سەرکردەکانی شەریعەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)، کە بەرپرس بوون لە نەخشەکێشانی ئایدۆلۆژی گروپەکە، زۆربەیان لەناوبراون، پسپۆڕێكی ئەمنی و هەواڵگریی عێراقی بە دیارونای وت.
فازل ئەبو رەغیف دووشەممە (10 کانونی یەکەم) وتی: "ساڵێك دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا، دەتوانین بڵێین کە ئەو گروپە تیرۆریستیە لەئێستادا سەرکردایەتی شەریعەی نەماوە."
گروپەکە، لەکاتی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەی عێراقدا کە بەدوای رزگاریدا هاتن، زۆربەی، گەر هەمووان نەبێت، سەرکردە شەرعزانەکانی لەدەستداوە،وتی.
وتیشی: "ئەم سەرکردانە بەشی هەرە گرنگی پەیکەری گروپەکە پێکدەهێنن، چونکە بەرپرسن لە شێوازی ئایدۆلۆژی و مەزهەبی و داڕشتنی چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ئایدۆلۆژیا رادیکاڵەکەی."
وتی لەم ساڵانەی دواییدا، زۆرێك لەو سەرکردانەی شەریعە لهناوبراون، دیارترینیان ئەبو عەبدولڕەحمان بیبلاوی، ئەبو موسلیم تورکمانی، ئەبو عەلی ئەنباری و سەمیر عەبد محەمەد خیلفاوی و حاجی بەکر بوون.
ئەبو رەغیف وتی دوایین سەرکردەی شیعە کە لەناوبرا ئەبو عەبدوڵا جەزراوی بوو، کە لە بۆمبارانێکی سەختدا لەلایەن تۆپبارانی تۆپخانەی فەرەنسی و هێرشی ئاسمانی ئەمریکی و عێراقییەوە لەوناوبرا لە کەمپی سەحم، نزیك بە سنووری عێراق-سوریا لە کۆتایی تشرینی دووەم.
هێرشەکە، کە بە موشەکی بەلێزەر ئاراستەکراو ئەنجامدرا، بە گوێرەی راپۆرتەکانی خانەی هەواڵگریی هەڵۆكان بوو.
وتی هەروەها لە چەند بنکەیەکی پتەوی داعشی دا له نزیك شارۆچکە سنوورییهكانی هەجین و سوسەی سوریا.
وتی جەزراوی "سەرکردیەکی گرنگی شەریعە بوو لە رێکخراوەکەدا. جگە لە پێگەی خۆی وەك شەرعزان و زانایهكی ئایینی، بەرپرسبوو لە جوند دیوان [نوسینگەی کاروباری سەربازانی داعش] و گواستنەوەی تیرۆریستان و ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکانیان لە سوریاوە بۆ عێراق و دواتر گەیاندنیان بە بەغدا".
کاریگەریی لاوازبوو
ئەبو رەغیف وتی: "سەرکردایەتی شەریعەی داعش هەڵوەشاوەتەوە و رووخاوە و هەربۆیە کاریگەریشی بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازبووە."
وتی: "گروپەکە دەیەوێت رووی خۆی بپارێزێت دوای زنجیرەیەك لە زەبر کە بەری کەوتووە و جارناجارێك هەوڵدەدات هێرش ئەنجامبدات تا دەریبخات کە هێشتا ماوە."
ئەبو رەغیف هۆشداری دا لەوەی داعش دەکرێت هێشتا نەوەی ئەو کەسانە رابکێشێت کە باوانیان کوژراون، دەستگیرکراون یان هەڵاتوون و هەوڵدەدات لەجێی ئەوان رایانبکێشێت بۆ "نەوەیەکی نوێی چەکداران".
وتی: "داعش دەیەوێت رۆحیەتی تۆڵەکردنەوە لەنێو ئەو منداڵانەدا دروستبکات و گومڕایان بکات وەك زۆرێکی دیکە."
وتی: "نابێت ئهوانه وەك نێچیرێکی ئاسان جێبهێڵرێن بۆ تیرۆریستان."
10 کانونی یەکەم یەکەمین ساڵیادی جاڕی سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعشو رزگارکردنی هەموو شارەکانی عێراق بوو لەدەستی.