هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

بەندکراوانی گرتوخانەی حەما مانگرتن رادەگەیەنن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وێنەیەکی دزەپێکراو لەناو گرتوخانەی ناوەندیی حەماوه‌ خۆپیشاندانێك پیشاندەدات کە لەلایەن بەندکراوانەوە ئەنجامدرا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەو سزایانەی بەسەر هەندێکیاندا سەپێنران. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وێنەیەکی دزەپێکراو لەناو گرتوخانەی ناوەندیی حەماوه‌ خۆپیشاندانێك پیشاندەدات کە لەلایەن بەندکراوانەوە ئەنجامدرا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەو سزایانەی بەسەر هەندێکیاندا سەپێنران. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

بەندکراوانی گرتوخانەی حەما مانگرتنیان ئەنجامدا بە ئامانجی گوشارخستنە سەر ئیدارەی گرتوخانەکە بۆ راگرتنی ئەو سزایانەی بەسەر هەندێك بەندکراودا سەپێنراون و رێگرتن له‌ گواستنەوەیان بۆ گرتوخانەی سەربازی سەیدنایا.

چالاکوانی بواری میدیا، فەیسەڵ ئەحمەد، بە دیارونای وت سزاکان، کە زیندانیکردنی هەتا هەتایی و لەسێدارەدان لەخۆدەگرن، لە سەیدنایا جێبەجێدەکرێن.

لە راپۆرتێکدا له‌ شوباتی 2017، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد كه‌ رژێمی سوریا نزیکەی 13,000 بەندکراوی لە سەیدنایا لەسێدارە داوە هەتا 2011 و حکومەتی سوریاشی بە ئەنجامدانی "سیاسەتی قڕکردن" تۆمەتبارکرد.

ئەحمەد بە دیارونای وت بەندکراوان لە گروتوخانەی ناوەندیی حەما لە مانگرتن بەردەوامن کە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا دەستیانپێکرد لەدژی ئەو سزایانەی لەلایەن دادگای سەربازییەوە بەسەر 20 بەندکراودا سەپێنران.

دایکانی بەندکراوانی گرتوخانەی حەما خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم گرتوخانەکەدا ئەنجامدا بۆ پشتیوانیکردنی کوڕەکانیان. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

دایکانی بەندکراوانی گرتوخانەی حەما خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم گرتوخانەکەدا ئەنجامدا بۆ پشتیوانیکردنی کوڕەکانیان. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وێنەیەکی دزەپێکراو بارودۆخی ناو یەکەیەکی گرتوخانەی ناوەندیی حەما پیشاندەدات. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وێنەیەکی دزەپێکراو بارودۆخی ناو یەکەیەکی گرتوخانەی ناوەندیی حەما پیشاندەدات. [خاوەندارێتی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وتیشی لەو ژمارەیە 11 کەسیان سزای لەسێدارەدان و نۆ کەسیشیان سزای هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنرا و ئاماژەشی دا بەوەی زۆربەی بەندکراوانی گرتوخانەی حەما، لەنێویاندا ئەوانەی دوایین سزایان بەسەردا سەپێنرا، بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە گیراون.

ئەحمەد وتی زۆربەی ئەوانەی لەو ماوەیەدا گیراون بەندکراوی سیاسین -- ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن کە بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا تاوانبارکراون.

وتیشی بەندکراوانی حەما کە بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کرد وێنە و ڤیدیۆی ئەو خۆپیشاندانەیان دزەپێکردووە کە لەناو گرتوخانەکەدا ئەنجامدراوه‌ بۆ داواکردنی مافەکانیان.

کەسوکاریان خۆپیشاندان دەکەن

بەندکراوان کە داوایان لە کەسوکاریانکرد بۆ پشتیوانی و ئه‌وانیش لەبەردەم گرتوخانەکەدا خۆپیشاندانیان کرد و داوایەکی هاوشێوەیان بۆ خەڵکی سوریا و رێکخراوە مرۆییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ راگەیاند.

دایکی هەندێك لە بەندکراوان چوارشەممە (14 تشرینی دووەم) و پێنجشەممە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا پێشئەوەی لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە بڵاوەیان پێبکرێت.

ئەحمەد وتی هێزەکانی رژێم پێنجشەممە رێکاری توندی ئەمنییان گرتەبەر لەناوچەی دەوروبەری گرتوخانەکە بۆ رێگرتن لە تەشەنەکردنی بۆ خۆپیشاندانێکی گەورەتر و هه‌ڵدانی خێمه‌ی ناڕه‌زایی، دوایئەوەی هەواڵی مانگرتنەکە و داواکارییەکانی بەندکراوان بڵاوبوونەوە.

وتیشی ئێوارەی پێنجشەممە خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندیکردن راگیران و پەیوەندیکردن بە بەندکراوانه‌وه‌ زه‌حمه‌تكرا و ئاماژەشی دا بەوەی بەندکراوان لە گرتە ڤیدیۆییه‌ دزه‌پێكراوه‌کاندا هۆشدارییان دابوو کە ئەوە روودەدات.

گرتە ڤیدیۆییه‌کان دیمەنی بەندکراوانیان تێدابوو كه‌ ده‌وری بەندکراوە سزادراوەکانیان دابوو کە هەندێکیان هەڕەشەی خۆکوشتنیان دەکرد ئەگەر رژێم نەرمی نەنوێنێت لەبەرامبەر ئەو سزایانەی بەسەریاندا سەپاوە.

ئەحمەد وتی پێشهاتە نوێکان ئەوە دەردەخەن كه‌ لیژنەیەك لە وەزارەتی ئاشتبوونه‌وه‌ لە کۆتایی هەفتەدا دانوستان لەگەڵ بەندکراواندا دەکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500