هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

تۆپبارانی رژێم لە ئیدلیب خه‌ڵك ئاواره‌ ده‌كات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی بەرگری شارستانی (کڵاو سپییەکان) یارمەتی خێزانێك دەدەن لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب بۆ گواستنەوەی ماڵه‌كه‌یان بۆ ناوەندی پارێزگاکە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەندامانی بەرگری شارستانی (کڵاو سپییەکان) یارمەتی خێزانێك دەدەن لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب بۆ گواستنەوەی ماڵه‌كه‌یان بۆ ناوەندی پارێزگاکە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئاماژەکانی قەیرانێكی مرۆیی دەرکەوتوون لە پارێزگاکانی حەما و ئیدلیب، بەهۆی ئاوارەییەوە کە زیادیکردووە له‌ئه‌نجامی تۆپبارانی بەردەوامی رژێمی سوریا و میلیشیا هه‌واداره‌كانی، چالاکوانێك لە ناوچەکە بە دیارونای وت.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی وتی بەهۆی تۆپبارانی بەردەوامەوە، ناوەندی ئیدلیب وا قەرەباڵغ دەبێت بەو ئاوارانەی لە دەوروبەری پارێزگاکانی ئیدلیب و حەماوە هاتوون.

بە دیارونای وت كه‌ ئەمە بەردەوامە سەرەڕای ئەوەی ئەو ناوچانە کەوتوونەتە زۆنی لە چەك داماڵراو و به‌ رێککەوتنێکی ئاگربەست پارێزراون.

وتی: "لە ماوەی کەمتر لە مانگێكدا، بە خەمڵاندن 5,000 خێزان لەو ناوچەیەوه‌ ئاوارە بوون و رووبەڕووی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە، بەتایبەتی لە به‌ده‌ستهێنانی شوێنی نیشتەجێبوون."

خێزانێکی ئاوارەبوو لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیبەوە لەدواوەی ئۆتۆمبیلێکیدان بە شمه‌كه‌كانیانه‌وه‌. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

خێزانێکی ئاوارەبوو لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیبەوە لەدواوەی ئۆتۆمبیلێکیدان بە شمه‌كه‌كانیانه‌وه‌. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ژمارەیەکی زۆریان ناچارن لە دەرەوە بخەون، کە دۆخێکی کەشوهەوای سەخت هەیە و گەرمکەرەوە، بەتانی، جلوبه‌رگ، چاودێریی تەندروستی و خۆراکیان نیە.

ئیدلیبی وتی بەهۆی ئەم شەپۆلە نوێیەی ئاوارەکانەوە، ئەنجومەنە خۆجێیەکان ناتوانن هاریکاریی ئاوارەکان بکەن و هۆشداریدەدەن لەوەی شەپۆلی زیاتری ئاوارەکان بەڕێوەیە.

داواکاریی دەستبەجێی كۆمه‌ك

ئەنجومەنی خۆجێیی مەعەڕەت نوعمان بانگه‌شه‌یه‌كی بڵاوکردۆتەوە كه‌ تێیدا داوای یارمەتی لە رێکخراوە مرۆییەکان دەکات بەهۆی ئەو دۆخەی رووی لە ئاوارەکان کردووە.

ئیدلیبی وتی ئەنجومەنەکە داوای هاریکاریی دەستبەجێی مرۆیی کردووە سەرەڕای وەستانی نیمچە-تەواوەتی کاری فریاگوزاری لەو ناوچەیە.

وتی: "سەرەڕای بەردەوامبوونی ئاوارەیی، زۆر مەدەنی برینداردەبن لەو دوژمنكارییانه‌دا كه‌ رۆژنانه‌ رووده‌ده‌ن، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر منداڵ."

ئەو ناوچانەی لەژێر تۆپبارانی بەردەوامدان بریتین له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی مەعەرەت نوعمان، له‌نێویاندا جەرجه‌ناز، هه‌روه‌ها شارۆچکەکانی باشوری ئیدلیب، لەنێویانداخان شه‌یخونتەمانع، فەرجە، ئوم جەلال و مەعان.

به‌گوێره‌ی ئیدلیبی، ئەو گوندانەی لە باکوری حەما کەوتوونەتە بەر تۆپباران بریتین له‌ تەل سەخر، حەسرایا، ئەربەعین، تەح، تەحتایا، جەیسیات، حیش شەرقیە، لەتامینە، زیارە و مورك.

وتی تۆپخانەکان ناوچەکە تۆپباراندەکەن و لە شارۆچکەی مەعەردەس جێگیرکراون، کە دەڕوانێت بەسەر تەواوی ناوچەکەدا، لەگەڵ جوبەین، كه‌ هەردووکیان لە باکوری حەمای گوندنشینن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500