سوپای سوریا کەسایەتیە دیارەکانی پارێزگای سوەیدای ئاگادارکردۆتەوە لە نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێك بۆ داماڵینی چەك لە دانیشتوانی ناوچەکە، چالاکوانێکی سوری سێشەممە (18 کانونی یەکەم) بە دیارونای وت.
وتی هەروەها ئامانجێتی فەرمانی خزمەتی سەربازی زۆرهملێ و یەدەگ جێبەجێبکات لە شاری سوەیدا و دەوروبەری.
دانیشتویهكی سوەیدا و چالاکوانی سیاسی، نزار ئەبو عەلی وتی: "بارگرژییهكی بەهێز لە شاری سوەیدا و دەوروبەری و له تەواوی پارێزگاکەدا دروستبووە دوای ئەوەی وترا رژێم مەبەستێتی هەڵمەتێکی بەرفراوانی چەکداماڵین بۆ سەندنەوەی چەك لە دانیشتوانەکەی ئەنجامبدات."
بە دیارونای وت هەواڵەکە رەتکرایەوە لەلایەن دانیشتوان و کەسایەتییە ئایینیەکانەوە کە "بێ هیچ گومانێك رەتیدەکەنەوە چەکەکانیان رادەستبکەن یان خۆیان تۆماربکەن بۆ خزمەتی سەربازی یان یەدەگ".
وتی: "دانیشتوان سوورن لەسەر پاراستنی چەکەکانیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، بەتایبەتی دوای ئەو هێرشانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) ئەنجامیدان ."
زنجیرەیەك تەقینەوەی خۆکوژی و هێرش کە ئەو گروپە تیرۆریستیە ئەنجامیدان بوونە هۆی کوشتنی زیاد لە 250 کەس لە سوەیدا لە 25 تەمموز.
دوای هێرشەکان، توندڕەوانی داعش زیاد لە 30 کەسیشیان لە گوندێك رفاند، كه زیاتر ژن و منداڵ بوون. دووان لە بارمتەکان کوژران، یەکێکی دیکەیان بە دەستبەسەری مرد، لەکاتێکدا ئەوانیدیکە لەسەرەتای تشرینی دووەمدا ئازادکران.
بەرگری لەخۆکردن دژی داعش
ئەبو عەلی وتی دانیشتوانی سوەیدا پێیانوایە چەکەکانیان "زیان و قوربانیانی هێرشەکەی کەمکردەوە و دەکرا ژمارەی قوربانیان زۆر بەرزتربوایە" گەر توانای بەرگری لەخۆکردنیان نەبوایە دژی داعش بە چەکەکانی خۆیان.
وتی خاوەندارێتی چەك لەلایەن "کەسایەتییه سیاسی و ئایینییە باڵاكانی سوەیداوە کۆنترۆڵدەکرێت کە هەمووان رێزیان لێدەگرن" و ئاماژەیکرد بەوەی هەڵگرتنی چەك "بەربڵاو و بێ کۆنترۆڵ نیە وەك رژێم بانگەشەی بۆ دەکات".
وتی وتوێژکردن لەگەڵ رژێم لە چەند مانگی رابردوودا سەریکێشا بۆ رێکەوتن بۆ دواخستنی کێشەی چەك و سەربازیی بەزۆر تا ئەوکاتەی گروپە تیرۆریستیەکان تێکدەشکێنرێن و شهڕ کۆتایی دێت.
بهڵام بهگوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس، مانگی رابردوو، سەرۆك بەشار ئەسەد تکای لەو کەمینەیە کرد، کە لهسهدا 3 خەڵکی سوریایان پێکدەهێنا لەپێش شەڕ، لاوەکانیان بنێرن بۆ نێو سوپا.
دوای خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت کە بووە هۆی شەڕی سوریا لە 2011، دروز ئیمتیازی بەشدارینەکردن لە خزمەتی سەربازییان بەدەستهێنا بەرامبەر پشتگیریی تاکتیکییان بۆ رژێم.