بەرپرسانی عێراقی دەڵێن گەیاندنی سەرەداو بە دەزگا ئەمنییەکان ژیانی سەدان مەدەنی پاراستووە و ئاماژەش دەکەن بەوەی زیادبوونی بەردەوامی زانیاری گەیاندن لەلایەن دانیشتووانەوە ئەنجامی بەرجەستەکراویان لێکەوتوونەتەوە.
بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێن لە نزیکەی ئەو 200 تەلەفونەی بۆ هێڵی تهلهفۆنی تایبهتیی دەزگا ئەمنییەکانی ئەنبار کراون لەسەرەتای ئەیلولەوە، 76یان بوونەتە هۆی گرتنی شانە تیرۆریستیهكان و دهستگیركردن و ههڵوهشاندنهوهی چەندین هێرشی جۆراوجۆر.
وەزارەتەکە رایگهیاند كه شەش شانەی تیرۆریستی لەناوبراون لە دەرئەنجامی ئەو سەرەداوانەدا، كه بچوکترین شانەیان پێنج ئەندامی چەکداریان هەبووە.
راشیگهیاند كه چوار هێرشی خۆکوژی و 22 هێرش كه پلانكرابوو بە ئۆتۆمۆبیلی بۆمبرێژکراو و تەقەمەنی دەستکرد ئەنجامبدرێن ههڵوهشێنرانهوه و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیانگرت بەسەر دوو حەشارگەی چەك و کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنیدا.
سەرۆکی یەکەی شرۆڤەكردنی زانیاری له فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار، عەقید ئەحمەد خەلیل دولەیمی وتی: "دانیشتوانی هەموو شار و گوندەکان ههرچی زیاتر هاوکاریمان دهكهن."
بە دیارونای وت: "ژمارەی ئەو تەلەفۆنانەی لە یەك هەفتەدا بۆمان دەهاتن ئێستا هەندێكجار لە یەك رۆژدا بۆمان دێن." وتیشی دانیشتوانە ناوخۆییەکە "خۆبەخشانە زانیاری دەگەیەنن لەسەر هەر شتێك کە گومانی لێدهكهن."
ناوبراو وتی: "ئەو سەرەداوانەی لە رێگای تەلەفونەوە دەدرێن ژیانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی بێگوناهیان پاراستووە، کە دەکرا لە هێرشی تیرۆریستیدا بکوژرێن گەر ئەو زانیاریانەیان لەسەر نەدرانایە و لەلایەن پۆلیسەوە ههڵنهوهشێنرایانهتهوه."
تەلەفۆنەکان ژیان دەپارێزن
لەسەر میکانیزمی گەیاندنی زانیارییەکانیش، دولەیمی وتی: "بەر لە هەر شتێك ئێمە ناسنامەی ئەو کەسە دەپارێزین كه تەلەفۆن دەکات و ئەمەش شتێكی پیرۆزە بۆ ئێمە."
وتی: "شارەزامان هەیە دەزانن چۆن زانیارییەکان وەربگرن." وتیشی ئەوان پرسیار لەوانە دەکەن کە تەلەفۆن دەکەن و بە شێوازی خۆیان هەموو زانیارییە گرنگەکان وەردەگرن لەسەر کێ و چی و کەی و لەکوێ رووداوێك هەیە.
ههروهها وتی زانیارییەکان دواتر بەرزدەکرێنەوە بۆ لیژنەی هەواڵگری، کە بڕیاردەدات لەسەر ئەوەی سەرەداوەکان گرنگن، زۆر گرنگن یان گرنگ نین.
دولەیمی وتی: "زانیارییهكان بهههند وهردهگیرێت لهلایهن هێزە ئەمنییەکانیانهوه یان ئەو یەکەیەی کە نزیکترینە لە شوێنی ئهو رووداوهوه كه ههواڵی لهسهر دهدرێت."
وتیشی خەڵات دراوەتە ئەوانەی تەلەفۆنیان کردووە و زانیاریەکانیان بوونەتە رێگر لەبەردەم هێرشی تیرۆریستیدا و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لەو حاڵەتانەشدا "ئێمە ناویان بە نهێنی دەپارێزین".
هێرشه تیرۆریستییه پوچهڵكراوهكان
سەرۆکی پۆلیسی نەینەوا، عەمید حەماد نامیس جبوری وتی دانیشتوانی موسڵیش هاوکاریی سوپا و پۆلیس دەکەن و "سەرەداوەکانیان تائێستا هاوکاربوون لە پوچهڵكردنهوهی ژمارەیەکی دیاری هێرشەکاندا و بوونەتەهۆی قۆڵبەستکردنی چەندین تیرۆریست."
جبوری بە دیارونای وت: "لانیکەم 80 تیرۆریست و گومانلێكراو دەستگیرکراون لە موسڵ و حەمام عەلیل و تەلەعفەر و دەشتەکانی نەینەوا لەڕێی ئەو زانیاریانەوه كه لەلایەن دانیشتوانەکەوە دراون."
وتی: "تابێت پاشماوەکانی داعش تهنگهتاوتر دهبن کاتێك دانیشتوان زیاتر هاوکاریمان دهكهن."
دانیشتوویهكی رەمادی، سالم عەبدوڵا مەتەر، بە دیارونای وت عێراقییەکان زۆر دژی داعش و ئەوانەن کە ئەو گروپەیان بیردەهێننەوە.
وتی: "من ناترسم زانیارییان لەسەر بدەم و هیچ دوودڵنیم ئەو کارە بکەم. روخساری ژمارەیەکیانم لەبیرە کە چهوساندیانینهوه، لە ژیانیان کردین، ماڵهكانمانینا وێرانكرد و سێ ساڵی ژیانیان لێزهوتكردین."
نەقیب فەیسەڵ عوبێدی لە پۆلیسی سەڵاحەدین وتی: "یەکێك لە دیارترین تیرۆریستەکانی داعش، کە ئێستا لای ئێمە دەستبەسەرە و چەند رۆژێكی دیکە دەنرێدرێتە بهردهم دادگا، لەسەر بنچینهی سەرەداوێك دەستگیرکرا لهلایهن ئامۆزاکەیهوه."
عوبێدی بە دیارونای وت خەڵك زانیاری دەگەیەنن بە دەزگاکان لەسەر خزمە توندڕەوەکانیان نەك بۆ وەرگرتنی خەڵات، بەڵكو بۆئەوەی ناوچەکە و وڵاتەکە و جیهان لەو ئایدۆلۆژیا وێرانکەرە پاكبکەنەوە.