هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

توندڕەوان باجی زیاتر دەسەپێنن لە باکوری سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی بیانیی پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا، کە بوونیان لە باکوری سوریا هەیە، باجیان بەسەر ماسیگراندا سەپاندووە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

چەکدارانی بیانیی پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا، کە بوونیان لە باکوری سوریا هەیە، باجیان بەسەر ماسیگراندا سەپاندووە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ماسیگرانی سوری لە دەوروبەری پارێزگای حەما ماوەیەکە سکاڵا دەکەن لە باجێکی نوێی سەخت کە بەسەریاندا سەپێنراوە لەلایەن گروپێکی سەر بە قاعیدەوە کە ناوچە سەرەکییەکانی ماسیگریی کۆنترۆڵکردووە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف، وتی لەکاتێکدا چەکدارە بیانیەکانی پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا باجی نوێیان بەسەر ماسیگرییدا سەپاندووە، تەحریر شام ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر بازرگانییدا بە چەند شمەکێکی سەرەتاییەوە، لەنێویاندا ئارد و سوتەمەنی نەوت.

عەساف بە دیارونای وت هەنگاوەکەی تەحریر شام نرخی ئارد و سوتەمەنیی بەرزکردۆتەوە و بارێکی زیادەی خستۆتە سەرشانی دانیشتوان کە خۆیان لەڕووی داراییەوە دۆخیان خراپە.

عەساف وتی باجی نوێ سەپێندراوە بەسەر ئەو ماسیگرانەدا كه‌ لە بەنداوی قەرقور کاردەکەن لە ناوچەی خۆرئاوای حەما، کە لەلایەن پارتی ئیسلامی تورکستانه‌وه‌ لە سوریا کۆنترۆڵکراوە، بە هەماهەنگیی تەحریر شام.

ماسیگرانی سوریی ماسییه‌كان دەهێننەوە لە رووباری فورات. پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا بەمدواییانە باجی نوێی سەپاندووە بەسەر کەرتی ماسیگریدا لە دەوروبەری خۆرئاوای حەما. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ماسیگرانی سوریی ماسییه‌كان دەهێننەوە لە رووباری فورات. پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا بەمدواییانە باجی نوێی سەپاندووە بەسەر کەرتی ماسیگریدا لە دەوروبەری خۆرئاوای حەما. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وتی: "ماسیگرتن لەو ناوچەیە پێویستی بە کردنەوەی دەرگاکانی بەنداوەکە هەیە، هەربۆیە پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەیانکاتەوە، لە بەرامبەر بڕی 150 دۆلار بە دراوی سوری."

وتیشی: "ئەوانەی رەتیدەکەنەوە پارەبدەن چونکە پێیان نادرێت دەبێت نیوەی ده‌سكه‌وته‌كه‌یان بدەن بە گروپەکە."

عەساف وتی پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا لە چەند رۆژێکیشدا ماسیگریی قەدەغەکردووە، کە تیایاندا ماسیگری لە خزمەتی خۆی قۆستۆتەوە.

وتی ئەم باجانە وایانکردووە نرخی ماسی تاڕادەیەکی زۆر بەرزببێتەوە لە پارێزگاکانی حەما و ئیدلیب و ئاماژەیکرد بەوەی پێشتر نرخی ماسی بە هەمووان دابیندەکرا، چونکە وادادەنرا ماسی "خواردنی هەژارانە".

چاندنی ترس لەنێو مەدەنیەکاندا

پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا کە پەیوەندی بە قاعیدەوە هەیە و هاوپەیمانی تەحریر شامە، زۆرینەی پێکهاتووە لە ئویگورەکان، كه‌ کەمینەیەکی ئێتنی موسڵمانی پارێزگای شینیانی چینن.

ئەو دوو گروپە هەینی (9 تشرینی دووەم) نمایشێکی سەربازیی گەورەیان ئەنجامدا لە دەوروبەری پایتەختی ئیدلیب.

بە دەیان ئۆتۆمبیلی سەربازی و تانك و چەکی قورس نمایشکران لە جسر شوغور بەرەو ئەو هێڵەی ناوچەکە جیادەکاتەوە لە ناوچەی هێزەکانی ژێردەستی رژێمی سویرا، هەرچەندە ئەو ناوچەیە به‌شێكه‌ له‌وناوچە ئارامه‌ی تازه‌ دامەزراوه‌. .

عەساف وتی ئەو نمایشە سەربازییە دووبارە ترسی لەنێو مەدەنیەکاندا بڵاوکردەوە، کە دەبینرا وەك پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندیی بەهێزی تەحریر شام لەگەڵ پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا و داننان بە کۆنترۆڵی پارتەکە بەسەر ناوچەکەدا.

وتی هاوکات تەحریر شام باجی هاوشێوەی سەپاندووە: دەستگرتن بەسەر توانای مامەڵەکردن بە دانەوێڵەوه‌ و سه‌پاندنی ئەوەی هەموو جۆرە بازرگانیەك دەبێت لەڕێگەی هاوپەیمانێتیەکەوە بکرێت، بەتایبەتی بازرگانیی ئارد.

وتی ئەمە وایکردووە ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە کۆنترۆڵی نرخەکان بکات و بەرزیانبکاتەوە و ئاماژەیکرد بەوەی هەمان شتی کردووە بۆ سوتەمەنی گازوایل، کە بەکاردێت بۆ گەرمکردنەوە، بەهۆی خواستی زۆرەوە بۆی لە وەرزی زستاندا.

عەساف وتی تەحریر شام لەڕێی کۆمپانیایه‌كی خۆیه‌وه‌ بەناوی وەتەد فرۆشی سوتەمەنی پاوانکردووە، دوای کڕینەوەی بڕێکی زۆر لە سوتەمەنی گازوایل لە چەندین فرۆشیار لە بازاڕ بە نرخێکی کەم.

وتیشی بەرزبوونەوەی نرخی شمەکە سەرەتاییەکان نرخی هەموو شتێکی دیکەی بەرزکردۆتەوە، کە وایکردووە دۆخی سەختی دانیشتوان خراپتربێت بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار و وەستانی شەپۆلی کۆمەکی مرۆییەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500