هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رژێمی سوریا بانگهێشتی ئه‌ندامانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران دەکات بۆ خزمەتی سەربازی

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ماوەیەکه‌ پۆلیسی سەربازیی سوریا بەدوای ئەو هاوڵاتیانەدا دەگەڕێن کە خۆیان تۆمارنەکردووە بۆ خزمەتی سەربازیی زۆره‌ملێ. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

ماوەیەکه‌ پۆلیسی سەربازیی سوریا بەدوای ئەو هاوڵاتیانەدا دەگەڕێن کە خۆیان تۆمارنەکردووە بۆ خزمەتی سەربازیی زۆره‌ملێ. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

ململانێی توند بەردەوامە لەو ناوچانەی دێرەزوور کە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) و میلیشیاکانی ئامادەییان هەیە، دوای ئەوەی سوپای سوریا فەرمانێکی بڵاوکردەوە و بانگهێشتی ئەو هاوڵاتییه‌ سوریانه‌ی کرد تا خۆیان تۆماربکەن بۆ خزمەتی سەربازیی زۆره‌ملێ، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوان جەمیل عابد چوارشەممە (26 کانونی یەکەم) بە دیارونای وت میلیشیاکانی سەر بە پاسداران ئامادەیی فراوانیان هەیە لە دەوروبەری دێرەزوور "لەکاتێکدا سوپای سوریا هیچ ئامادەیی نیە لەو ناوچەیه‌".

وتی: "هێزەکانی رژێم فەرمانێکیان بڵاوکردەوە لە ناوچەی دێرەزوور كه‌ رێنمایی هەموو ئەو سورییانە دەکات کە لە میلیشیاکانی سەر بە پاسداراندان تا واز لەو میلیشیایانە بهێنن و خۆیان تۆماربکەن لە بنکەکانی خزمەتی سەربازی و یەدەگ."

وتی ئەم تۆمارکراوانە دەنێردرێن بۆ بنکەکانی راهێنانی سوپای سوریا کە دیاریکراون بۆ خزمەتی سەربازی.

سوپای سوریا، کە تووشی کورتهێنانی توند بۆتەوە لە هێزەکانیدا، بەمدواییانە فەرمانێکی بڵاوکردۆتەوە بانگهێشتی ئەو سوریانە دەکات کە لەڕیزی میلیشیاکانی سەر بە پاسداراندا شه‌ڕده‌كه‌ن لە دێرەزوور، تا خۆیان تۆماربکەن بۆ خزمەتی سەربازی. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

سوپای سوریا، کە تووشی کورتهێنانی توند بۆتەوە لە هێزەکانیدا، بەمدواییانە فەرمانێکی بڵاوکردۆتەوە بانگهێشتی ئەو سوریانە دەکات کە لەڕیزی میلیشیاکانی سەر بە پاسداراندا شه‌ڕده‌كه‌ن لە دێرەزوور، تا خۆیان تۆماربکەن بۆ خزمەتی سەربازی. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

وتیشی ئەم پێشهاتە "سەرلێشێوان و ململانێی لە ناوچەکە دروستکردووە چونکە بانگەوازەکە ناوچەکە پاکدەکاتەوە لە چەکدارانی میلیشیاکانی [سەر بە پاسداران] و ئەم میلیشیایانە تووشی کورتهێنان دەکات لە ژمارەی چەکدار".

وتی ئەم فەرمانە رووبەڕووی ناڕەزایی بووه‌وە لەلایەن ئەوانەی کە بانگهێشتکرابوون چونکە پێشتر بەڵێنیان پێدرابوو لەلایەن رژێم و پاسدارانەوە کە کاتی خزمەتکردنیان لە میلیشیاکەدا بۆ حسابدەکرێت وەك خزمەتی سەربازیی بەزۆر.

عابد وتی پاسداران بە هەزاران سورییان لە دێرەزوورەوە راکێشاوە لەڕێگەی پاڵنەری داراییەوە، "بەپێچەوانەی سوپای سوریاوە کە ئەو پاڵنەرانە پێشکەشناکات".

وتی جیا لەوەش، ئەم چەکدارانە بەڵێنی ئیمتیازی ئەمنییان پێدراوە و پێیانووتراوە كه‌ دەبەخشرێن لە خزمەتی سەربازی یان یەدەگ لە سوپای سوریادا.

عابد وتی: "فەرماندەیی سوپای پاسداران ژمارەیەکی بەرفراوانی لە چەکداری بیانی هێناوە بۆ ناوچەکە تا رێگربێت لە هەر کورتهێنانێك لە چەکدار کە دەکرێت تووشی ببێت."

وتیشی بەربەستێکی ئەمنییان بە دەوری ناوچەکەدا دروستکرد و بە دەیان بازگەیان داناوە بۆ رێگرتن لە رۆیشتنی چەکدارانی سوری.

هه‌روه‌ها وتی ئەو بەشەی شاری دێرەزوور کە لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵکراوە شایەتی بڵاوەپێکردنی بەرفراوانی چەکدارە سورییەکان بووە، بەیاوەریی چەکدارە ئێرانیەکان.

وتی هاوکات لە دەوروبەری خۆرهەڵاتی دێرەزووریش، بەتایبەتی شاری مەیادین، شایەتی بڵاوەپێکردنێکی بەرفراوانی چەکدارانی بیانی بووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500