهۆی تۆپبارانی چڕی تەحریر شامەوە لەهەوڵیدا بۆ فراوانکردنی شوێنپێی خۆی لەسەر حسابی بەرەی سوریای ئازاد، چالاکوانێکی سوری وتی.
چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت تەحریر شام هێرشێكی چڕی دەستپێکرد لە بەیانی سێشەممە (1 کانونی دووەم) بۆ سەر خۆرئاوای حەلەب، کە لەژێردەستی بەرەی سوریای ئازادایه.
وتی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە رێیخۆشكردووه بۆ هەوڵەکانی پێشڕەویكردنی بە تۆپبارانی چڕی ماڵی مەدەنیان و نەخۆشخانەکان کە ژمارەیەکی زۆر قوربانییان جێهێشتووە لە شارۆچکەکانی دار عیزە و تەفاد.
وتی لەنێو مردووەکاندا مەدەنی بەشار عەتیە و پەرستار مەحمود عەبدولئیلا جەلۆ هەبوون، کە بە پارچە تۆپ کوژران لەکاتی تۆپبارانەکەدا.
![چەکدارانی بەرەی رزگاریی سوریا لێرەدا دەبینرێن کە هەوڵدەدەن بهربگرن به فراوانخوازیهكانی تەحریر شام لە خۆرئاوای پارێزگای حەلەب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]](/cnmi_di/images/2019/01/02/16027-National-Front-Liberation-600_384.jpg)
چەکدارانی بەرەی رزگاریی سوریا لێرەدا دەبینرێن کە هەوڵدەدەن بهربگرن به فراوانخوازیهكانی تەحریر شام لە خۆرئاوای پارێزگای حەلەب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]
![تانکێکی تەحریر شام دەبینرێت له نزیك شاری دار عیزەی سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]](/cnmi_di/images/2019/01/02/16026-Tahrir-Sham-tank-600_384.jpg)
تانکێکی تەحریر شام دەبینرێت له نزیك شاری دار عیزەی سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]
دکتۆر عەبدولڕەحمان حهجۆ بەکر بەسەختی برینداربوو کاتێك ئەو نەخۆشخانەیەی کاری لێدەکرد راستەوخۆ لێیدرا لەکاتی تۆپبارانەکەی تەحریر شامدا.
عەساف وتی بەرەی رزگاریی سوریا و تەحریر شام "گۆڕانکاریی شوێنیان ئەنجامداوە، کە جیایکردوونەتەوە و وایکردووە هیچ لایەکیان پێشڕەوی نەکات".
چەکدار و مەدەنی برینداربوون
عەساف وتی راپۆرته پشتڕاستکراوەكان ئاماژە بەوە دهكهن كه ژمارەیەك چەکدار لە هەردوولا کوژراون یان برینداربوون، لەگەڵ ژمارەیەك مەدەنی کە کەوتنە شەڕەکەوە.
وتی: "شەڕ لە جەبەل شێخ بەرەکات لەهەمووی سەختتر بوو، کە دەڕوانێت بەسەر دار عیزە و خاڵێکی ستراتیژیی بەرەی شهڕهكهدا کە ناسراوە بە پۆینت 33."
وتیشی شەڕ لە دەروازەی شارەکەش چڕە، بەتایبەتی لە دەروازەی باکور، لەگەڵ دهوروبهری شارۆچکەی تەفاد.
بەگوێرەی عەساف، لە 28 کانونی یەکەم ململانێ گەرم بوو، کاتێك دەوریەیەکی تەحریر شام هەوڵی دەستبەسەراگرتنی بازگەیەکی ئەمنی دا کە هی بەرەی رزگاریی سوریا بوو کە پێکدادانی چەکداریی بەدوادا هات.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لەکاتی رووداوەکەدا پێنج ئەندامی تەحریر شام کوژران.
عەساف وتی دواتر ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە "ئەو رووداوەی بەکارهێنا وەك پاساوێك بۆ ئەنجامدانی هێرشەکەی ئێستای، کە یاوەری دەکرێت بە دهستگیركردنی مەدەنییان و ئهو ئەندامانهی ئۆپۆزسیۆن کە دژینی".