هێزەکانی عێراق ماوەیەکە بەردەوام ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن بۆ گەڕان بەدوای تەقەمەنییه شاراوەكانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)دا و تێکیاندەشکێنن پێشئەوەی گروپەکە بتوانێت بەکاریانبهێنێت بۆ ئەنجامدانی کردەوهی تیرۆریستی.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار. نەعیم کەعود بە دیارونای وت ماوەیەکە ئۆپەراسیۆنەکانی بەدواداگەڕان و تێکشکاندنجبەخانە شاراوه پڕ لە بۆمبی دەستکردو تەقەمەنی و چەکهكانیان کردۆتە ئامانج.
وتی لە ئەنجامی ئەم کارانەوە، "بڕی تەقەمەنییهكانی داعش کەمبۆتەوە".
کەعود وتی دوای ئەوەی لە هاوینی 2014 دەستیگرت بەسەر پارێزگاکەدا، داعش بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی ئهمباركرد، زیاتر لە ناوچە بیابانیەکانی نزیك بە شارەکان.
![سەربازێکی عێراق بۆمبەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا' لادەبات کە لەژێرزەویدا شاردرابوونەوە لە ئەنبار. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار]](/cnmi_di/images/2018/12/05/15510-Iraq-ISIS-bombs-600_384.jpg)
سەربازێکی عێراق بۆمبەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا' لادەبات کە لەژێرزەویدا شاردرابوونەوە لە ئەنبار. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار]
وتیشی ئەم بڕە چەکانە "هەڕەشەیەکی راستەوخۆ و بەردەوامن بۆ سەر شارە ئازادکراوەکان"، چونکە هەندێك چەکداری داعش کە هەڵاتبوون لە هێرشەکانی عێراق، هەوڵیانداوە دزەبکەنەوە بۆ ناوچەکە و دەستبگرنهوه بەسەر چەکەکاندا بۆ بەکارهێنانیان لە هێرشەکانی داهاتوودا.
کەعود وتی بەڵام بەئامانجگرتنی بەئەنقەست و تێکشکاندنی ئەم جبەخانانە لەئێستادا "وایکردووە بەر بە هەر هەڕەشەیەك بگرێت کە دەیکەنە سەر شارەکان".
وتی: "بەگوێرەی دوایین ئاماژە ئەمنیەکان، [پاشماوەکانی داعش] لەئێستادا رووبەڕووی کێشەی گەورە و راستەقینەی دەستنەگەیشتن بە چەك بوونەتەوە، بەهۆی هەڵمەتی بەردەوام و بێوچان بۆ نەهێشتنی چەکە ئهمباركراوهکان لەم ناوچانە."
وتی داعش نەیتوانیوە جبەخانەکانی پڕبکاتەوە و لەم هەوڵەیدا زیاتر شکستی پێهێنراوە بەتوندکردنەوەی کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراق بەسەر سنوری سوریاداو بەئامانجگرتنی ئەو بڕە چەکانەی دێن لەگەڵ داخستنی خاڵەکانی دزەکردن.
وتیشی: "دوژمن تەنیا ناناڵێنێت بەدەست کەمیی چەك و تەقەمەنیەوە، بەڵکو چەکداریش، لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی ئاسایی کاتێك حەشارگەیەکی داعش دەدۆزرێتەوە، ئەو ئەندامانەی خۆیان لە حەشارگە و پەناگەکاندا شاردۆتەوە لە بیابان دەکوژرێن."
تێکشکاندنی جبەخانەکانی داعش
ئەندامی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، موردی محەمەد خەڵەف مەحهلاوی، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان زۆر چالاکن لە دیاریکردنی ئهو شوێنانهی تیرۆریستان تەقەمەنیەکانیانی لێ دەشارنەوە."
وتی زیادبوونی سەقامگیری لە شارەکانی ئەنبار بەڵگەی ئەوەیە ئەم ستراتیژە کاردەکات.
وتیشی: "یەکەکانی ئۆپەراسیۆنی مەیدانی بەشێکی گەورەی بیابان کنەدەکەن،" بەپشتیوانیی هێزی ئاسمانی و چاودێریی عێراقی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
وتی: "ئەم چالاکیە زیادکراوە بۆتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی تەقەمەنی و بۆمبەکانی تیرۆریستان، لەگەڵ دۆزینەوەی سەرچاوەکانی چەك و تەقەمەنییان."
ههروهها وتی هێزەکانی عێراق 268 بۆمبی دەستکردیان تێکشکاندووە کە شاردرابوونەوە لە ناوچەی ئەلبو حەسەن له عامریەت فەلوجە لەنێوان 1 تشرینی دووەم و 20 تشرینی دووەمدا.
وتی بڕی 146 ئامێری تەقەمەنیش دۆزرایەوە، "هەندێکیان لهشێوەی (جلیکان)ی 20 لیتریی پڕ لە تەقەمەنیدا".
وتیشی ئەمە جگە لە 100 بۆمبی دەستکرد و نیو تەن لە تەقەمەنی سی فۆر لە بیابانی جەزیرەی خۆرئاوای ئەنبار.
هێزەکانی عێراق 43 بۆمبیان لە ناوچەکانی مەلعەب و مەلاحمەش دۆزیەوە لە رەمادی و 17 بۆمبی دەستکرد لە شارۆچکەی کەبیسە لە قەزای هیت.
بەرگرتن بە هێرش لهئاییندەدا
ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، شەلال ناجی عوبێد بە دیارونای وت: "نەهێشتنی تەقەمەنی لهدهست چەکدارانی داعشدا بەشێکە لە پلانێکی ئەمنیی ورد بۆ سنوردارکردنی کاریگەرییان و بەرگرتن لە ئەنجامدانی هێرش."
وتی مەدەنیەکانی ئەنبار، بەتایبەتی دانیشتوانی گوندە بیابانییەکان، رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لەم هەوڵانەدا و ئاماژەیکرد بەوەی ئەوان "زانیارییان داوە بە هێزە ئەمنیەکان تا بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و چەك بدۆزنەوە".
عوبێد وتی: "ئەو هەڕەشەیەی ئەم جبەخانە نهێنیانە دەیکەن زیانی کەمتر نیە لە شانە نوستووهكانی تیرۆریستان."
وتیشی عێراقیە مەدەنیەکان لەمڕۆدا ئەوەی پێیان بکرێت دەیکەن بۆ یارمەتیدانی هێزە ئەمنیەکان لە نەهێشتنی ئەم هەڕەشەیەدا.