هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار ئهمبارێكیان تێکشکاندووە کە هی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) بووە و بڕێکی زۆر خۆراكی تێدابووە، بەرپرسێك چوارشەممە (7 تشرینی دووەم) بە دیارونای وت.
ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، موردی محەمەد خەلەف مەحهلاوی، وتی: "لیوای 41ی فیرقەی 10ی سوپای عێراق سێ رۆژ لەمەوبەر حەشارگەیەکی داعشیان دۆزییەوە."
مەحهلاوی بە دیارونای وت شوێنەکە "ئهمبارێكی نهێنییە لە ناوچەیەکی بیاباندا کە ناسراوە بە دۆڵی حەبینیە لە ناوچەی عوەیسات" نزیك بە شارۆچکەی عامریەت فەلوجە.
وتی: "تیرۆریستان خۆراکیان کۆدەکردەوە لە شوێنەکە بۆ کردنی بە ناوەندێکی سەرەکیی دابینكردنی خۆراك بۆ پاشماوەکانی [داعش] کە كۆمهكیان دهكات تا بتوانن بمێننەوە."
ئاماژەیکرد بەوەش كه: "بڕێكی زۆری خۆراکی لێبوو، هەندێکی بهرواری بەرهەمهێنانیان هی ئهمدواییانهیه."
وتی دۆزینەوەی گەنجینەکە لە ئەنجامی "هەوڵی هەواڵگریی وردا" بوو کە "گورزێکی کوشندە"یە بۆ ئەو ئەندامانەی داعش کە هێشتا لە بیاباندا خۆیانشاردۆتەوە.
وتیشی ئهمبارهكه بەتەواوی تێکشکێنرا، کە وایکرد گروپەکە "گەورەترین سەرچاوەی شمهك"ی نەمێنێت و ئاماژەیکرد بەوەش كه "وەك سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ پاشماوە هەڵاتووەکان دادەنرا لە دۆڵەکانی بیابانی قەزەف و سەمل".
مەحهلاوی وتی هێزە ئەمنیەکان "بەردەوامن لە جێبەجێکردنی باڵاترین رێکارەکان بۆ لێدان لە تواناکانی تیرۆریستان".
ههروهها وتی: "هێزەکانی فەرماندەییەکانی ئەنبار و خۆرهەڵاتی ئەنبار و جەزیرە و پۆلیس و خێڵەکییەکان هەموویان کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی بیابان و شارەکان لە هەر تۆڕێکی تیرۆریستی و لە هێڵەکانی پاڵپشتییان دەدەن."
وتیشی: "ئەم هێزانە ئامادەباشیی تەواو و پسپۆڕی و کارامەییان هەیە بۆ چاودێریكردنی جوڵەی تیرۆریستان لە هەر شوێنێك بن تا تێکیانبشکێنن هەر لە جێی خۆیاندا."
مەحهلاوی وتی پارێزگاکە سەقامگیری بهخۆوه دهبینێت لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوامدا.
پاڵپشتیی سەربازی لە فەرماندەیی فیرقەی 8 و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و حەشدی خێڵەکی دامهزرێنراون لهسهر سنوری سوریا تا رێگربن لە دزەکردنی داعش بۆ نێو عێراق.