سەرەکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، دووشەممە (10 کانونی یەکەم) یەکەمین ساڵیادی جاڕدانی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)دا راگەیاند، بە بەڵێندان بە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی وەك هەنگاوی داهاتوو.
ساڵێك لەمەوبەر، سهرهكوهزیرانی پێشوو، حەیدەر عەبادی، بەئاکامگەیشتنی شەڕێکی سێ ساڵەی راگەیاند بۆ دەرکردنی داعش و کۆتاییهێنان بە بەناو "خەلافەت"ە راگەیەندراوەکەی داعش لە سوریا و عێراق.
لە وتارێکیدا لهكاتی بهسهركردنهوهی بۆنهكهدا لە وەزارەتی بەرگری، عادل عەبدولمەهدی دووشەممە وتی ئەوە "گەورەترین سەرکەوتن بوو دژی هێزەکانی شەڕانگێزی و تیرۆریزم".
وتی ئێستا عێراق دەتوانێت چارەسەری هەندێك ئاستەنگی دیکە بکات، لهوانه سەدان هەزار کەس کە هێشتا ئاوارەن، ههروهها بێکاری و گەندەڵی بەربڵاویش.
وتیشی: "دوایین سەرکەوتن کە هیوامانە بەدەستهێنانی خەون و هیواکانی گەلەکەمانە."
ههروهها وتی: "گەندەڵی یەکێك بوو، هێشتاش یهكێكه لە روخساره زۆرەکانی وێرانی و تیرۆریزم. گەر گەندەڵی بنەبڕنەکەین، سەرکەوتن بەدەستنایەت."
ئاهەنگی سەرکەوتن
لە پۆستێکی پیرۆزباییدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح دووشەممە ناویبرد به "ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر یەکێك لە قێزەونترین هێرشە تاوانکارییەکاندا کە مێژوو بەخۆیەوە بینیوە".
وتی: "پاڵەوانەکانمان سەرکەوتنی سەربازییان بە باجێکی گەورە بەدەستهێنا، ئەو ئەرکەیان پێبەخشیین تا سەرکەوتنی کۆتایی بەدەستبهێنین بە بردنەوەیهكی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتوری."
داعش، کە رەگی دەگەڕێتەوە بۆ قاعیدە لە عێراق، لە 2014 دهستیگرت بهسهر سێیەکی عێراقدا و شاری موسڵی باکوری داگیرکرد و کردی بە پایتەختی خۆی.
بۆ ماوەی سێ ساڵ، هێزەکانی عێراق و هێزه میلیشیاییهكان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕێکی سەختیان راگەیاند بۆ دهرپهڕاندنی گروپەکە و دواجارلە حوزەیرانی 2017 موسڵیان گرتەوە.
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای 9 کانونی یەکەمدا، عەبادی سەرکەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند و رۆژی دواتر جاڕی پشووی نیشتیمانیی دا.
بۆ یهكهمین یادکردنەوەی بۆنەکە، رۆژی دووشەممە بازگەکان و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لەنێو بەغدا بە باڵۆن رازێنرابوونەوە.
حکومەت رایگەیاند كه بەشێك لە زۆنی سەوزی بهسهختی پارێزراو بكاتهوه، کە شوێنی زۆرێك لە نوسینگە فەرمییە گرنگەکانە، رۆژی بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر، لە دووشەممەوە.
بەڵام سەرەڕای ئاهەنگگێڕان، وڵاتەکە لە قەیراندا ماوەتەوە.
قەیرانە ماوەکان
هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئایار هیچ هاوپەیمانێتیەکی روونی پێكنەهێناوە، بەجۆرێك لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانی عەبدولمەهدیان پهكخستووه بۆ پڕکردنەوەی پێگە گرنگەکانی کابینەکەی.
پسپۆڕێكی عێراقی لە پەیمانگهی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی زانکۆی نیشتیمانی سەنگافورە، فەنەر حەداد وتی: "بەهۆی نەبوونی بنکەیهكی سیاسی و جەماوەرییهوه، عەبدولمەهەدی بۆتە بارمتەی چەند بەرژەوەندیەکی کەڵەکەبوو لهگهڵ ئهو لایەنە سیاسییانهی عێراقیەکان بەهیوابوون حکومەتەکەی بتوانێت رووبەڕوویان ببێتەوە."
حەداد وتی: "پرۆسەی درێژی پێکهێنانی حکومەت بەشێوەیەکی زۆر فەرامۆشکارانە دەردەکەوێت بۆ خەڵك کە چاوەڕێی -- راستیەکەی داوای -- دەستپێکێکی نوێیان دهكرد دوای شکستی داعش لەسەر خاك."
بەڵێنی عەبدولمەهدی بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی هاوشێوەی ئەوەیە کە عەبادی دای کاتێك بردنەوەی راگەیاند بەسەر داعشدا ساڵی رابردوو.
ئاستەنگەکان لە سیاسی تێپەڕیون. زۆربەی وڵاتەکە هێشتا داڕوخاوە، لەنێویاندا بەشێکی گەورەی باکور، لەکاتێکدا کاربەدەستان خەریکی کۆکردنەوەی پارەن بۆ بنیاتنانەوەی.
بەگوێرەی ئەنجومەنی ئاوارەکانی نەرویج، زیاد لە 1.8 ملیۆن عێراقی هێشتا ئاوارەن و زۆربەیان لە کەمپەکاندان و 8 ملیۆن پێویستیان بە کۆمەکی مرۆییە.