هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

کۆبانێ ئاهەنگی رۆژی جیهانی دەگێڕێت بۆ بەرزڕاگرتنی بەرگری دژی داعش

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دانیشتوانی کۆبانێ ئاهەنگی بەرگری شارەکەیان دژ بە داعش دەگێڕن لە بۆنەی 1 تشرینی دووەمدا کە تێیدا گروپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و پێشانگایەکی فۆتۆگرافی نمایشکران. [خاوەنی وێنە: ساڵح محەمەد]

دانیشتوانی کۆبانێ ئاهەنگی بەرگری شارەکەیان دژ بە داعش دەگێڕن لە بۆنەی 1 تشرینی دووەمدا کە تێیدا گروپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و پێشانگایەکی فۆتۆگرافی نمایشکران. [خاوەنی وێنە: ساڵح محەمەد]

شاری کۆبانێ لە سوریا ئاهەنگی گێڕا له‌ 1 تشرینی یەکەم لە رۆژی جیهانیی هاوپشتی له‌گه‌ڵ کۆبانێ بۆ بەرزڕاگرتنی بەرگری شارەکە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

بۆنەکە یەکەمجار لە تشرینی دووەمی 2014 کرا بۆ دەستنیشانکردنی بەرگری کۆبانێ دژی داعش و ئەو زیانه‌ گەورەیەی لە گروپەکەی دا و زۆریلێکرد بکشێتەوە هەرچەندە زۆربەی شارەکەی داگیرکردبوو.

دانیشتوویه‌كی کۆبانێ، هیشام حسێن بە دیارونای وت: "ئەو بەرگرییە لە دنیادا دەنگیدایەوە و 1 تشرینی دووەم وەك رۆژی جیهانیی هاوپشتی له‌گه‌ڵ کۆبانێ دەستنیشانکرا دوای ئەوەی لەو رۆژەدا لە 2014 رێپێوان و خۆپیشاندان بۆ پشتگیری شارەکە ئەنجامدران."

وتی ئەم ساڵ بۆنەکە چێژی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە لەکاتێکدایە كه‌ داعش یەك لەدوای یەك شکست دەهێنێت لە سوریا و عێراقدا.

پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە 1 تشرینی دووەم لە کۆبانێ کرایەوە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی هاوپشتی لەگەڵ کۆبانێ بۆ بەرزڕاگرتنی بەرگری شارەکە دژ بە داعش. [خاوەنی وێنە: ساڵح محەمەد]

پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە 1 تشرینی دووەم لە کۆبانێ کرایەوە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی هاوپشتی لەگەڵ کۆبانێ بۆ بەرزڕاگرتنی بەرگری شارەکە دژ بە داعش. [خاوەنی وێنە: ساڵح محەمەد]

حسێن وتی هەموو ساڵێك دەچێت بۆ بۆنەکە، چونکە زۆر لە خزمەکانی لەدەستدا كاتێك گروپەکە چووەناو شارەکەوە و هەندێکیان لەکاتی شەڕدا گیانیان سپارد و ئەوانی دیکەش دوای گرتنیان کوژرابوون.

وتی برا بچوکەکەی لەلایەن داعشەوە گیرابوو بەڵام دواتر ئازادکرا.

وتیشی: "ئەگەر بەرگری کۆبانێ نەبوایە، کەس نازانێت رەوشەکە لە تەواوی ناوچەکە ئێستا چۆن دەبوو، چەند کوشتن و وێرانکردن و تاوانی زیاتر تائێستا ئەنجامدەدران."

پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ بیرهێنانەوەی ئۆپەراسیۆنەکان

دانیشتوانی هەموو ناوچەکانی سوریا کە لە داعش رزگارکراون بەشداربوون له‌ بۆنەکەی ئەمساڵدا، له‌نێویاندا نوێنەرانی رێکخراوە سیاسیه‌كان و نێرده‌ی شارەکانی رەققە و مەنبیج و تەلئەبیەز.

نوێنەرانی ژمارەیەك رێکخراوی مەدەنیش کە لە ناوچەکە کاردەکەن لەگەڵ چەند پارتێکی سیاسی بەشدارییانکرد.

بۆنەکە بە رێپێوانێكی فراوان دەستیپێکرد لە فولکەی ژنانەوە بۆ فولکەی شەهید عەگید لە ناوەندی شارەکە.

هەندێك لە بەرپرسانی هەرێمەکە وتاریان خوێنده‌وه‌ و جەختیانکردەوە لە پێویستیی بەرگری دژی تیرۆریزم، پاشان گروپی مۆسیقای هەموو تەمەنە جیاوازەکان گۆرانی فۆلکلۆری و شۆڕشگێڕییان چڕی.

حسێن وتی خەڵکێكی زۆر چوون بۆ پێشانگا فۆتۆگرافیەکە کە لەلایەن ناوه‌ندی شوبدارین رۆجێ ئامادەکرابوو.

وتی پێشانگاکە وێنه‌ و بەڵگەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعشی خستەڕوو، "نەك تەنیا لە کۆبانێ، بەڵكو لە تەواوی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا".

پێشانگاکە چەندین وێنەی دەگمەنی تێدا نمایشکرا کە لەکاتی شەڕەکاندا چرکێندرابوون و ئەوانی دیکەش له‌ روانگه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه‌وه‌، هه‌روه‌ها وێنەی ئەو شەهیدانەش نمایشکرا کە لەکاتی شەڕەکانی دژبە داعشدا گیانیان سپاردبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500