هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

پاسداران برەودەدات بە مەزهەبی ئایینی ئێرانی لە سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

فەرماندەی سوپای پاسداران، عەمید جەواد غەفاری، کە سەرپەرشتیی هەموو میلیشیاکانی سەربە ئێران دەکات بۆ شەڕکردن بۆیان لە سوریا، دەبینرێت لەنێو میلیشیاکانیدا لە حەلەب. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

فەرماندەی سوپای پاسداران، عەمید جەواد غەفاری، کە سەرپەرشتیی هەموو میلیشیاکانی سەربە ئێران دەکات بۆ شەڕکردن بۆیان لە سوریا، دەبینرێت لەنێو میلیشیاکانیدا لە حەلەب. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

ماوەیەکە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاگری شەڕی تائیفی خۆشدەکات لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی لە سوریا، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی حومس و حەلەب و دێرەزوور، چالاکوانێك بە دیارونای وت.

وتی ئەمە دەکات لەڕێی هەوڵی بەردەوامی بۆ گۆڕانکاریی دیمۆگرافی و ئایینییه‌وه‌ کە هەڕەشەی شێواندنی خه‌سڵه‌تی تایبەتی ئەم ناوچانە دەکات.

چالاکوانێكی دێرەزوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت پاسداران ناوچەی هه‌ژمونی خۆی فراوانکردووە لە دێرەزوور لەڕێی میلیشیاکانی سەربە خۆیه‌وه‌ و دامەزراندنی چەند نوسینگەیەك کە برەودەدەن بە مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ.

ئەمەش دەخوازێت لە خەڵکی ناوچەکانی ژێر کاریگەریی پاسداران کە بەڵێنی دڵسۆزی بدەن بە والی فەقیهـ -- رابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئی -- کە تاکە سەرکردەی باڵایە بەسەر پاسدارانەوە.

لاوانی حومس بەشداریده‌كه‌ن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی بەکۆمەڵدا کە پاڵپشتی دارایی لەلایەن حیزبوڵای لوبنانییەوە بۆ دابینکراوە، بە چاوەڕوانی ئەوەی زاواکان پەیوەندیبه‌كه‌ن بە میلیشیاکەوە. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

لاوانی حومس بەشداریده‌كه‌ن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی بەکۆمەڵدا کە پاڵپشتی دارایی لەلایەن حیزبوڵای لوبنانییەوە بۆ دابینکراوە، بە چاوەڕوانی ئەوەی زاواکان پەیوەندیبه‌كه‌ن بە میلیشیاکەوە. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

نزرگەیەکی ئایینی کە لەلایەن پاسدارانەوە دروستکراوە سەردانکەرانی ئێرانی رادەکێشێت بۆ دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

نزرگەیەکی ئایینی کە لەلایەن پاسدارانەوە دروستکراوە سەردانکەرانی ئێرانی رادەکێشێت بۆ دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

بەگوێرەی عەبد، دانیشتوانی دێرەزوور پێشتر ئەزمونی کێشەی تائیفییان نەکردووە، لەبەرئەوەی بابەتی لەوشێوەیە بە "نەشیاو بۆ باسکردن" دادەنرا.

وتی بەڵام لەئێستادا کێشەکە بۆتە جێی مشتومڕ، چونکە بە شێوازی رقاوی دەخرێتەڕوو، وەك بەزۆر سەپاندنی بیرۆکە و قۆستنەوەی لاوازیی باری ئابوری و سیاسیی مەدەنیەکان.

هەوڵی کاریگەریدانان لەسەر مەدەنیەکان

عەبد وتی لەم چەند رۆژەی دواییدا، ناوەندی کلتوریی ئێران لە دێرەزوور پروپاگەندەی لەنێو مەدەنیەکان و منداڵانی خوێندنگەدا بڵاودەکردەوە و پۆستەری هه‌ڵواسی كه‌ شکۆمەندی ده‌دات بە پاسداران.

ئەمە دوای بەیاننامەیەك دێت لەلایەن سەرکردەی خێڵەکیی سەربە پاسدارانه‌وه‌، شێخ نەواف بەشیر ، کە مزگەوتی ئەبو عەبد لە ناوەندی شاری دێرەزوور دانراوە بە نزرگە و حەوزە (ناوەندی فێربوونی ئایینی) بۆ حاجیەکانی ئێران و عێراق.

عەبد وتی دۆخەکە هاوشێوەی حومسە، کە لاوان رادەکێشرێن بەرەو بەرژەوەندیەکانی ئێران لەڕێی ته‌ماحپێدانی داراییەوە.

وتی هاوسەرگیرییەکی بەکۆمەڵ کە لەلایەن حیزبوڵای لوبنانییەوە پشتیوانی دارایی دەکرا، بۆ ژمارەیەك لاوای ناوچەکە، بەمدواییانە لە گوندی کەفر عەبدی حومس، ئەنجامدرا، بە چاوەڕوانی ئەوەوە کە زاواکان پەیوەندیبكه‌ن بە ریزەکانی حیزبوڵاوە.

وتی حیزبوڵا هەموو خەرجیەکانی ئاهەنگەکەی دابینکرد و ژمارەیەك بەرپرسانی حیزبەکە و پاسداران لە ناوچەکە ئامادەی بۆنەکە بوون.

وتیشی حەلەب توشی دۆخێکی داگیرکاریی کلتوریی هاوشێوە بۆتەوە، چونکە میلیشیاکانی سەربە پاسداران مزگەوتی عروەت ئه‌لباریان گۆڕیوە بە ناوەندێکی برەوپێدان و راگه‌یاندن.

عەبد وتی لەڕابردوودا، زۆربەی خەڵکه‌كه‌ ئەوانی دیکەیان په‌سه‌ندده‌كرد، بەبێ حسابکردنی لایەنگریی ئایینی یان تائیفی.

وتی بەڵام به‌بەردەوامبوونی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی پاسداران، ململانێی تائیفی دەستیكردووه‌ بە هەڵکشان، کە بە ئاراستەی رووداوی جددیتر دەڕوات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500