چالاکوانێكی ناوخۆیی، هیشام ئیدلیبی چوارشەممە (19 کانونی دووەم) بە دیارونای وت تەحریر شام مەدەنیەکانی غوتەی رۆژهەڵاتی سوریای دەرکردووە لە ماڵەکانیان لە دێهاتەکانی باکوری ئیدلیب بۆئەوەی ماڵەکان بۆ چەکدارەکانی خۆی و خێزانەکانیان بەکاربهێنێت.
وتی: "ئەوان توندوتیژانە دەرکران بەبێ ئەوەی پێشتر ئاگادارکرابنەوە یان کاتێکیان بۆ دیاریکرابێت ماڵەکان چۆڵبکەن."
ناوبراو وتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تەحریر شام هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی فوعە و ماڵەکانیان بە خێزانەکان چۆڵکرد کە تیایدا نیشتەجێبوونلەکاتی ئاوارەبوونیانەوە دوای ئەوەی ئاگربەست راگەیندرا لەگەڵ رژێم لە مانگی ئایاردا.
سەدان له دانیشتوانه‌كه ئەوکاتە جێهێشتنی غوتەیان هەڵبژارد بۆئەوەی بچنە باکوری سوریا.
ئیدلیبی وتی: "زۆربەی خێزانەکان ئەو شەوە لە دەرەوە مانەوە لەژێر باران و سەرمای سەختدا."
وتی بەڵام خۆپیشاندانەکان و رێپێوانەکان کە شەوی سێشەممە روویاندا وایانکرد تەحریر شام هەفتەیەك بداتە ئەو خێزانانەی کە مابوونەوە تا ماڵەکانیان چۆڵبکەن "بۆ ئەوەی توڕەیی دانیشتوانەکە دامرکێنێتەوە".
وتیشی: "ئه‌و خێزانانه‌ی دەرکران لە ماڵەکانیان تیایاندایە کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنن و سەر بەو گروپانەن کە رکابەری تەحریر شامن." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه لەکاتی هاتنیانەوە رکابەریی خۆیان دژ بە گروپەکە دەربڕیوە لەسەر رەفتاری گروپەکە و مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئاوارەکان.
قەیرانی نیشتەجێبوون لە ئیدلیب
ئیدلیبی وتی ئەو خێزانانە "ئێستا بێشوێنن چونکە هیچ خانوویەکی بەتاڵ نەماوە لە باکوری [سوریا]، بەتایبەتی لە ئیدلیب".
ئیدلیبی وتی قەیرانی نیشتەجێبوون زۆر زیادیکردووە بەهۆی شەپۆلی ئاوارەکانه‌وه لە ناوچە دێهاتییەکانی ئیدلیب دوای ئەوەی بوونە ئامانجی تۆپبارانی نوێی رژێم و تەقەی نیشانگران.
وتی شایەتحاڵان دەڵێن خانووە چۆڵەکان دەدرێنە تەحریر شام و چەکدارەکانی.
وتیشی هاوپەیمانییە توندڕەوەکە "هەوڵدەدات تەواوی شارۆچکەی فوعە بداتە چەکدارەکان، بەتایبەتی ئەوانەی عەرەب نین".
هه‌روه‌ها وتی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە لە فوعە پێشتر داوایان لە ئاوارەکان کردبوو ماڵەکانیان جێبهێڵن بەڵام وازیانهێنا چونکە خانووبەرەی دیکە نەبوو بیانگوێزنه‌وه بۆی.
وتی گرژی لە شارۆچکەکە لەئارادایە و وتیشی "ئاوارەکان سوورن لەسەر ئەوەی فوعە جێنەهێڵن وەك هەوڵێك بۆئەوەی بڕیارەکە [کە تەحریر شام داوێتی] هەڵبوەشێتەوە و بتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان".
ده‌بێت چی به‌و خێزانانه بوترێت تا به‌ره‌و راڕه‌وه‌كانی ده‌رچوون بڕۆن كه له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بیی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه دابینكراون تا ده‌ربازببن و رزگاریانببێت؟ هه‌ركه‌سێك هێشتا بڵێت مه‌ده‌نیه‌كان به‌وویستی خۆیان له‌وێن، لانی كه‌م گومڕاكه‌ره یان له‌خراپترین حاڵه‌تدا به مه‌به‌ستێكی شه‌ڕانگێزانه ده‌یه‌وێت له‌وێ بمێننه‌وه و ره‌نگه تا زۆربه‌یان له‌وێ بمرن. "هه‌ستن و بڕۆنه ده‌ره‌وه" له ئیدلیب ئه‌ی سوریه‌كان و مه‌ده‌نییه‌كانی تر، ئه‌گه‌رنا توركیا و به‌ناو هاوپه‌یمانانی خۆرئاوایی به‌رده‌وامده‌بن له به‌كارهێنانتان وه‌ك قه‌ڵغان بۆ به‌كرێگیراوه ئۆپۆزسیۆن\یاخییه‌كان\جیهادیه‌كان\تێرۆریستهكانیان له ئیدلیب. كورده‌كانیش باشتربوو ئێستا رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریادا بكه‌ن، تا شانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبهێنن. چونكه ئه‌گه‌ر تره‌مپ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا بكێشێته‌وه، كورده‌كان هه‌موو ئه‌و خاكه ناكوردییانه له‌ده‌ستده‌ده‌ن كه ئه‌مریكا كۆمه‌كیكردن ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و به‌وه‌ش هه‌موو هێزیان به‌رامبه‌ر حكومه‌تی سوریا له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر تره‌مپ هێزه‌كان نه‌كێشێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ناباته‌وه. ته‌نها كه‌سێك هه‌یه ده‌توانێت له تره‌مپ بباته‌وه له 2020، ئه‌ویش بێرنی سانده‌رسه و ئه‌ویش وتووێتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌كێشێته‌وه و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌مریكا كۆتاییپێدههێنێت كه خۆتێهه‌ڵقورتانی سه‌ربازیی یه‌كلایه‌نه‌یه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به‌زۆری بۆ گۆڕینی رژێمهكانه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت