هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

زۆر کەمتر چەکداری بیانی داعش دێنەناو عێراق و سوریاوە

خالید تائی

فڕۆكه‌ (F-15E)ه‌كانی هاوپه‌یمانان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كاندا له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا، كه‌ له‌وێ هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ڕده‌كه‌ن دژی دواهه‌مین حه‌شارگه‌كانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش). [فایل]

فڕۆكه‌ (F-15E)ه‌كانی هاوپه‌یمانان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كاندا له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا، كه‌ له‌وێ هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ڕده‌كه‌ن دژی دواهه‌مین حه‌شارگه‌كانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش). [فایل]

هێشتا چەکدارانی بیانی دێن بۆ عێراق و سوریا بۆ شەڕکردن لە ریزەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)دا، بەڵام ژمارەیان زۆر کەمترە و ئەگەری دەستگیرکردنیان زۆر زیاترە، بەرپرسان وتیان.

بەرپرسانی عێراقی وتیان کەمبوونەوەی هاتن بۆ عێراق ئاکامی راستەوخۆی رووخانی داعشە دوای هێرشێکی توندی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئاماژەیەکیشە بۆ سەرکەوتنی ستراتیژیی بەئامانجگرتنی سەرچاوە داراییەکانی گروپەکە.

چەکدارانی بیانی بەردەوامن لە چوونەنێو سوریاوە بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر کەمترسەره‌كئەرکانی هێزە هابەشەکانی ئەمریکا، ژەنەراڵ جۆزێف دەنفۆرد هەفتەی رابردوو وتی.

وتی هاتنی چەکدارانی نوێ کەمبۆتەوە بۆ مانگانە نزیکەی 100 لەکاتێکدا سێ ساڵ لەمەوبەر لەوپەڕیدا گەیشتبووە نزیكه‌ی 1,500.

وەزیری ناوخۆی عێراق، قاسم ئەعرەجی سەردانی شارۆچکە سنوورییەکانی عێراق دەکات لەکۆتایی ئەیلولدا بۆ سەرپەرشتیکردنی ئامادەکاری بۆ شکستهێنان بە هاتنەناوەوەی چەکدارانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا' (داعش). [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور]

وەزیری ناوخۆی عێراق، قاسم ئەعرەجی سەردانی شارۆچکە سنوورییەکانی عێراق دەکات لەکۆتایی ئەیلولدا بۆ سەرپەرشتیکردنی ئامادەکاری بۆ شکستهێنان بە هاتنەناوەوەی چەکدارانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا' (داعش). [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور]

دەنفۆرد جەختیکردەوە كه‌ لەگەڵ ئەوەی هاتنەناوەوەی نوێ کەمبۆتەوە، هەوڵی بەردەوام پێویستە بۆ بنەبڕکردنی سەرنجڕاکێشیی ئایدۆلۆژیای داعش و بۆ "دەستنیشانکردن، بەدواداچوون و نەهێشتنی توندڕه‌وی و تێکەڵکردنەوەی چەکدارە بیانیەکان بە کۆمەڵگە".

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت: "ئەو گروپەی پێشتر بانگەشەی ئەوەیدەکرد شکستی پێنایەت، شکستیهێناوە." ئەندامانی داعش "ئێستا لەژێر فشاری گەورەدان لەلایەن هێزەکانمانەوە کە بەدوایاندەکەون و دەیانکەنە ئامانج لەڕێی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی چڕوپڕ".

ئاسایشی گەشەکردووی سنوور

خەفاجی وتی هێزەکانی عێراق لە هەوڵێکی "قارەمانانەدان" بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوور و رێگرتن لە دزەکردنی داعش.

وتی: "کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی دێنە عێراقەوە بەهۆی ئەو هەوڵە گەورە ئەمنییەوەیە بۆ پاراستنی سنوور و بەرگرتن بە ژمارەیەك لە دزەکاران."

وتی ماوەیەکە هێزەکانی عێراق زانیاری ئاڵوگۆڕدەکەن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، له‌وانه‌ زانیاری دەربارەی حەشارگە و جوڵەکانی داعش و وتیشی هاوپەیمانان كۆمه‌كبه‌خش بوون بە دەستێوەردانی کتوپڕ بۆ بەرگرتن بە دزەکردن.

وتی ئەمانە هەموو کلیلی سەرەکین لە رێگرتن لە هاتنەناوەوەی چەکدارانی بیانیدا بۆ نێو عێراق.

خەفاجی وتی: "عێراق هەوڵدەدات توانا هەواڵگرییەکانی بەهێزبکات بۆ بەهێزکردنی هاریکاری لەنێو هەموو دەزگا ئەمنییە پەیوەستەکاندا، تا بەتەواوی بوونی تیرۆریستان لە سنووری خۆیدا نەهێڵێت."

وتیشی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان تەنیا لەم مانگەدا لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا و دیالە بوونه‌تە هۆی کوشتن یان دەستگیرکردنی سەدان ئەندامی داعش لەگەڵ تێکشکاندنی نزیکەی 100 شوێنی حەوانەوە و تونێل و 100 ئۆتۆمبیل.

ژمارەکان کەمدەبنەوە

توێژەرێكی بواری کاروباری ستراتیژی و سیاسی، ئەمیر ساعیدی بە دیارونای وت زیاد لە 20,000 چەکداری بیانی پەیوەندییان بە داعشەوە کرد لەنێوان 2015 بۆ 2016.

وتی بەڵام بەگوێرەی خەمڵاندنە نوێکان، لەئێستادا لە عێراق کەمتر لە 1,500 چەکداری ناوخۆیی و بیانیی داعش ماون و کەمتر لە 5,000 لە سوریا.

ساعیدی وتی: "ئەمە دەستکەوتێکی بەرچاوە، لە ئەنجامی شەڕەکانی رزگاریدا کە هەموو هێزەکانمان بەشدارییان تێداکرد دژی داعش و پاڵپشتی سەربازی کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دابینکرابوو."

وتیشی گروپەکە لاوازبووە بەهۆی بەئامانجکردنی سەرچاوەکانی دارایی و چاودێریكردنی وردی ئەندامانیەوە.

پسپۆڕی ئەمنی، جاسم حەنون بە دیارونای وت: "سەختترین زیان کە بەر داعش کەوتبێت له‌ پاڵپشتییە جیهانیەکەیەتی."

وتی: "دوای ئەو تاوانە تۆقێنەرانەی دژی مەدەنیەکان ئه‌نجامیداوه‌ و هه‌روه‌ها بانگەشە گومڕاكانی، خەڵك، بەتایبەتی لاوان، قێزیان لە گروپەکە دێتەوە."

حەنون وتی تەنیا چەند ساڵێك لەمەوبەر، ژمارەیەکی زۆر لە خۆبەخشان و راکێشراوان بە شەپۆل دەهاتن بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە لە زیاد لە 100 وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی و ئاسیاییه‌وە.

وتی: "ئەمڕۆکە، راکێشان کەمبۆتەوە و لەگەڵ ژمارەی تیرۆریستانیش کە دێنە ناو گروپەکەوە. کۆچی پێچەوانەی ئەندامانی تیرۆریست دەبینین بۆ دەرەوەی عێراق و سوریا و بەرەو وڵاتانی خۆیان."

وتیشی: "ئەندامانی داعش نائومێد بوون، پارچە پارچە بوون و کۆتاییان نزیکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

زۆر جوانه‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

باشه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌