هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئاگربەردەدەنە شوێنەکانی پشودانی داعش لە کەرکوك

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە 22 تشرینی دووەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی عێراق دەوری حەشارگەیەکی داعش دەگرن لە وادی شای له‌ کەرکوك. [خاوەنی وێنە: ناوەندی زانیاری ئەمنی]

لەم وێنەیەدا کە 22 تشرینی دووەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی عێراق دەوری حەشارگەیەکی داعش دەگرن لە وادی شای له‌ کەرکوك. [خاوەنی وێنە: ناوەندی زانیاری ئەمنی]

هێزەکانی عێراق دووشەممە (26 تشرینی دووەم) شەش شوێنی پشودانیان تێکشکاند کە لەلایەن پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)ەوە بەکاردەهاتن، بەرپرسێك لە پارێزگاکە سێشەممە وتی.

بەڕێوبەری نوسینگەی زانیاری لە پارێزگای کەرکوك، مەروان عانی بە دیارونای وت پۆلیسی فیدراڵی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجامدا بەگوێرەی زانیاریی به‌ڕێوبه‌رێتی هەواڵگریی کەرکوك.

وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەمەبەستی شوێنپێهەڵگرتنی "ئەندامانی تیرۆریستی بووە کە خۆیان لە وادی شای شاردبووه‌وە، لەنێوان شارەکانی داقوق و رەشادا" لە بەشی باشوری خۆرئاوای پارێزگاکە.

عانی وتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پۆلیس سێ شوێنی پشودانی دۆزییەوە کە بڕێك ماددەی تەقەمەنییان تێدابوو "لەگەڵ پشتێنی بۆمبڕێژکراو و چەند جۆرێك لە چەك".

لەم وێنەیەدا کە 21 تشرینی دووەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، پۆلیسی فیدراڵی گەڕانێك لە وادی شای له‌ پارێزگای کەرکوك ئەنجامدەدەن. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوك]

لەم وێنەیەدا کە 21 تشرینی دووەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، پۆلیسی فیدراڵی گەڕانێك لە وادی شای له‌ پارێزگای کەرکوك ئەنجامدەدەن. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوك]

وتی ئەم کاڵایانە تێکشکێندران و شوێنەکانی پشودان سوتێنران.

ئەم ئۆپەراسیۆنە شەش رۆژ دوای ئەوە دێت هێزەکانی عێراق 20 شوێنی داعشیان لە هەمان ناوچە دۆزییەوە، بە بەکارهێنانی زانیاری لەلایەن سەرکردەیەکی دەستگیرکراوی داعشەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەك لەلایەن ناوەندی زانیاریی ئەمنیەوە، ئەم شوێنانە تونێل و خێمەیان تێدابوو بە خۆراك و کاڵاوە.

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ یەکێکیان وەك شوێنی راهێنانی داعش بەکارهێنراوە.

عانی وتی لەم چەند رۆژەی دواییدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زنجیرەیەك هێرشی ئەنجامدا و سێ سەرکردەی داعشیان کوشت "کە بووبوونە هەڕەشە بۆ ئاسایشی ناوچەکانی نێوان پارێزگای کەرکوك و سەلاحەدین و دیالە".

وتی هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر دووشەممە رۆیشتن بەرەو گردەکانی قەزای دبس لە باکوری خۆرئاوای کەرکوك، کە "سێ شوێنی دیکەی پشودانیان دۆزییەوە و تێکیانشکاندن".

پاشماوەکانی داعش لە مەترسیدان

عانی وتی كردنه‌ ئامانجی حەشارگەکانی داعش بەردەوامە، چونکە هێشتا ژمارەیەکی کەم چەکدار خۆیان شاردۆتەوە لە ناوچە چۆڵەکانی نێوان وادی نەفت و وادی زوغەیتوندا لە قەزای حەویجە، لە خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوای کەرکوك.

وتی: "ئەم تیرۆریستانە ئەشکەوت و دارودەوەنەکان بەکاردەهێنن بۆ خۆشاردنەوە کە هاتوچۆدەکەن بەنهێنی و بە گروپی بچوكه‌وه كه‌ له‌ چەند ئەندامێک تێناپه‌ڕێت و هەندێكجار هێرشی ترسنۆکانە ئەنجامدەدەن بۆسەر مەدەنیەکان و گوندە کشتوکاڵییەکان."

وتیشی: "بەڵام هێزە ئەمنیەکان بێ کار دانانیشن بەرامبەر هەر هەڕەشەیەك و بەردەوام ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن دژی پێگە تیرۆریستیەکان بەیارمەتی خەڵکی ناوچەکە."

عانی وتی تائێستا لەمساڵدا، هێزە ئەمنیەکان 310 ئەندام و سەرکردەی داعشیان کوشتووە لە پارێزگای کەرکوك و دەیانی دیکەیان دەستگیرکردووە کە بە تۆمەتی تیرۆریزم داواکرابوون.

وتی نزیکەی 50 شوێنی پشودانی داعشیشیان تێکشکاندووە کە لە کۆتایی 2017 لە شەڕی رزگارکردنی حەویجەدا دامەزرێنراون "وەك بەشێك لە پلانەکانیان بۆ کردنی ئەم شوێنانە بە شوێنی ئەنجامدانی هێرش".

وتی: "لە ماوەی داهاتوودا، شایەتی ئۆپەراسیۆنی کاریگەرتر و کوالیتی زیاتر دەبین بۆ شکستهێنان بە پاشماوەکانی تیرۆریزم."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500