هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

بەساڵاچوویەکی سوری گیان له‌ده‌ستده‌دات به‌هۆی لێدانی تەحریر شامه‌وه‌

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

موهەنەد هەرکی، 70 ساڵ، بەهۆی برینە سەختەکانیەوە مرد دوای لێدانی لەلایەن چەکدارێکی ئوزبێکی تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: هیشام ئیدلیبی]

موهەنەد هەرکی، 70 ساڵ، بەهۆی برینە سەختەکانیەوە مرد دوای لێدانی لەلایەن چەکدارێکی ئوزبێکی تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: هیشام ئیدلیبی]

دانیشتوانی توڕەی ئیدلیب کە ئامادەی پرسەی ئەو پیاوە بەساڵاچووە بوون کە گەیانی لەدەستدابوو دوای لێدانی لەلایەن چەکدارێکی ئوزبێکی تەحریر شامه‌وه‌، داوادەکەن هاوپەیمانییە توندڕەوەکە ئەنجامدەرەکە سزابدات.

گرژییەکان زیادیانکرد کاتێك دانیشتوانەکە کۆبوونەوە بۆ سەرەخۆشی لە پرسەی موهەنەد هەرکی، 70 ساڵ، کە لێیدرابوو لەلایەن چەکدارێكی بیانی و ژنەکەیەوە لە دەرەوەی ماڵەکەی لە ناوەندی شاری ئیدلیب، چالاکوان هیشام ئیدلیبی وتی.

ئیدلیبی بە دیارونای وت سێ رۆژ دوای لێدانەکە هەرکی بەهۆی برینەکانیەوە مرد.

ئیدلیبی وتی کێشەکەیان دوای ئەوە درووستبوو کە هەرکی پرسیاری لە دراوسێ ئوزبێکیەکەی کردبوو ئەوەندە بەشەو دەنگیان بەرزنەکەنەوە و ئەمەش وایکرد پیاوەکە و ژنەکە هێرشی بۆ بەرن.

چەکدارانی ئوزبێکی تەحریر شام چەکەکانیان بەرزدەکەنەوە لە دێهاتەکانی ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هیشام ئیدلیبی]

چەکدارانی ئوزبێکی تەحریر شام چەکەکانیان بەرزدەکەنەوە لە دێهاتەکانی ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هیشام ئیدلیبی]

هەرکی برابووە نەخۆشاخانە و لەوێ گروچیلەیەك و سپڵیان بۆ دەرهێنابوو، بەڵام سێ رۆژ دوای ئەوە مرد بەهۆی لەدەستدانی خوێنی زۆرەوە، چونکە خۆشی باری تەندروستی باش نەبوو.

ئیدلیبی وتی: "ئوزبێکیەکە لە خانووەکەی هەڵهات رۆژێك دوای رووداوەکە. بەڵام رۆژی دواتر گەڕایەوە و ژمارەیەك توندڕەوی ئوزبێکیشی هێنابوو لەگەڵ خۆیدا."

کۆمەڵێك کەسی توڕە لە پرسەی سەرەخۆشیەکەدا داوایانکرد ئەنجامدەرەکان بدرێنە دادگا و تەحریر شام چیدی پشتگیرییان لێنەکات و بۆیان نەپۆشێت.

داوایەکیش بەرزکرایەوە بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان دژی ئەم کارە و توندوتیژی و بێحاکمی لە شارەکە و دەوروبەریدا، چونکە دانیشتوانەکە بەردەوام رووبەڕووی پێشێلکاریەکان بوونەتەوە وەك ده‌ستگیركردن و تیرۆرکردن.

ئیدلیبی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ گەڕه‌کێك زۆربەی دانیشتوانەکەی ئوزبێکین و نزیکن لە تەحریر شامه‌وه‌ و بە ئۆتۆمبیل رێگەی چوونە ناو ئەوێیان گرتووە.

وتی رۆژێك بەر لە لێدانەکە، چەکدارانی تەحریر شام تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی مەدەنییەك کرد کە لە نوسینگەی دراو کاریدەکرد لە شارەکە.

وتی پیاوەکە لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا هاوژین و منداڵەکانی و دایکی هاوسەرەکی لەگەڵدا بوو، لەئاکامدا فیشەکێك بەرسەری دایکی هاوسەرەکه‌ی کەوت و دواتر بەهۆی برینەکەیەوە مرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500