ئوتێلێکی 80 جێگەیی، کە لەلایەن خاوەنکارێکی لاوی عێراقیەوە بنیاتنراوە، مقۆمقۆی دروستکردوە لە ئەنبار کە له‌وێ خەڵکی ناوچەکە بە نەریتی خۆیان پێشوازی لە خەڵکی دەرەوە دەکەن بۆ ماڵەکانی خۆیان، بەڵام گەشەی ئابوری نیشاندەدات لە قۆناغی دوای داعشدا.
لە ناوجه‌رگه‌ی رەمادیدا، پایتەختی پارێزگاكه، بینایەکی بەرز روناکكراوهتهوە بە گڵۆپی نیۆن. بۆردێك بە عەرەبی و ئینگلیزیی لەسەری نوسراوە "ئوتێلی رۆز پلازا".
ئوتێلێکی 80 جێگەیی، کە لەلایەن خاوەنکارێکی لاوی عێراقیەوە بنیاتنراوە، مقۆمقۆی دروستکردوە لە ئەنبار، پارێزگایەك بە بیابانێکی گەورەوە لە خۆرئاوای بەغدا کە درێژدەبێتەوە بۆسەر سنوری سوریا و ئەردەن و سعودیە.
خاوەنی ئوتێله‌كه، محەمەد کەسار، قاتێکی لەبەردا و قژی هەڵدراوه‌ته‌وه بۆ دواوه، ئامادەیە بەرگریبكات لە پرۆژەکەی.
ئەو کوڕە 29 ساڵە وتی: "ئێمە پارێزگای به‌خشنده و میواندارین."
"بەڵام نوکتەیە پارێزگایەك سێیەکی عێراق پێکبهێنێت، بەسەر سێ وڵات‌دا دەڕوانێت و دەروازەیەکی ئابورییە، ئوتێلی تێدانیە."
ئەنبار زۆر پێشکەوتووە.
لە 2014 لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)ەوە داگیرکرا و رێگە نەبوو بۆ گەشتیاران یان وەبەرهێنەران تا به‌مه‌به‌ستی كار گەشتی بۆ بکەن.
بەڵام لەوکاتەوەی رەمادی لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە گیرایەوە لە 2016، پرۆژەی بنیاتنانەوە، نیشتەجێبوونی نوێ و بازرگانی بڵاوبوونەتەوە و خاوەن پرۆژەكانیان لەهەموو عێراقەوە راکێشاوە.
لوئەی رافیع، خاوەنکارێکی عێراقی، خۆشحاڵ بوو بەوەی رۆز پلازا كرابووه‌وه.
رافیع پێیوابوو دەتوانێت هەمان رۆژ چەند کارێکی کارگێڕی تەواوبکات لە ئەنبار و دواتر هەمان رۆژ بگەڕێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت، کە 100 کیلۆمەتر دوورە.
بەڵام کارەکەی زیاتری پێچوو لەوەی چاوەڕوانی دەکرد و بڕیاریدا لە ئوتێلەکە بمێنێته‌وه.
رافیع وتی: "هەرکاتێك دەهاتمە ئێرە، لە ماڵی هاوڕێیەك دەمامەوە. شەرممدهکرد لەوەی دووبارە بێزاری بکەم."
"ئەم ئوتێلە بەڕاستی خۆشە، ژیانی هەمووان ئاسانتر دەکات."
ئوتێلەکە گەشەکردنی ئابوری قۆناغی دوای داعش دەردەخات.
بەڵام لە ئەنبار، ژیان لەلایەن خێڵەکانی ناوچەکە و نەریتی باووباپیرانیانەوە بەڕێوەدەبرێت.
هەستی میواندارێتی زۆر گرنگە، بەجۆرێك هەر رێبوارێك بانگهێشت دەکرێت بۆ خواردنی ژەمێکی بەتام و شەو لە ماڵی ئەو کەسە بمێنێتەوە.
ته‌نانه‌ت ماڵەکان بەو مه‌به‌سته‌ی پێشوازیکردنەوە بنیاتنراون، كه دیوانیەكهیان، یان هۆڵی پێشوازی دەبێت گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین ژوور بێت.
ئەمە تەنانەت گەر مانای کەمکردنەوەی جێگەش بێت بۆ خێزانەکە خۆی.
تاکە هەوڵی پێشوو بۆ کردنەوەی ئوتێل لە رەمادی شکستی هێنا، کە ئاشکرا دیاربوو به بینا تەواونەکراو و وازلێهێنراوەکەیهوه له ناوەندی شارەکەدا.
ئه‌و کۆمپانیا تورکیەی پرۆژەکەی ئەنجامدەدا ناچارکرا به‌جێبهێڵێت لە 2014، کاتێك داعش شارەکەی داگیرکرد. خەڵکەکە کردوویانە بە نوکتە کە تەنانەت توندڕەوانیش توخنی بیناکە نەکەوتن.
بەڵام هەندێك لە دانیشتوانی ئەنبار حەزدەکەن سوود لە ئوتێلە نوێیەکە وەربگرن، وەك محەمەد ئەحمەدی 28 ساڵ كە ژوورێکی گرتبوو بۆ مانگی هەنگوینیەکەی.
ئەحمەد وتی: "هیچ شوێنێکم نەبوو بۆی بڕۆم و ئوتێلەکە جێگرەوەیەکی باش بوو." ریشی جوان رێکخستبوو، کراسێکی سپی بریقەداری لەبەردابوو.
خاوەنەکەی مەبەستێتی خاوەنکارەکان رابکێشێت و بەهیوایە پێشوازیبكات لە شاندەکان بۆ کۆنفرانس و کۆڕبەندی بنیاتنانەوە دەربارەی داهاتووی عێراق دوای داعش.
به‌خودا خه‌ڵكی ئه‌نبار خێڵی به‌خشنده‌ن، جگه له هه‌ندێك كه كاراكته‌رێكی لاوازیان هه‌یه و باشه‌یان بۆ عێراق ناوێت و له‌و كه‌سانه له هه‌موو عێراق هه‌ن، نه‌ك هه‌ر له ئه‌نبار. مێژووش ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت. خودا خه‌ڵكه‌كه‌مان له ئه‌نبار و هه‌موو عێراق بپارێزێت، ئه‌و خه‌ڵكه و هه‌ر كه‌سێكی تری دڵسۆز بۆ وڵاته‌كه‌ی و ئایینه‌كه‌ی!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
ده‌بێت ئوتێل له هه‌موو شوێنێك هه‌بێت هه‌روه‌كو له هه‌موو جیهاندا. ئێمه ده‌بێت گه‌شه بده‌ین به گه‌شتیاری و ئوتێله‌كان، له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ نه‌ریته باوه‌كان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت